ژنانی هەدەپە لەگەڵ پیترا بایر کۆبوونەوە

ژنانی بەرپرسی هەدەپە لەگەڵ پیترا بایر سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکسانیی ژن – پیاو لە ئەنجوومەنى ئەوروپا، لە رێگەى ئینتەرنێتەوە کۆبوونەوە.

عایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنى ژنانی هەدەپە، فەلەکناس ئوجا هاوتەبێژی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەدەپە و گوڵستان کلچ کۆچیت پەلەمانتاری هەدەپە و ئەندامی کۆمیتەى دیپلۆماسیی ژنانی هەدەپە لەگەڵ پیترا بایر سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکسانیی ژن – پیاو لە ئەنجوومەنى ئەوروپا و پەرلەمانتاری نەمسا لە رێگەى ئینتەرنێتەوە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا زۆربوونی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە تورکیا و پێشنیازەکانی چارەسەرکردن گفتوگۆیان لەسەر کرا. لە کۆبوونەوەکەدا بە تایبەتی لەسەر کارەکانی ئەنجوومەنى ژنانی هەدەپە زانیاری خرانەڕوو.

کۆبوونەوەی هەدەپە لەگەڵ ژنانی رێکخراوەکانی تری ئەوروپا لە ماوەی هەفتەى داهاتووشدا هەر لە رێگەى ئینتەرنێتەوە بەردەوام دەبێت.

ژ.ت