جەمیل بایک: هەر کەسێک دەستی بە خوێنی گەریلا سوور بێت دەبێتە ئامانجمان – ٢ -

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە هۆشداریی بەو کەسانە دا کە لە باشووری کوردستان بۆ دەزگای سیخوڕیی تورک (میت) کار دەکەن و وتی "ئێمە تاوەکو ئێستا دانمان بە خۆماندا ناوە، بەڵام دەستی هەر کەسێک بە خوێنی گەریلا سوور بێت دەبێتە ئامانجمان".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە هۆشداریی بەو کەسانە دا کە لە باشووری کوردستان بۆ دەزگای سیخوڕیی تورک (میت) کار دەکەن و وتی "ئێمە تاوەکو ئێستا دانمان بە خۆماندا ناوە، بەڵام دەستی هەر کەسێک بە خوێنی گەریلا سوور بێت دەبێتە ئامانجمان".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەشداریی لە "بەرنامەى تایبەت"ی کەناڵی ئاسمانیی ستێرک تیڤی دا کرد و شیکاری گرنگی بۆ بابەتە گەرمەکانى رۆژ کرد.

ئێستا لە جیهان و ئەمریکا لە دژی نەژادپەرەستی ناڕەزایەتیی گەورە هەیە، تێکۆشانێک هەیە. لەو رۆژانەدا کە لە ئەمریکا لە دژی نەژداپەرەستی ئەو ناڕەزایەتییانە روویاندا، لە هونەرمەندان تاوەکو وەرزشوانانیان و زۆر کەسانی تر شانبەشانی کۆمەڵگە لە دژی نەژداپەرەستی راپەڕین و وەستانەوە، لەو رۆژانەدا لە تورکیا گەنجێک بە ناوی بارش چاکان بەهۆی گوێگرتن لە مۆسیقای کوردی کوژرا، بەڵام سەرباری ئەوەش دەڵێن، لە تورکیا نەژادپەرەستی نییە، ئێوە چی دەڵێن؟

