کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ژنە جەنگاوەرانی ئاگر و خۆر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانیان کردەئامانج
ژنە جەنگاوەرانی ئاگر و خۆر لە گەڤەر بازرگانانی کاری لەشفرۆشی و ماددە هۆشبەرەکانیان کردە ئامانج. -
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی ئاراستەی پەیەدەکرد
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە بە بۆنەی بەستنی دەیەم کۆنگرەی پەیەدە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیادا رایگەیاند، "لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە هاوکاریی کاری هاوبەش هەیە"، باسی لەوەشکرد، "تا پرسی کورد چارەسەر نەکرێت ئاشتیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدی نایەت." -
پێشبڕکێی شەترەنج لە مەخموور کۆتایی هات
پێشبڕکێی شەترەنج کە لە ٧ی ئەیلول لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور بە پێشەنگایەتی TJCM و TCM دەستیپێکرد، کۆتایی هات. -
گوندوز: داواکارییەکانمان لە شاری ئامادەوە بۆ هەموو جیهان ڕادەگەیەنین
محەممەد شیرین گوندوز، هاوسەرۆکی ڕێکخستنی شاری ئامەدی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) ڕایگەیاند، بانگەوازی ئازادی و دانوستانمان لە شاری ئامەدەوە بۆ هەموو ڕای گشتی جیهان ڕادەگەیەنین." -
دوژمنانی کورد هێماکانی هاتووچۆیان سڕییەوە کە بە کوردی نوسرابوون
دوژمنانی کورد لە ناوچەی دەپ هێما و هۆشدارییەکانی هاتووچۆیان سڕییەوە، کە بە کوردی نوسرابوون. -
هەپەگە یادی دوو شەهیدی بەرزڕاگرت
هەپەگە ٢ گەریلای شەهیدی یادکردەوە و رایگەیاند، "هاورێیانمان دیدار و دەریا هێندەی تێکۆشانی خۆیان بە شەهیدبوونیان دەبنە مەشخەڵی هاوڕێیانیان". -
شەرڤانی قارەمانی بۆتان: باران خەملین
گەریلا باران بۆتان کە بە کەسایەتی خۆی رەنجدەر، راست و دروست و لەخۆبوردە بۆ هاوڕێیانی بووە نمونە، لە قوربانیدان نەدەترسا لەبەر ئەوەی وەک هاوڕێیانی رێگەی حەقیقەت و راستی گرتبووەبەر. بە هەڵوێست و پراتیکی خۆی ئەوەی نیشاندابوو. -
٣٣٣ رۆژ بەسەر ڕفاندنی ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەددا تێپەڕی
٣٣٣ ڕۆژە ڕۆنامەنوس سلێمان ئەحمەد لە لایەن پەدەکەوە دەستگیرکراوە. لە ٢٩ی تەمموزدا دادگاکانی پەدەکە سزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەر ئەو ڕۆژنامەنوسەدا سەپاند. -
گەریلا چالاکی هەوایی ئەنجامدا: داگیرکەرێک سزادرا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە یەکینەیەکی گەریلا بە کەرستەی ئاسمانی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری کردووەتە ئامانج و داگیرکەرێکی بە سزاگەیاندووە. -
'دووژمنی هەرە گەورەی تورک، خودی تورک-پەرستییە'
گەریلا حەقی پیر دەربارەی ڕەوشی وڵاتی تورکیا و کۆمەڵگەی تورک وتی: "دووژمنی هەرە گەورەی تورک، بریتییە لە دابڕان لە جەوهەری خۆی، کە حەقیقەتییان تێکشکێنراوە و ئەو تورک-پەرستییە کە لەسەر مێزەکان داهێنراوە." -
کەجەکە: هەڵوێستی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا بەرامبەر گۆشەگیری لاوازە
کەجەکە ناڕەزایەتی بەرامبەر بڕیارەکانی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا سەبارەت بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان نیشاندا، کە لە بڕیارەکەدا کات بە تورکیا دراوە، راشیگەیاندووە، بڕیارەکە رەوایەتی بە پێشیلکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەدات. -
