ھاوسەرۆکی یەکێتی: بە ھیچ شێوەیەک بەشداری شەری کورد بە کورد نابین
لاھور شیخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی لە میانەی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سەربازی یەکێتێ وتی: بەھیچ شێوەیەک نابینە بەشێک لە شەڕی کورد بە کورد.
لاھور شیخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی لە میانەی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سەربازی یەکێتێ وتی: بەھیچ شێوەیەک نابینە بەشێک لە شەڕی کورد بە کورد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی حوزەیرانی٢٠٢١، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە قەڵاچوالان لەگەڵ سەرجەم فەرماندە، پلەدار و لیواكانی فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كۆبوویەوە.
هاوسەرۆك لاهور شێخ جەنگی باسی لە دۆخی ئەمنیی هەرێمی كوردستان كرد و جەختیكردەوە؛ دژی هەموو شەڕێكی براكوژیین، سەركۆنەی هەموو لایەنێكیش دەكەین كە بیەوێت ئارامی و سەقامگیریی كوردستان بخاتە مەترسییەوە، بە هیچ شێوەیەك بەشدار و لایەنگری شەڕێك نابین كە خوێنی كورد بە دەستی كوردی تیایدا بڕژێت.
ف.ق