لە هەر وڵاتێکدا کێ لە دژی نەژادپەرەستی، فاشیزم و زوڵم بوەستێتەوە ئێمە بە کارێکى راستی دەزانین و بە مافداریان دەزانین. ئەوە ئەرکی هەموو مرۆڤێکە، ئەوەى کە دەڵێت، مرۆڤم و پەیوەستم بە بەها مرۆڤایەتییەکانەوە پێویستە لە دژی زوڵم، فاشیزم، نەژادپەرەستی و داگیرکەری بوەستێتەوە. لە کوێ هەر کەسێک بەرەنگاری بکات ئێمە لەگەڵی دەبین، ئێمە ئەو تێکۆشانە بە راست دەزانین و بە مافدارانەى دەبینین. ئێستا راستە، تورکیا لەسەر گەلی کورد نەژادپەرەستی بەڕێوەدەبات، بەڵام وا خۆی نیشان دەدات، کە لە دژی نەژادپەرەستییە. لە ئەمریکا لە دژی نەژادپەرەستی تێکۆشانێک پێشکەوت، سەرەتا خاوەندارییان لێکرد، وەک ئەوەى وڵاتی تورکیا لە دژی نەژادپەرەستییە، لە دژی زوڵمە، لە دژی ناهەقییە، خواستی خۆی بەو شێوەیە نیشان بدات، خواستی هەموو کەسێک فریو بدات، بۆ؟ چونکە لەسەر کوردان سیاسەتی نەژادپەرەستی بەڕێوەدەبات، تاوەکو کەس بەوە نەزانێت و لێ تێنەگات و لە ئەنجامدا کەس بەو هۆیەوە لە دژی تورکیا نەوەستێتەوە، تاوەکو تورکیا بتوانێت بە ئاسانی کوردان قڕ و پاکتاو بکات. هەموو دونیا دەزانێت، کە ئەو دەوڵەتەى تورکیا لەسەر ئەرمەنەکان، چەرکەزەکان، پۆنتوسان، ئاسووری و سوریانییەکان، لەسەر کوردان، لەسەر عەلەوییەکان و لەسەر ئێزدییەکان سیاسەتی پاکتاوکردن و سڕینەوە و قڕکردنی بەڕێوەبردووە و بەڕێوەى دەبات، ئاسیمیلاسیۆن و تواندنەوە، جینۆساید و کۆمەڵکوژیی لە دژیان ئەنجامداوە. ئەمڕۆش ئەو سیاسەتە لە سەر کوردان بەڕێوەدەبات و بەردەوامیی هەیە. بۆ ئەوەى ئەوە بشارێتەوە و سەرپۆشی بکات تاوەکو کەس لێپرسینەوە لە تورکیا نەکات، خۆی بەو شێوەیە نیشان دەدات، بەڵام هەموو دونیا لە راستیی تورکیا تێگەیشتوون و دەیزانن. هەر چەند خواستی لەسەر راستی خۆی بگرێت، بەڵام نەیتوانی. لە دوایدا ناچار بوو لە دژی ئەو تێکۆشانەى لە دژی نەژادپەرەستی دەکرێت بوەستێتەوە. بۆ؟ چونکە ئەمجارە خواستی دەوڵەتى ئەمریکا بکشێنێتە ناو سیاسەتەکانى خۆی تاوەکو بتوانێت قڕکردن و سڕینەوە لەسەر کوردان ئەنجام بدات. هەم لە رۆژئاوا، هەم لە باکوور و هەم لە باشوور. چونکە ئامانجەکەى قڕکردن و سڕینەوەیە و ئەوەش بەڕێوەدەبات، بەڵام بە تەنها هێزی خۆی بەشی ناکات، بۆیە خواستی لەو رێگەیەوە هێزی ئەمریکا وەرسوڕێنێت بۆ لای خۆی تاوەکو بتوانێت ئەو قڕکردن و سڕینەوەیە ئەنجام بدات. ئێستا ئەو قڕکردن و سڕینەوەیە لەسەر کوردان بەڕێوەدەبات، ئەوە ئێستا نییە، کە نەژادپەرەستی بەڕێوەدەبات، بەڵکو ساڵەهای ساڵە نەژادپەرەستی بەڕێوەدەبات. لەسەر گەلانی تر نەژادپەرەستیی کردووە، لەسەر ئایین و ئایینزاکانی تر، لەسەر کولتور و کۆمەڵگەگانى تر نەژادپەرەستیی ئەنجامداوە. تەنها کورد ماوە، کورد لە دژی ئەو قڕکردن و نەژادپەرەستییە تێدەکۆشێت، کورد بەو تێکۆشانەى ئەو سیاسەتی قڕکردن و سڕینەوەیە، کە بەسەریدا سەپێنرابوو خەریکە تێدەپەڕێنێت، کەمێک ماوە بە تەواوەتى لە دژی هەستێتە سەرپێ، رۆح و ورەیان پێدەدات، ئایین و ئایینزاکان دیسانەوە خەریک رۆح بە بەریاندا دێتەوە، رێگا نادات بە تەواوی بسڕدرێنەوە. دەوڵەتى تورکیا بە تایبەتی ئیستا دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە ئەوە دەبینین، بۆیە بە هەموو هێزی خۆیانەوە هەڵدەکوتنە سەر کوردان. دەیانەوێت لەلایەکەوە تۆڵە لە کوردان بکەنەوە. بۆ؟ چونکە دەڵێن، ئەو گەلە کە ئێمە سڕیمانەوە، ئەو ئایینەى کە ئێمە سڕیمانەوە تۆ زیندووت کردووەتەوە. بۆ ئەوەش پێویستە من تۆ لەناو ببەم و بتسڕمەوە. لەبەر ئەوەش لەلایەکەوە دەیانەوێت تۆڵە بکەنەوە. دەوڵەتى تورکیا چی دەڵێت؟ یەک دەوڵەت، یەک میللەت، یەک ئاڵا، یەک وڵات، بە بەردەوامی ئەوە دووبارە دەکاتەوە. بە تایبەتی ئەردۆغان و باخچەلی ئەوە زۆر دووبارە دەکەنەوە. ئەوە سیاسەتی نەژادپەرەستی، پاکتاوکردن و سڕینەوە و داگیرکەرییە و لە سەردەمی عوسمانییەوە بەڕێوەدەچێت و ئێستاش ئاکەپە و مەهەپە ئەو سیاسەتیان گەیاندووەتە ئاستێکى زۆر بەرز. بۆ ئەو کۆمەڵکوژی و پاکتاوکارییانەى تاوەکو ئێستا کردوویانە و بە ئەنجامی بەگەیەنن تاوەکو بتوانن، دەوڵەتى تورک، میللەتێکى تورک، کولتورێکى تورک، زمانێکى تورک بە تەواوەتی باڵادەست بکەن و بیسەپێنن، پێویستیان بەوەیە کورد بسڕنەوە و لە ناوی ببەن. ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا شەڕی جیهانیی سێیەم بەڕێوەدەچێت. دەیەوێت سوود لەوە وەربگرێت، سیستمیش لە جیهاندا لە قەیراندایە و ئیدی ناتوانێت وەڵامدەرەوە بێت. رێکخراو و دامەزراوەکانى ئەو سیستمە کە لە جەنگی جیهانیی دووەمدا دروستکراون ئیدی هیچ سوودێکیان نییە. ئەوە دەبینن و دەڵێن ئەوە دەرفەتە، من دەتوانم سوود لەو دەرفەتە وەربگرم و قڕکردن و سڕینەوەى کوردان ئەنجام بدەم و ئەو بەربەسەتە لەسەر رێگەى خۆم لاببەم. کاتێک من ئەو بەربەستەم لابرد، ئیدی دەتوانم لە ناوچەکەدا خۆم بکەم بە هێزێکى گەورە. لەو چوارچێوەیەدا دێت بەسەر گەلی کورددا. کێ بە کوردی بدوێت دەیگرێت، یان دەیکوژێت. کوێ گوێ لە مۆسیقای کوردی بگرێت دەیگرێت، یان دەیکوژێت. کێ سیاسەتی کورد بکات دەیگرێت یان دەیکوژێت. ئەوانەى لە تێکۆشان بۆ کورداندا شەهید بوون گۆڕەکانیان تێکدەدات. قەیوم دەسەپێنێت، ئەو کوردانەى سیاسەت دەکەن رێکخستنەکانیان هەڵدەوەشێننەوە و دەیانگرێت و زیندانیان دەکات. قەیوم بە چی دەستیپێکرد؟ ئەوەى ناوی کوردی بوو دەستیان کرد بە لابردن و سڕینەوەیان. تەنانەت پێشتر هەر هەندێک ناوچە هەبوون کە ناوەکانیان کوردی بوو، کتێبخانەیان تیادا بوو، هەموو ئەوانەشیان لەناوبرد. بۆ نمونە وەک رووخاندنی مۆنۆمێنتی ئەحمەدی خانی لە جزیر. هەموو ئەوانەیان هەموو ناوبرد. یانی شتێکیان نەهێشتوەتەوە بە ناوی کورد و کوردستانەوە، چونکە دەیانەوێت رەگی کورد لە ریشەوە دەربهێنن. هەر چۆن لە ئیسپانیا کاتێک گا پارچە و قوماشی سوور دەبینێت یەکڕاست رادەکات و هێرشی دەکاتە سەر، ئێستا ئەردۆغان کۆمەڵگەى تورکیا لەسەر ئەو بنەمایە بەرەو پێش دەبات. پێشتر دەوڵەت ئەو سیاسەتەى لە ناو دام و دەزگاکانی خۆیدا بەڕێوەدەبرد، بەڵام ئاکەپە و مەهەپە هەم ئەو سیاسەتەی دەوڵەت بەڕێوەدەبەن و هەم ئەو سیاسەتە لە ناو کۆمەڵگەشدا بەڕێوەدەبەن و بڵاویشیان کردووەتەوە. رێکخستنیشان بۆ دروستکردووە، یانی نەژادپەرەستییان خستووەتە ناو کۆمەڵگەشەوە. لەبەر ئەوەیە ئێستا کۆمەڵگەى تورکیا لەگەڵ دەوڵەت لە دژی بزووتنەوەى کورد دەخەنە جوڵە. لەبەر ئەوەیە لە هەر شوێنێک کورد دەبینن هێرشی دەکەنە سەر، گەلەکۆمەکیی لێدەکەن، دەیگرن، یانی پێویستە تۆ بە ناوی کوردەوە گۆرانی نەڵێیت، گوێ لە مۆسیقای کوردی نەگرت، بە کوردی نەدوێیت، تۆ ناوی کوردی لەسەر خۆت دانەنێیت. بۆ نمونە هەندێک کەس کە ناوەکەیان کوردییە پێیان دەڵێن، ئێوە بۆ ئەو ناوەتان بۆ خۆتان داناوە؟ پێویستە ناوەکەت بگۆڕیت. ئەوەى بۆ کوردستان تێکۆشانی کرد و شەهید بوو، دەچن بۆ گۆڕستانەکان و گۆڕەکانیان لەناو دەبەن و تێکیان دەدەن. تەرمەکانیان دەشوێنن، سوکایەتی بە کوردان دەکەن. ئەو نەژادپەرەستییەى لە دژی کوردان بەڕێوەدەبەن، دەبێت کە لە دونیادا بە شێوەیەک لە دژی هیچ کەسێکى تر بەڕێوەنەبرابێت. هەندێک لایەن، لە هەندێک رووەوە سیاسەتی نەژادپەرەستییان بەڕێوەبردووە، بەڵام کەس وەک دەوڵەتى تورک نەژادپەرەستیی بەڕێوەنەبردووە. ساڵەهای ساڵە لەسەر کوردان نەژادپەرەستییەکی زۆر قورس و بەهێز بەڕێوەدەچێت، گەلەکەمان لە دژی ئەوە بەرەنگاری دەکات و هەموو رۆژێک ئازار دەچێژێت و قوربانی دەدات و دەڵێن، ئێوە ناتوانن لە رەگەوە دەرمان بهێنن. ئێمە ئەوە قبوڵ ناکەین. ئێمە تا دوا هەناسە لە دژتان دەوەستینەوە. ئەوە کارە راست و دروستەکەیە، گەلەکەمان لە دژی ئەوە چەند ئازار بکێشێت، چەند باج و قوربانیی قورسی بدات، پێویستە لە دژی سیاسەتی سڕینەوە و قڕکردن، نەژادپەرەستی بوەستێتەوە، ئەگەر بوەستێتەوە ئەوە گەلەکەمان سەردەکەوێت.

