هەپەگە: ٥ داگیرکەر کە یەکێکیان کۆنترایە سزادران

لە چالاکیەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، بە پێی تەسپیتەکان، ٥ داگیرکەر سزادران کە یەکێکیان کۆنترایە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا"

لە ٥ی حوزەیراندا کاتژمێر ٠٩:٢٠ لە گردی سیسەری گەلی پساخای حەفتانین ٢ جار لە داگیرکەراندرا. جارا یەکەم ئۆتۆمبێڵێک کرایە ئارمانج و دواتر کۆنترایەک بە ناوی شاهین کە لەنێو ئۆتۆمبێڵەکەدابوو سزادرا. دواتر ئۆتۆمبێڵەکە کرایەوە بە ئامانج و ژمارەیەک کۆنترا بریندار کران.

لە ٥ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٣٠ هێزەکانمان لە گردی کۆردینەی مەتینا لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا سەنگەرێک کە ٣ داگیرکەری تێدا بوو کرایە ئامانج. ٣ داگیرکەرەکە سزادران و سەنگەرەکە بە تەواوی هەڵوەشێنرا. دواتر لە سەنگەرێکی دیکەدرا. دوای چالاکیەکەدا داگیرکەران کاتژمێر ٢١:٠٠ کوژراوەکانیان بە هەلیکۆپتەر گواستەوە.

لە ٦ی حوزەیران کاتژمێر ٠٨:٤٥ دا لەدژی داگیرکەران لە گردی زەندورای مەتینا لە داگیرکەراندرا. لە چالاکیەکەدا سەنگەرەکانی داگیرکەران کرایە ئامانج، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

گوندەکان بۆردومان دەکرێن

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوەن، هەلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگیەکان هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و دەوروبەری گوندەکانی باشوری کوردستان بۆردومان دەکەن.

لە ٥ی حوزەیراندا لە کاتژمێر ١٥:٥٠ فڕۆکە جەنگیەکان گردی چارچەل و گۆڕەپانی زەندورای مەتینای بۆردومان کرد.

لە ٥ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ١٦:٠٠ و ١٧:٠٠ دا بە ئۆبۆس و هاوەن لە بارەگای سەر سنورەوە دەوروبەری گوندەکانی گۆلا و حرۆرێی کانی ماسێی ئامێدی بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکاندا زیانێکی زۆر لە باخ و باخچەی گوندنشینان و ئاگر بەر دارستانەکان کەوت. ئاگرەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

لە ٥ی حوزەیراندا کاتژمێر ٠٨:٤٠ گۆڕەپانی وەرخالێی ئاڤاشین ٣ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومانکرا.

لە ٥ی حوزەیراندا کاتژمێر ١٤:٤٠ گۆڕەپانی گردی سووری ئاڤاشین بە فرۆکەی جەنگی بۆردومانکرا.

لە ٥ی حوزەیراندا کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٣٠ و ٠٠:٥٠دا هەلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەسەر ئاسمانی مام رەشۆ، مەرڤانۆس و شوکێی ئاڤاشین سووڕانەوە.

لە ٥ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٣٠ و ٠٠:٠٠دا بە هەلیکۆپتەر گۆڕەپانی بێدەوێی زاپ بۆردومانکرا.

لە ٥ی حوزەینراندا کاتژمێر ٠٩:٣٠ گۆڕەپانی جیلۆی بچووک لە زاپ ٣ جار لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.

لە بۆردومانەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.

ف.ق