لە شەنگال بۆ کتێبەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان کتێبخانەیەکی گەڕۆک دروستکرا
کتێبەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە کتێبخانەیەکی گەڕۆک لە گوند و ناوچەکانی شەنگال پیشاندەدرێن.
کتێبەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە کتێبخانەیەکی گەڕۆک لە گوند و ناوچەکانی شەنگال پیشاندەدرێن.
یەکێتی گەنجانی ئێزدی و یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدی بە کتێبخانەیەکی گەڕۆک، کتێبەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە گوند و ناوچەکانی شەنگال بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکەن.
گەنجان سەرەتا سەردانی سنونێیان کرد، لەوێ گەنجان کتێبەکانی رێبەر ئوجالانیان بڵاو کردەوە. گەنجان دوای سنونێ، کتێبخانە گەڕۆکەکەیان بردە خانەسور. چاوەڕێدەکرێت لەماوەی ٣ رۆژدا گەنجان لە هەموو گوند و ناوچەکانی شەنگال بگەڕێن.
لەبارەی ئامانجی سەرەکی بڵاوکردنەوەی کتێبەکان، عەلی خێری ئەندامی گەنجانی ئێزدی قسەی کرد و گوتی، " هزر، ڕامان و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان بۆ گەلەکەمان زۆر گرنگە، ویستمان بەم چالاکیە هەموو کەسێک هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ بخوێنێت و لێی تێبگات. گەل بە گەرمی پێشوازی لە چالاکیەکە دەکات. لەبەرئەوەی بڕوامان واتە، هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەتوانێت ئێمە لە فەرمانەکان رزگار بکات."
ف.ق