٣٤ ساڵ لەمەوبەر ئۆڵف پالمە سەرۆکوەزیری سوید کوژرا. پەکەکە و کوردیان تاوانبار کرد. بەم شێوەیە هەوڵیاندا لە ئەوروپا ڕێگری لە پێشکەوتنی پەکەکە و گەلی کورد بکەن. ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ٣٤ ساڵ لەمەوبەر رایگەیاند کە 'ئێمە نین' پێویستە لێکۆلینەوە بکرێت. ئێستا ڕاستیەکان ئاشکرا بوون و واتە قبوڵیان کرد. ئێوە لەم بارەیەوە و لەبارەی کوشتنی پالمەوە چی دەڵێن؟

ئۆڵف پالمە مرۆڤێکی دیموکرات بوو. لەدژی نەژادپەرستی لە ئەفریقای باشوور دەوەستایەوە. هەروەها لەدژی بۆردومانی ئەمریکا بەرانبەر خەڵکی ڤیەتنام دەوەستایەوە. لەدژی کۆنەپەرستی و فاشیزم بوو. زوڵمی قبوڵ نەدەکرد. نادادپەروەری قبوڵ نەدەکرد. لە کوێ گەلێکی ژێردەستە هەبوایە، دۆستایەتی لەگەڵ دەکرد. لەگەڵ کۆبا دۆستایەتی دەکرد. لەناو سۆسیاڵ دیموکراتەکاندا لەو کاتەدا، پاڵمە یەکەمین کەس بوو کە لە ئاستی باڵادا سۆسیاڵ دیموکراتی جێبەجێ دەکرد. ئۆڵف پالمە دۆستی کوردیش بوو. دۆستی پەکەکەش بوو. ئۆڵف پالمە لەبەر ئەم هەڵوێستانەی کوژرا. بە تەواوی کوشتنێکی سیاسی بوو. نەک لە سوید یەکێک هەستا و کوشتی و پرسەکە کۆتایی هات. پرسەکە بەم شێوەیە کۆتایی پێنایەت. واتە ئەمە کوشتنێکی سیاسیە. کەس ناتوانێت کوشتنی سیاسی داپۆشێت. لەبەرئەوە کێ کوشتی، بۆچی کوژرا، پێویستە ئاشکرا بکرێت. ئەمە ئەرکی دەوڵەتی سویدە. ئەمە ئەرکی سویدە پێش هەموو کەسێک. ئەگەر هەموو لایەنەکانی ئەم تاوانە ئاشکرا نەکرێن، کێ کردی و بۆچی کردیان، ئامانجیان چی بوو، کەس بڕوا بەو دەوڵەتە ناکات. هاوڵاتیانی سوید ناتوانن بە دڵنیاییەوە بژین. چۆن متمانە بەو دەوڵەتە دەکەن کە بیان پارێزێت. ئەم تاوانە بۆ تورکیا ئەنجامدرا. لەبەرئەوەی تورکیا ئەندامی ناتۆیە. لە ناو ناتۆدا یەکەمین سەنگەرە. پەکەکە لەدژی تورکیا دەستی بە تێکۆشان کردبوو. دەستی بە هەنگاوی ١٥ی تەباخ کردبوو. ئەو هەنگاوە کاریگەریەکی زۆری لەسەر کورد دروست کردبوو. کاریگەری لەسەر گەلانی ژێردەستە و لەسەر دیموکراتەکان، لەسەر سۆسیالیستەکان دروست کردبوو. بە تایبەتی لە ئەوروپا دوای هەنگاوی ١٥ی تەباخ پەکەکە بە خێرایی بەرەو پێشەوە دەچوو. هەموو کەسێک ئەم پێشکەوتنەی بینی. پەکەکە و کورد لەناو گەلانی ئەوروپا خۆشەویست دەبوو. دۆستی زۆریان هەبوو. ئۆڵف پاڵمەش پێشەنگایەتی ئەوەی دەکرد. بە ئاشکرا لەگەڵ پەکەکە و کورد دۆستایەتی دەکرد. بەرلەوەی بکوژرێت، هەندێک لێدوانیدا. ڕێبەر ئاپۆش باسی ئەوەی کرد. پاڵمە دەیگوت، 'چییان لەمن دەوێت، بۆچی دەیانەوێت من لەدژی پەکەکە بوەستمەوە؟ دوای ئەوە کوژرا. واتە پاڵمەیان بۆیە کوشت کە تاوانەکەی بخەنە ئەستووی پەکەکە و گەلی کورد. بەم تاوانە ڕێگریان لە کورد کرد. بەم کوشتنە ئەو زەمینەیان دروست کرد کە پەکەکە بخەنە ناو لیستی تیرۆرەوە. بەهۆی ئەو تاوانەوە کوردیان لە ئەوروپا ڕەش کرد. پەکەکەیان ڕەش کرد. واتە هەموو کەسێکیان بەم شێوەیە تێگەیاند کە ' سەیرکەن، ئۆڵف پاڵمە کەسێکی دیموکراتە، پاکە، بەڵام پەکەکە کوشتی. پەکەکە لە بەرانبەر کەسانی پاکە، لەدژی بەهای مرۆڤایەتیە'. لەبەرئەوەی ئۆڵف پاڵمە بەهایەکی مرۆڤایەتی بوو، نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی دەکرد. هەوڵیاندا وا پیشانی بدەن کە پەکەکەش لەدژی بەهای مرۆڤایەتیە. بەم شێوەیە پەکەکەیان وەک لایەنێکی مەترسیدار پیشاندا. هەوڵیاندا پیشانی بدەن کە پەکەکە کەسانی پاک، دۆستی گەلان دەکاتە ئامانج. بەم شێوەیەش گەلانی ئەوروپا لە پەکەکە دووربخەنەوە. پەکەکە گۆشەگیر بکەن و تێکۆشانەکەی بە تەنها لە کوردستان بمێنێتەوە و بتوانن بە ئاسانی لەناوی ببەن. ئامانجەکەیان ئەمە بوو. بەم بۆنەیەوە بانگەوازێکم هەیە. پێویستە سوید داوای لێبۆردن لە پەکەکە و گەلی کورد بکات و پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت. دەوڵەتانی ئەوروپاش ئەم ناحەقیە و زوڵمەی لە پەکەکەیان کرد و ئەم نائەخلاقیەی کە کردیان پێویستە کۆتایی پێبهێنن. پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنن. پێویستە تاوانەکەیان بسڕنەوە. لە سوید هەندێک سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاران لێدوانیاندا. ڕایانگەیاند، 'ناحەقیەکی زۆر لە پەکەکە کراوە، پێویستە داوای لێبۆردنیان لێبکرێت و پێویستە ئەو هەڵمەتەی ڕەشکردن لەسەر پەکەکە هەڵبگیرێت'. سپاسیان دەکەم. بە ڕاستی خاوەنداریان لە ئۆڵف پاڵمە کرد. پێویستە ئەم خەباتەی خۆیان لە سوید فراوان و بەهێز بکەن. نەک تەنها لە سوید لە هەموو ئەوروپا پێویستە بەهێزی بکەن. دەڵێن 'پێویستە پەکەکە و گەلی کورد بۆ ئاشکراکردنی ئەم زوڵم و ناحەقیەی کە کراوە کار بکەن. راستە پێویستە پەکەکە و گەلی کورد کار بکەن. بەڵام لە هەموو کەسێک زیاتر پێویستە سیاسەتمەدار و پەرلەمانتارانی سوید، مافپەروەرانیان بۆ ئەوەی مافی مرۆڤ جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی دادپەروەری سەربکەوێت پێویستە کار بکەن. ئەم هەڵوێستە لەوان داوا دەکرێت. واتە دەرکەوت کە پەکەکە هیچ پەیوەندیەکی بەو تاوانەوە نییە. بە ئەنقەست ئەو تاوانەیان ئەنجامدا. تاوانێکی سیاسیە  و بە ئەنقەست پەکەکە و گەلی کوردیان تۆمەتبار کرد بۆ ئەوەی ڕێگای پەکەکە بگرن  و پەکەکە لەناوببەن و ناتۆ بتوانێت لەپێشترین قەڕەقۆڵی خۆی کە تورکیایە بپارێزێت. ئامانجەکە بەم شێوەیە بوو.

