دوای ئەوەى سکاڵا لە دژی سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد لەلایەن داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورکەوە درایە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا، دەستەى گشتیی پەرلەمانی تورکیا بە دەنگی پەرلەمانتارانی ئاکەپە، جەهەپە، مەهەپە و ئیی پارتی لە ١ی ئاداری ٢٠٢٢دا پارێزبەندیی سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپەى هەڵوەشاندەوە.
لە دوای هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندییەکەى سەمرا گوزەل داواکاری گشتیی ئەنقەرە رۆژی ٣ی ئادار خێرا سکاڵایەکی تری لە دژی گوزەل تۆمار کرد و تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخستنی" خستە پاڵ و داوایکردبوو لێکۆڵینەوەیە لە گوزەل بکرێت.
دوابە دوای ئەو داوایەی داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک، پۆلیس بە خێرایی لە شاری ئامەد هەڵیکوتایە سەر ماڵی سەمرا گوزەل، بەڵام لەو کاتەدا، کە پۆلیسی هەڵیکوتابوویە سەر ماڵەکەى لە ماڵ نەبوو..
ژ.ت