ژنانی تیشکی خۆر لە ئەستەنبوڵ لەدژی گۆشەگیری چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە زۆر هەرێمی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا. راگەیەنرا کە ١٢ ئۆتۆمبێڵ و پێشانگایەک و کۆگایەکی سووتێنراون.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە ١١ و ١٢ ئەیلول لە ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە ١١ی ئەیلول لە کوزیاتاغی ئەستەنبوڵ ٤ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرزی فاشیستەکانی ئاکەپە سووتێنراون.

ڕاگەیەنرا کە لە ئاتاشەهیری ئەستەنبوڵ نمایشگایەکی ئۆتۆمبێڵی کارسازێکی فاشیستی ئاکەپە سووتێنراوە. لە ئەنجامدا ٦ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرز سووتێنراون.

١٢ی ئەیلول لە ناوچەی شیلەی ئەستەنبوڵ کۆگایەکی دروستکردنی پلاستیکی فاشیستەکانی ئاکەپە لە لایەن یەکینەکانی دەستپێشخەریەکە سووتێنراوە. ڕاگەیەنرا کە ٢ ئۆتۆمبێڵی خاوەن کۆگاکەش سووتێنراوە.

ز.ش