لەم ماوەیەی دواییدا هێرشی سەر گەلان بە تایبەتی سەر ژن و منداڵان زیادی کردووە. تورکیا بووەتە ناوەندی هێرشەکان. لەبەرانبەر ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە پێویستە چی بکرێت. ئەگەر تێکۆشان بکرێت، دەبێت تێکۆشانێکی چۆن بێت؟

لە ئێستادا فاشیم خۆی جێگیر دەکات. دەستی بە هەڵمەتی کۆتایی کردووە. هەموو کەسێک دەڵێت 'زۆر لاوازە'، بۆیە ئەو هەڵمەتە دەکات. هێرش دەکات، کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. هەم لە دەرەوە و هەم لە ناوەوە شەڕ دەکات. راستە بۆیە ئەم کارە دەکات. بەڵام نەک تەنها لەبەرئەوەی لاوازە ئەم کارە دەکات. هەروەها دەیەوێت ئامانجەکەی بە تەواوی جێبەجێ بکات. واتە ڕژێمی تەواو فاشیست لە تورکیا جێگیر بکات. ئەوانەی کە خزمەتی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ناکەن، هەموویان وەک دوژمن دەبینێت. هەمووان وەک خایین لەقەڵەم دەدات. لەبەرانبەریان هێرش دەکات. واتە دەڵێت نابێت لەدژی من بووەستنەوە. نابێت من ڕەخنە بکەن. هەموو شتێکی من پێویستە قبوڵ بکەن. پێویستە خزمەتی من بکەن. داواکاریەکەی ئەمەیە. واتە کە لە وڵاتێک حکومەتێکی فاشیست هەبێت، دەسەڵاتێکی قڕکەر هەبێت، دیموکراسی و ئازادی لەناو دەبات و لەدژی دەسەڵاتێکی بەم شێوەیە هەرچیەک بکرێت، مافی مرۆڤە و ڕەوایە. ئەرکێکە. لەدژی ڕژێمێکی بەم شێوەیە، لیدوان و ڕاگەیەنراو بۆ میدیاکان تێرکەر نابێت. ئەگەر بگوترێت لە تورکیا دیموکراسی هەیە، دەتوانی سوودی لێوەربگیری، دەتوانی ئۆپۆزسیۆن بیت، شتێکی بەم شێوەیە بوونی نییە. واتە زەمینێک کە ئۆپۆزسیۆن کار بکات، نەماوە. زەمینێک کە لە ڕووی دیموکراسیەوە کار بکرێت، نەماوە. لەبەرئەوەی دەرفەت بەوە نادرێت. لەبەرئەوەش گەنجانی کورد، ژنانی کورد، گەلی کورد، دیموکراتەکان، سۆسیالیستەکانی تورکیا کە لەبەرانبەر فاشیزمی قڕکەر نیگەرانن، ئەوانەی لەدژی سیستمن و لەدژی ڕژێم دەوەستنەوە پێویستە یەکێتی نێوانیان بەهێز بکەن. خۆیان ڕێکبخەنەوە. لەدژی ئەم ڕژێمە هەرچیەک لە دەستیان بێت ئەنجامی بدەن. ڕاستیەکە بەم شێوەیەیە. پێویستە بڕژێنە ناو شەقامەکان، برژێنە ناو شارەکان و ناوچەکان، لە کۆڵانەکان و گەڕەکەکان تێکۆشان بکەن. لەدژی ڕژێم بووەستنەوە. نەترسن. ئەگەر لە گرتن و کوشتن بترسن، کوشتنی زیاتر بەسەریاندا دەسەپێنرێت. لەبەرئەوەی تورکیا دەکەنە زیندان. واتە لە کوشتنی فیزیکی خراپتر دەکەن. ئاکەپەیەکان لە ڕابردوودا چییان دەگوت؟ دەیانگوت،'لە ڕابردوودا دەیانگرتن و دەیانکوشتن و لە بیرەکانی تێزابدا دەتوانرانەوە  و بێسەروشوێنیان دەکردن. ئێمە ئەمە ناکەین، ئێمە دەیانگرین و دەیانخەینە زیندانەوە'. واتە ئێمە ژیانی سیاسی ئەوان کۆتایی پێدەهێنین. واتە دەیانکوژین. ' ناخۆشترین مردن، مردنی سیاسیە، فیزیکی نییە. لە ئێستادا ئاکەپە و مەهەپە لە فیزیکی زیاتر؛ مردنی سیاسی ئەنجام دەدەن. لەبەرانبەر هەموو کەسێک ئەنجامی دەدەن. کۆمەڵگا بە تەواوی هەڵدەوەشێنن، بێ ڕوحیان دەکەن و دەیانترسێنن، بۆئەوەی خۆیان ڕادەست بکەن. دەڵێن ' ئەگەر خزمەتمان نەکەن، مافی ژیانتان نییە'. یان پێویستە لە تورکیا بڕۆن یان مافی ژیانتان نییە'. ئەمە ناشارنەوە. لەدژی ئەم جۆرە ڕژێمە، ئەگەر لە باڵەخانەیەکدا لێدوان بۆ ڕاگەیاندنەکان بدەی، یان لەبەرانبەر باڵەخانەکەت لێدوان بدەی، یان لە تویتەردا تویتێک بڵاو بکەیتەوە، بەم شێوەیە تێکۆشان نابێت. پێویست لە کۆڵانەکان، بەرخۆدان و سەرهەڵدان ئەنجامبدرێت و هەموو هێرشەکانیش لەبەرچاو بگیرێت. ئەو کاتە دەتوانرێت لەدژیان بوەستینەوە. بەم شێوەیە ئەنجام بەدەستدەهێنرێت. ئەو کاتە ڕژێمە ناتوانێت بەردەوام بێت. بەم شێوەیە کۆتایی بە ڕژێم دێت. ئێستا بە تایبەتی ژنان و گەنجانی کورد لەبەرچاون کە دەوڵەتی تورک چییان بەسەر دەهێنێت. مافیان هەیە هەموو شتێک بکەن. پێویستە چاوەڕێی فەرمانی کەس نەبن. ئەوانەی یەکتری دەناسن. ئەوانەی متمانەیان بە یەکتری هەیە، دەتوانن خۆیان یەکبخەن. هەرچیەکیان لەدەست دێت بیکەن. چۆن ژیانی ئێمە لەناو دەبەن، چیاکانمان بۆردومان دەکەن، دارەکانمان دەسووتێنن، زەویەکانمان دەسووتێنن، دەغل و دانمان دەسووتێنن، ئاو و کارەبامان دەبڕن. گۆڕستانەکانمان هەڵدەوەشێنن، گوندەکانمان وێران دەکەن، کەسوکارمان برسی دەکەن، لەناو گەلەکەماندا سیخوڕی، کاری نائەخلاقی، مادەی هوشبەر بەرەو پێشەوە دەبەن و ڕێشەی کورد دەردەهێنن و چییان لەدەست دێت دەیکەن. هەموو دەرفەتێکیان لە ناوەوە و دەرەوە بۆ قڕکردنی کورد بەکار دەهێنن. هەموو ڕۆژێک مەخموور، شەنگال بۆردومان دەکەن. ئەمانە هەمووی لەبەرچاوە، ئەوەی کە دەڵێت من کوردم، من مرۆڤم، وڵاتپارێزم ، دیموکراتم، سۆسیالیستم، ناتوانێت ئەم کردەوانە قبوڵ بکات. چی لە دەست دێت پێویستە بیکات. پێویستە لە تورکیاش ئەوەی کە بە خۆی دەڵێت دیموکرات، سۆسیالیست، خۆی وەک دژە فاشیست پیشان دەدات، لەدژی قڕکردن دەوەستێتەوە، خۆیان ڕێکبخەنەوە، لەدژی ئەم ڕژێمە تێبکۆشن. یەکێتی خۆیان هەم لەناوخۆیاندا و هەم لەگەڵ گەلی کورد بەهێز بکەن. ئەو کاتە حکومەتەکە دەڕووخێت.

لە تورکیا هەر کەسێک باسی ئازادی و دیمۆکراسی بکات، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە تاوانبار دەکرێت. لەم بارەیەوە ئێوە چی دەڵێن؟

هەر کەسێک لە خزمەتی ئاکەپە-مەهەپەدا نەبێت ئەوا بە چاوی خائین و دوژمن تەماشای دەکەن. وەکو جاسووی هەندێک لە دەوڵەتان تەماشای دەکەن. هەر کەسێک لە دژی ئەوان بوەستێتەوە، باسی دیمۆکراسی و ئازادی بکات، تێکۆشان بۆ مافی خۆی بکات، چی گەل بێت یان ئایین، لە چاوی ئەواندا، هەموویان خائینن و دەڵێن لە دژی ئێمەن و لە دژی تورکیان. واتە خۆیان کردووە بە دەوڵەتی تورکیا. هەر کەسێک لە دژی خۆیان ببینن، واتە لە دژی دەوڵەتی تورکیا دەیبینن. ئەوان دەیانەوێت تورکیا لەناو بەرن. بۆیە وەکو دوژمن هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا دەکات، کێ بێت با ببێت. ئێستا لەبەر ئەوەی کورد-پەکەکە لە دژی سیاسەتی ئەوان دەوەستێتەوە، لە دژی سیاسەتی قڕکردنیان دەوەستێتەوە، نوێنەرایەتی تێکۆشانی دیمۆکراسی و ئازادی بکات و رێگری بکارت لەوەی فاشیزم جێگیر ببێت، بۆیە پەکەکە-کورد بەئامانج دەگرن.