د.حەسەن شێخانی: پرۆسەی سەرژمێری گشتیی عێراق زۆر گرنگ و هەستیارە بۆ کورد
حەسەن شێخانی: "پێویستە داواکاری و مەرجەکانی کورد جێبەجێ بکرێن، ئەگەر کورد بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێری نەکات ئەوە ناتوانرێت سەرژمێری ئەنجام بدرێت". -
هەڵمەتێک بۆ پاکردنەوەی شاری کەرکوک بەڕێوەچوو
ژمارەیەک گەنجی خۆبەشی شاری کەرکوک، لە چالاکییەکدا لەژێر ناونیشانی "ماراسۆنی پاککردنەوە" هەڵمەتێکیان پاکردنەوەی شارەکە ئەنجامدا. -
موسا عەنتەر بە بیر هێنرایەوە: ئازار و تووڕەییەکانمان هێشتا بەردەوامن
لە ڕێوڕەسمی یادی موسا عەنتەردا وترا، "هێشتا ئازار و توڕەییەکانمان بەردەوامە. ڕۆژنامەنووسانی کورد بەردەوام ڕاستییەکان دەنووسنەوە." -
ئانتەر ئانتەر ژیانی لەدەستدا
ئانتەر ئانتەر لە ساڵیادی کوشتنی مووسا ئانتەر باوکیدا ژیانی لەدەستدا. -
هەپەگە: فەرماندەی قارەمانمان، فەرماندە شیار عەفرین شەهید بوو
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند یەكێک لە جەنگاوەرە پێشەنگەکانی پەکەکە "فەرماندەی خەباتکار، فەرماندە شیار عەفرین" لە مانگی تەمموز لە ئەنجامی هێرشێکی دووژمندا شەهید بوو. -
خوێندا ئەڤین؛ داستانێکی چیایی
خوێندا ئەمجارە کاتێک گەڕایەوە بۆ باکووری کوردستان ئیدی ببووە گەریلایەکی پسپۆر و ئەزمووندار. بە بەرپرسیارێتی جەنگاوەری ئاپۆییەوە جوڵایەوە و لە تێکۆشانەکانی خەزرانیدا داستانی نوسییەوە. -
ڕۆزەرین ئۆجالان: پێویستە هەڵمەتەکەمان لە ساڵی یەکەم بەهێزتر بکەین
ڕۆزەرین ئۆجالان ئەندامی کۆمیتەی زیندانیانی پاژک ڕایگەیاند؛ لە دووەمن ساڵی هەڵمەتەکەدا پێویستە پێگە و ئەنجام، ئیدئۆلۆژیک و کۆمەڵایەتی بوون بەهێزتر بکەن. -
ماک، لە لجەی ئامەد چالاکی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایانگەیاند کامێرایەکی چاودێری و کامێرایەکی چاودێری-هەستەوەرییان لە ناوچەی لجەی ئامەد تێکشکاندووە. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی ئامێدی تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گوهەرز لە شارۆچکەی ئامێدی تۆپباران کرد. -
دەوڵەتی تورک ناوچەی برادۆست و گوندەکانی بناری قەندیلی بۆردوومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی ناوچەی برادۆست و گوندەکانی بناری قەندیلی لە باشووری کوردستان کرد. -
دیوانی باڵای دادوەری ئێران سزای حاتەم ئۆزدەمیری پەسەند
بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دیوانی باڵای دادی ئێران سزای لەسێدارەدانی حاتەم ئۆزدەمیر زیندانی سیاسیی خەڵکی باکووری کوردستانی پەسەند کرد. -
لە کۆیە سکاڵا لەسەر کۆمپانیایەکی تورکی تۆمارکرا
بەهۆی پێنەدانی مافەكانیان و دەركردنیان لە كێڵگەی نەوتی تەقتەق ١٠٠ كرێكاری كێڵگەكە لە دادگای بەرایی كۆیە سكاڵایان لەسەر كۆمپانیای توركی “تیتی ئۆپیكۆ” تۆمار كرد. -
هێزەکانی گەریلا لە زاپ ٩ داگیرکەریان سزادا
هەپەگە رایگەیاند، کە هێزەکانی گەریلا لە زاپ لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکیی بەهێزیان ئەنجامداوە و لە ئاکامدا لانیکەم ٩ داگیرکەر سزادراون. -
چالاکی یەکینەی وەڵامدانەوەی یەپەسە لە ئامەد: پاسەوانێکی داگیرکەر بریندارکرا
یەکینەی وەڵامدانەوەی شەهید ڕەشۆ ئامەدی یەپەسە، لە دژی پاسەوانانی دووژمن کە لەناوچەی کایەپناری ئامەد لە پاسەوانیدا بوون چالاکی ئەنجامدا و پاسەوانێک بریندارکرا.