زیندانیەکی سیاسی کوژرا

ئەرگون ئاکدۆغان کە ٢٧ ساڵبوو لە زیندانی ژمارەی ١ی جۆری ئێفی تەکیرداغ بەدیلی گیرابوو، لە زیندان کوژرا.

ئەرگول ئاکدۆغان لە زیندانی ژمارە یەکی جۆری ئێفی تەکیرداغ لە ١٤ی ئایاردا نەشتەرگەری بۆکرابوو، پاش کەمتر لە ١٠ رۆژ گیانی لەدەستدا.

لقی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) لقی ئیستەنبوڵ لە سەر هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویکردەوە، کە ئاکدۆغان ژیانی لەدەستداوە.

هـ . ب