چونکە پەکەکە، کورد نەبن هیچ رێگریەکیان بۆ دروست نابێت. بە ئاسانی دەتوانێت ئامانجەکانی جێبەجێ بکات، بەڵام پەکەکە، کورد ناهێلن ئامانجەکانی جێبەجێ بکەن، بۆیە پەکەکە، کورد بە ئامانج دەگرن. ئەوانەی لە تورکیا لە دژی فاشیزم بۆ دیمۆکراسی و ئازادی هەوڵ دەدەن، پێیان دەڵێن،'ئێوە خزمەتی پەکەکە دەکەن. پێان دەڵێن، ئێمە دەمانەوێت شتێک بە ناوی کورد، پەکەکە نەمێنێت، ئێوە باسی دیمۆکراسی و ئازادی دەکەن، ئێوە لە دژی ئێمە دەوەستنەوە، ئێوە ناهێلن قۆناغی قڕکردنی پەکەکە، کورد بە کۆتا بگات. ئێوە لە خزمەتی ئەواندان، ئێوە هاوبەشی ئەوانن. هەر کەسێک هاوبەشیان لەگەڵدا بکات، دۆستایەتیان لەگەڵدا بکات، ئەوا دوژمنی ئێمەیە.' بۆیە هێرش دەکەنە سەریان. ئەمە کاریگەری لەسەر گەلی تورکیا، چەپەکانی تورکیا، دیمۆکراتەکان و نووسەرەکانیشان دروست دەکات، هەندێک دەڵێن، با دووربین لە پەکەکە، کورد، بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان بپارێزین و بە ئامانج نەگیرێین و نەکوژرێین و زیندانی نەکرێین.

چونکە دەیبینن، هەر کەسێک دۆستایەتی کورد و پەکەکە دەکات، لە لایەن تورکیاوە یان زیندانی دەکرێت یان دەکوژرێت. وەکو چۆن ژیان لە کورد حەرام دەکەن، لەوانی تریش حەرامی دەکەن. ئەمە ستراتیجی دەوڵەتی تورکیایە. دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی کوتایی بە کورد بهێنێت، دەیەوێت کۆمەڵگای تورکیاش لەگەڵ دەوڵەتدا بێت. بۆ ئەوەی بتوانێت کورد قڕبکاتەوە. دەوڵەتی تورکیا بە هەموو ئەو کەسانەی هاوکاری نین بۆ قڕکردنی کورد، پێیان دەڵێت، تو دۆستی کوردی و بە دژایەتیکردنی دەوڵەت تاوانباریان دەکات. ئەم ستراتیجیە پەیرەو دەکات. لەبەر ئەوەی پەکەکە، کورد ئەم ستراتیجیەیان هەندێک تێکشکاند، بۆیەوە ئەمە وەک مەترسیەک دەبینن. بۆیە ئەوەی پەلەماری پەکەکە دەدات، بە هەمان شێوە پەلەماری کورد دەدات. هۆکار ئەمەیە. کورد و پەکەکە هاوکاری دیمۆکرات و سۆسیالیستەکانی تورکیا و کۆمەڵگای تورکیان و بەهێزیان دەکەن و ناهێڵن بە تەواوەتی لە ناو ببرێن. ئەوەی دۆستایەتی لەگەڵ کورددا دەکات و هاوکاریان دەکات، هێزی پێدەبەخشێت. ئەمانە یەکتر تەواو دەکەن، راستیەکەش هەر ئەمەیە. هەر کات لە نێوان گەلی کورد و تورکیا و لە ناو سیاسەتی دیمۆکراسی سۆسیالیستی ئەواندا هاوبەشی دروست بوو، یەکێتی دروست بوو، هەروەها رێکەوتن دروست بوو، ئەو کات ئەو حکومەتە فاشیستە ناتوانێت بژیت.      

پێشووتر لە تورکیا دەیانوت، 'با هەموو هاوڵاتیەک هەواڵمان بۆ بهێنێت، سکاڵای لەسەر هاوڕێکەی یان دراوسێکە تۆمار بکات.' دواتر ئەردۆغان لە کۆشکەکەی کەیای لە دەوری خۆی کۆکردەوە. ئەم جارەش هێزێک بە ناوی 'پاسەوان'ی خستووەتە ناو گەل. ئەرکی بەکارهێنانی چەکیشی بە شێوەیەکی یاسایی داوەتە ئەوان. ئایا ئەمە بۆ چی دەکات؟

ئەو پاسەوانانە رێکخستنی چەکداری ئاکەپە-مەهەپەن. شتێکی تر نین. ئاکەپە-مەهەپە بۆ مانەوەی دەسەڵاتەکەیان هێزێکی چەکداری ئامادە دەکەن. هەموو هێزەکانی پۆلیس بە تەواوەتی لە ژێر کۆنترۆلی ئەواندان، بەڵام ئەمەش بەشی ناکات. بۆیە جگە لە پۆلیس، هێزێکی تریان دروست کرد. هەمووشیان سەر بە ئاکەپە-مەهەپەن. ئەوانەی دەبنە پاسەوان، پیاوی ئەوانن. پیاوەکانیان بە ناوی پاسەوانەوە، دەکەن بە پاسەوان. هێزی چەکداریان ئامادە دەکەن. بەم شێوەیە دەیانەوێت گەل، چی لە ماڵ چی لە کۆڵان کۆنترۆڵ بکەن. بۆ ئەوەی هیچ کەس لە دژی ئەوان نەوەستێتەوە و هیچ کەس تێکۆشانی دیمۆکراسی ئازادی لە تورکیا نەکات. بۆ ئەوەی هەر کەسێک ویستی ئەمە بکات، پەلەماری بدەن، وەکو ئێستا کە پەلەمار دەدەن. لە تەلەفیزیۆنەکانیشدا (بە ئاشکرایی) ئەمە دەبینرێت.

