خوولێکی پەروەردەیەکی ٣٠ رۆژی بۆ ژنانی کەرکوک کۆتایی هات
خولێکی پەروەردەی فێربوونی دروومان دورین و پەروەردەی هۆشیاری کە لەلایەن رێکخراوی (ڕەژاک)ەوە رێکخرابوو بۆ ژنانی کەرکوک کۆتایی هات.
خولێکی پەروەردەی فێربوونی دروومان دورین و پەروەردەی هۆشیاری کە لەلایەن رێکخراوی (ڕەژاک)ەوە رێکخرابوو بۆ ژنانی کەرکوک کۆتایی هات.
ئێوارەی دوێنێ سێ-شەممە لە شاری کەرکوک بە بەشداری نزیکەی ٤٠ ژن خولێکی پەروەدەییهۆشیاری و فێربوونی دروومان دوورین بۆ ژنان کە لایەن رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک) رێکخرابوو، دوای یەک مانگ لە بەردەوامی خولەکە کۆتایی هات.
کردنەوەی خولی پەروەردەی لەم جۆرە بۆ ژنانی کەرکوک بۆ پێشخستنی تواناکانی ژنان و هاندانی ژنانە بۆ دامەزراندن و پەرەپێدانی کاری سەربەخۆی خۆیان و هەروەها بۆکەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری ژنانی شارەکەیە.
کردنەوەی ئەم خولە چەند ئامانجێکی هەبوو لەوانەش لە رووی زانستی و لە رووی ئابوری کە رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک) بە گرنگی زانی هۆکارێکی سەرەکی بدۆزێتەوە بۆ یارمەتیدانیان لەو روانگەیەوە کەوا سەرچاوەی داهات گرنگترین هۆکارە بۆ بەرێوەبردنی خێزان ئەمەش لە رێگەی فێرکردنی پیشەیەکی دیاریکراو کە بۆ ئێستا خولی دروومانە بۆ ئەم ئافرەتانە تا لە رێگەی ئەم کارەوە ببن بە خاوەن پیشە ئامانجێکی دیکەی خولەکەش گرنگیدانە بە لایەنی تێگەیشتنی کۆمەڵایەتی و هۆشیاری ئەم خانمانە کە هاوکات لەگەڵ خولەکە لەلایەن پسپۆرانی کۆمەڵایەتیوانەی تایبەت بە ژنان ووتراوتەوە.
خولەکە بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ بەردەوام بوو لەماوەی خولەکەدا ٢٢ رۆژ بۆ فێربوونی دروومان دورین تەرخان کرابوو، وە هەشت رۆژیش لە خولەکە پەروەردەی هۆشیاری تایبەت بە بابەتی ژنان بەرێوەچوو.
سەبارەت بەو خولە پەروەردەیە، مامۆستا دلڤان ئەکرەم بەرپرسی لقی کەرکوکی رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (ڕەژاک) بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی وتی: " ئێمە وەکو رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان لە کەرکوک، بە پێویست و گرنگمان زانی کە خولێکی لەو جۆرە بۆ ژنانی کەرکوک بکەینەوە تا ئاستی هۆشیارییان پێش بکەوێت و بتوانن لە ئاستی پیشەیش ببنە خاوەن کاری خۆیان و پشت بەخۆیان بەستن."
هەروەها مامۆستا دلڤان ئەکرەم سەبارەت بە بابەتەکانی خولەکە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: " لە ماوەی هەشت رۆژی خولی هۆشیارییەکە ئەو بابەتانەی کە جەختمان کردەوە لەسەری لە خولەکە گرنگی پەروەردە و مێژووی ژن و مێژووی خەباتەکەی وە بابەتی دیکە وەکو بابەتی ژن و ئابوری و چەندین بابەتی دیکە کە کاریگەری دەبێت بۆ بەهێزکردن ئاستی هۆشیاری ژانی بەشداربووی خولەکە.''
لە کۆتایدا مامۆستا دلڤان ئەکرەم دەربارەی ئامانج لەم خولە وتی: " لە هەشت رۆژی پەروەردەی هۆشیارییەکە ئامانجمان ئەوە بووە کە ژنان مێژووی خۆیان بناسن و پەرە بە ئاستی هۆشیاریان بدەن و ماوەی ٢٢ رۆژی خولی دروومان دوورینەکەش ئامانجمان ئەوە بوو کە ژنان بتوانن ببنە خاوەن پیشەی خۆیان و لەلایەنی ئابوری سەربەخۆیی خۆیان ڕابگەینن و پشت بەخۆیان ببەستن.''
ز.ش