ئێستا لە تورکیا ئاکەپە-مەهەپە مەترسیدارن. بە زیندانیکردن، بە کوشتن و بە رەگەزپەرەستی دەیانەوێت حکومەتەکەیان بە تەواوەتی بچەسپێنن. دەیانەوێت ئەو رێگریانەی هەن نەمێنن. ئەم هێزە بۆ ئەوە ئامادە دەکەن. چونکە دەزانن بەم شێوەیەی ئێستا ئەگەر بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن، ناتوانن سەرکەوتوو بن. بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنیش ئەنجام نەدەن ئەمەش بۆ ئەوان مەترسیدارە. بۆیە دەبێت هەڵبژارتن ئەنجام بدەن و بە رووکەشیش بێت دەیانەوێت لە هەلبژارتنەکاندا سەرکەون. چۆن سەردەکەون؟ بە هاوکاری پۆلیس و پاسەوانەکانیان. جگە لەمانە چەند هێزێکی دیکەشیان هەیە. وەکو (SADAT) و هی تریش. ئولکو ئوجاکلار، عوسمانلی ئوجاکلار ئەمانە هەمووی بۆ ئەم مەبەستەن. بە کورتی دەیانەوێت گەل بە تەواوەتی بخەنە ژێر کۆنترلی خۆیانەوە، بێدەنگیان بکەن و تەسلیمیان بکەن و ئەگەر هەڵبژاردنێکیش ئەنجام بدرێت، سەرکەوتوو بن.

ئەوانەی بارش چاکانیشیان کوشت، هەمان ئەو جۆرە کەسانە بوون.

ئەوانە، واتە ئەگەر هەڵبژاردنیش ئەنجام بدەن، هەمان شت ئەنجام دەدەن. دواجار دەڵێن،'سەیرکەن لە تورکیا دیمۆکراسی هەیە، هەڵبژاردن بەڕێوە چوو، دیسان ئێمە سەرکەوتین.' واتە واز لە دەسەڵاتداری ناهێنن. بۆ ئەم مەبەستە رێوشوێنی پێویست دەگرنە بەر. هێزەکانیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی هەر کەسێک لە دژیان بوەستێتەوە، پەلەماری دەدەن و لەناویان دەبەن. ئامانجی دروستکردنی ئەو هێزە ئەمەیە.

هەدەپە لە جۆلەمێرگ و ئەدرنەوە دەستی بە رێپێوان کرد. بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی رێپێوانەکە جارێکی دیکە ئەوانیش دەستیان بە هێرشەکانیان کرد. بۆچی هێندە لەو رێپێوانە و لە چالاکیەکانی هەدەپە و هەتا لە خودی هەدەپە دەترسن؟   

چونکە مردنی خۆیان دەبینن لە بەرەوپێشچوونی هەدەپەدا. هەدەپە پارتێکی تورکیایە. پارتێکی تەها کوردی نیە. لەوانەیە لەو رووەوە هەندێک کەس تەماشای هەدەپە بکەن و بڵێن، واتە پارتێکی کوردیە، بەڵام دەیەوێت ببێت بە پارتێکی تورکیا. شتێکی بەم شێوەیە لە ئارادا نیە. هەدەپە پارتێکی تورکیایە. لە تورکیا دەیەوێت دیمۆکراسی بەدی بهێنێت، دەیەوێت کۆمارێکی دیمۆکراتیک بونیاد بنێت. بۆیە لە دژی فاشیزم دەوەستێتەوە، لە دژی قڕکردنی گەلان، داگیرکاری، زوڵم، نایەکسانی دەوەستێتەوە. تێکۆشان بۆ ئەمە دەکات. لە تورکیا ئاکەپە-مەهەپە دەیانەوێت سیستمێکی فاشیست جێگیر بکەن. لەو سیستمەدا پلانیان ئەوەیە ئاکەپە-مەهەپە هەبن و جەهەپەش خزمەتیان بکات. هیچ ئۆپۆزیسیۆنێک بوونی نەبێت، لە تورکیا هیچ هێڵێکی دیکە بوونی نەبێت. دەیانویست تەنها دوو پارت هەبن وەکو ئەمریکا. ئاکەپە-مەهەپە، یەکێکیشیان جەهەپە. هەر پارتێکی دیکە بوونیان هەبێت، لەگەڵ جەهەپەدا بێت. واتە لە بنەڕەتدا دوو پارت. بەڵام هەدەپە بوو بە هێڵی سێهەم لە تورکیا. واتە سیستم کە دەیویست دوو پارت زیاتر بوونیان نەبێت، بەڵام هەدەپە ئەمەی تێکشکاند. نەک تەنها ئەمەی تێکشکاند، بەڵکو بوو بە قەیرانیش. واتە لە تورکیا بە بێ هەدەپە هیچ کەس ناتوانێت لە سیاسەتدا هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، یان لە دەسەڵاتدا بگات بە ئەنجامێت.

لە هەڵبژارتنی شارەوانیەکانیشدا ئەوە ئاشکرا بوو کە هەدەپە رووی لە کام لابکات، ئەوە سەرکەوتوو دەبێت.

لە راستیدا ئەمە ئاشکرا بوو. چونکە ئەو شتانەی ئاکەپە-مەهەپە دەیانویست لە تورکیا جێبەجێی بکەن، بەتال بوونەوە. هەدەپە بوو بە هێزێکی گەورە. بە تایبەت ئەمڕۆ لە تورکیا راستترین لایەنی ئۆپۆزیسیون هەدەپەیە. چونکە ئێمە نین کە ئەمە دەڵێین. لە تورکیا نوسەران، سیاسەتمەداران، کەسانی دیمۆکرات، سۆسیالیست، ئەوانەی لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەن، ئەوە دەڵێن کە ئۆپۆزیسیۆنی راستەقینە هەدەپەیە. جەهەپە ئۆپۆزیسیون نیە. جەهەپە بووەتە هێزی ئەژنوی ئەردۆغان-مەهەپە. داردەستی ئەوانە. هەر کات ئاکەپە-مەهەپە تەنگەتاو دەبن، جەهەپە دێتە ئارا و هاوکاریان دەکات و لەو تەنگانەیە دەریان دەهێنێت. هەموو کەسێک ئەمە دەبینێت. بەڵام جەهەپە لە بنەمادا بەم شێوەیە نیە، لە بنەڕەتدا کەسانی راست و وڵاتپارێز و سۆسیالیست و دیمۆکرات هەن.  ئەو کەسانە دەیانەوێت لەگەڵ هەدەپە پەیوەندی دروست بکەن، بەڵام بەڕێوەبەریی جەهەپە رێگە نادات. چونکە دەوڵەتی دروست کردووە، پارتێکە کە بونیادنەری دەوڵەتە. خاوەنداری لە دەوڵەت دەکات. لەبەر ئەمەیە کاتێک دەبینێت دەوڵەت دەکەوێتە تەنگانەوە، هاوکاری ئاکەپە-مەهەپە دەکات. ئاکەپە-مەهەپەش سوپاسگوزاری جەهەپەن. چونکە لە دژیان ناوەستێتەوە. ئەگەر چی لە تورکیا ئاکەپە-مەهەپە بارودۆخیان خراپتر کرد، بەڵام ئەمڕۆ هۆکاری کێشەکان خودی جەهەپەیە. هەموو کەسێک ئەمە دەبینێت. جەهەپە تورکیای بە ئەمڕۆ گەیاند. بۆ کەسانی دیمۆکرات، سۆسیالیست، وڵاتپارێز و ئەوانەی لە دژی فاشیزمن، هەدەپە وەکو هیوایەک دەبینن بۆ خۆیان. بۆیە هەموو کەسێک روو لە هەدەپە دەکات. لەمە زۆر دەترسن. ئەمەیە هۆکار کە ئەوەندە پەلەماری هەدەپە دەدەن. دەیانەوێت کۆتایی بە هێڵی سێهەم بهێنن. چونکە لە ناو هەدەپەدا رێکەوتنی هەموو گەلان، ئایین و کلتورە جیاوازەکان دروست دەبێت. ئەوەی کە نوێنەرایەتی راستەقینەی تورکیا دەکات، هەدەپەیە. دەیانەوێت رێگای لێبگرن و بەم شێوەیە بێدەنگی بکەن.

هەدەپە بێدەنگ نابێت، لە دژی سیاسەتەکانیان دەوەستێتەوە، ئەوان دەڵێن تۆ چۆن لە دژی سیاسەتەکانمان دەوەستیتەوە، چۆن پێت قبوڵ ناکرێت، دەبێت قبوڵی بکەیت. ئەگەر هەدەپە داواکاریەکانیان قبوڵ بکات، ئەوکات مردنی هەدەپەیە، مردنی هەموو گەلانی تورکیایە. چونکە لە ناو هەدەپەدا رێکەوتنی گەلان، ئایینەکان، مەزهەب و کلتورە جیاوازەکان دروست دەبێت. ئەو کاتە هەموو ئەمانە دەمرن. هەدەپە خاوەنداری لە هەموو ئەمانە دەکات، بۆیە سیستەم پێی دەڵێت تۆ بۆ ئێمە و بۆ تورکیا مەترسیداری. بۆیە پەلەماری هەدەپە دەدەن، هەدەپەش لە دژیان دەوەستێتەوە، ئەو تێکۆشانەی هەدەپە دەیکات، بۆ هەموو گەلانی تورکیایە، بۆ هەموو ئایین، مەزهەب و کلتورەکانی تورکیا تێکۆشانێکب راست و پیرۆزە. لە کۆتاییدا دەمەوێت شتێکی تر بڵێم. لەوانەیە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە هەموو دەرفەتەکانی تورکیا بەکار بهێنێت و هەموو یاساکانی تورکیا و یاسا نێودەوڵەتیەکان پێشێل بکات، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە فاشیزم لە تورکیا بچەسپێنێت. هۆکارەکەی ئەمەیە، هۆکاری شەڕی دەرەوەش هەر ئەمەیە. چونکە بێشەڕ ناتوانێت رەگەزپەرەستی بەهێز بکات، ناتوانێت کۆمەڵگای تورکیا پەلکێش بکات بۆ ناو رەگەزپەرەستی، ناتوانێت ئامانجەکانی جێبەجێ بکات. بۆیە ئەم هەموو زوڵمەی دەکات، ئەم هەموو نادادی و نایەکسانیەی ئەنجام دەدات، ترس دروست دەکات، پەرەش بە هەندێک رووداوی کوشتن دەدات. پەیام دەنێرێت، کە 'هەر کەسێک لە دژمان بوەستێتەوە، ئێمە دەیکوژین، دەستگیری دەکەین، بە بێ ئێمە کەسێک ناتوانێت سیاسەت بکات'. ئەم پەیامە دەدات بە هەموو کەسێک. دەبێت کەس نەترسێت. لە دژیان بوەستنەوە. لە لایەکی دیکەوە سوود لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبینین، دەیانەوێت کۆمەڵگا بە تەواوەتی بێکاریگەر بکات. تەنانەت دەیانەوێت بۆ ئەم حاڵەتە یاسایەکیش دروست بکەن. دەبێت گەلەکەمان، بە تایبەت گەلی کورد و هەموو گەلانی تورکیا و هێزە دیمۆکراتەکان ئەمە قبوڵ نەکەن.

تەماشا بکەن، لە ئەمریکا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو وڵاتێک زیاتر پەرەی سەندووە، ئەم نەخۆشیە لە هەموو وڵاتێک زیاتر لەوێ هەیە، زیاترین رێژەی مردن لەوێیە. بەڵام گەل لەوێ رژایە سەر شەقام. تەنانەت بە شێوەیەکی بەهێز و چالاک رژایە سەر شەقام و کۆڵانەکان. ئەمە هێشتا بەردەوامە. دەبێت مرۆڤ لەمە ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. دەبێت مرۆڤ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەترسێت. ئەو یاسا و رێسایانەی کە ئاکەپە-مەهەپە لە دژی کۆمەڵگا دەری دەکەن، دەبێت مرۆڤ قبوڵیان نەکات. زۆر شت روودەدەن، ئەمانە هەمووی هۆکارن بۆ ئەوەی مرۆڤ راپەڕێت. بۆیە بە تایبەت گەلی کورد، ژنانی کورد، گەنجانی کورد دەبێت لە دژی هەموو نایەکسانیەکان و رووداوەکانی کوشتن بوەستنەوە، راپەڕن، نەترسن. ئەمە رێگە لەو مەترسیە دەگرێت. ئەگەر بەم شێوەیە نەبێت، فاشیزم دەچەسپێنن. ئەوکات خراپتر دەبێت. ئێستا دەرفەتی ئەوە هەیە کە مرۆڤ بتوانێت رێگری لەم شتانە بکات، تێکی بشکێنێت و لە تورکیا دیمۆکراسی بونیاد بنێت. بۆیە دەبێت گەنجان و ژنان پێشەنگایەتی ئەمە بکەن، دەبێت لە دژی ترس بوەستنەوە. هێز بدەن بە کۆمەڵگا و پێشەنگایەتی بکەن. ئەگەر ئەمە بکەن، ئەم رژێمە ناتوانێت لەسەر پێ بمێنێتەوە.

ز.ش - ف.ق - ژ.ت