کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە مەلەتی دوو بومەلەرزە روویاندا
لە ناوچەی وێرانشاری مەلەتی دوو بومەلەرزە روویاندا. -
هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سەردانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی کرد
میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و شاندێکی هاوەڵی سەردانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە لە نارلی بازارجخ کرد. -
پارێزەران داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی داواکاریان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان پێشکەش کرد. -
داگیرکەران ٧٤ جار بۆردومانی سیدا و چەمچۆیان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر ٧٤ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومانی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای لە چەمچۆ و سیدا کرد. -
ئەرزینجان: گەلەکەمان دەتوانێت خۆی برینەکانی ساڕێژ بکات - نوێکرایەوە-
ئەندامی بەڕێوەبەری کەژەکە بەسێ ئەرزینجان رایگەیاند، کە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بە ئەنقەست خەڵکی لە ژێر داروپەردوودا هێشتەوە و وتی، "گەلەکەمان بە بێ ئەوەی چاوەڕوانی دەوڵەت بێت، بە رێکخستنی خۆی دەتوانێت بەسەر هەموو کارەساتێکدا زاڵ بێت". -
هەپەگە: شەهیدانی مەتینا لە دڵی ئێمەدان
هەپەگە ٥ گەریلای کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە مەتینا شەهیدبوون بە بیرهێنایەوە و ورایگەیاند، "هەڤاڵانمان ئارین، سورخوین، چیاگەڕ، وڵات و سیپان لە دڵ و یادی هەموو هاوڕێیانیاندان". -
زیلان ڤەژین: گەلان، خاوەنی راستەقینەی سیاسەتن
زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پەژاک رەخنەی لەو کەس و لایەنانە گرت کە بە هاوکاری دەوڵەتانی سەرمایەداری هەوڵ دەدەن سوار شەپۆلی سەرهەڵدان ژن، ژیان، ئازادی ببن، راشیگەیاند، " گەلان، خاوەنی راستەقینەی سیاسەتن و خۆیان دەتوانن ببنە هێزی چارەسەری". -
دەوڵەتی ئێران زیندانییەکی سیاسیی کوردی لە سێدارەدا
زیندانی سیاسی و چالاکوانی کورد سەرکەوت ئەحمەدی تەمەن ٢٩ ساڵ کە ماوەی دوو ساڵ بوو لە زیندانی کرماشاندا بوو، لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە سێدارەدرا. -
لە کەرکوک کۆڕێک لەسەر 'کێشهكانی زمانی كوردی' بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک، بۆ تیشك خستهسهر لایهنه جیاوازەکانی زمانی كوردی، بهتایبهت ئهو ئاستەنگانەی کە لەبەردەم زمانی کوردیدا هەیە، کۆڕێک ڕێکخرا. -
'راپۆرتی پزیشکی بەکارهێنانی ئەشکەنجەی پۆلیس لە سەمسوری سەلماند'
سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، ئیهەدە و ئۆهەدە باسیان لەوەکرد کە لە سەمسور ٥ خۆبەخش کە بەمەبەستی هاوکاری روویان لەو شارەکردبوو ئەشکەنجە دراون و ئەوەشخرایەڕوو کە ئەو ٥ خۆبەخشە مۆڵەتیان لە قائیمقامیەتی چنار وەرگرتبوو و لە ١١ی شوباتدا چوونە سەمسور. -
لێقەوماوانی بومەلەرزە لە ئامەد بە زۆر لە خوێندگەیەک دەردەکرێن
لە ناوچەی رەزانی ئامەد لێقەوماوانی بومەلەرزە کە لە خوێندنگەی سەرەتایی یەحیا کەمال بایاتلی دەمانەوە، بە زۆرەملێ لەو خوێندگەیە دەرکران. -
سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی فسفۆڕ هێرشی ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر ١٧ جار بە بۆمبی قەدەغەکراوی فسفۆڕ هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان لە دەوروبەری گوندی سیدای هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا. -
سکاڵا لە سەر قەیوم و سەرۆک شارەوانییە داگیرکەرەکان تۆمار کرا
لە مێردین پارێزەران لە بارەی ١٣٤ سەرۆک شارەوانی و کە دوانیان قەیومن لەو ١٠ شارەی بومەلەرزە لێیداون، سکاڵایان تۆمار کرد. -
بنەماڵەی شەنیاشار: بە دڵنیاییەوە یەک بە یەک دادگایی دەکرێن!
بنەماڵەی شەنیاشار، کە ئەندامانی بنەماڵەکەیان کۆمەڵکوژکران ڕایانگەیاند، کاتێک دەسەڵات بگۆرێت هەموو ئەو کەسانەی پشتیان بە ئەردۆغان بەستوووە یەک بە یەک دادگایی دەکرێن. -
لە ناوچەی هێنێی ئامەد بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ پلە ڕوویدا
لە ناوچەی هێنێ لە پارێزگای ئامەد لە باکووری کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا. -
لە ئامەد بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٠ پلە ڕوویدا
لە ناوچەی پیرانی ئامەد بومەلەرزەیەک بە گۆڕی ٤.٠ پلە ڕوویدا و هاووڵاتیانی ناوچەکە هەستیان پێکرد و ناوچەکەی هەژاند. -
جموجوڵی ئاسمانی لە شەنگال
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەرەبەیانی دوێنێ تاوەکو درەنگانی دوێنێ شەو بە ئاسمانی شەنگالدا دەسوڕانەوە. -
تەرمی گەریلای یەژاستا ئامارا رۆژبین بەخاکسپێردرا
تەرمی گەریلای یەژاستار ئامارا رۆژبین کە لە ٢٠٢١دا لە شڕنەخ شەهید بوو، لە وان بەخاکسپێردرا. -
کاربەدەستانی ئێران سێ کەسیان لە زیندانی ورمێ لەسێدارەدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، سزای لە سێدارەدانی سێ زیندانی دیكە جێبەجێ كرا. -
هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای ئاشکرا کرد کە ساڵی ٢٠٢٢ شەهید بوون. -
هەپەگە: سوپای تورک بە بۆمبی فسفۆڕ هێرش دەکات
هەپەگە رایگەیاند کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بۆمبی فسفۆڕ هێرش دەکاتە سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا. -
'لەو شوێنەی یەکێتیی گەلان بوونی هەبێت، لەوێ ستەم لەناودەچێت'
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی عەرەبەکانی شەنگال ئەبو سەقەر لەبارەی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە کاردانەوەی نیشاندا و وتیشی، "لە شوێنێک یەکێتیی گەلان بوونی هەبێت، لەوێ ستەم شکست دەهێنێت". -
کۆدار: زمانی کوردی، زمانی بەهێزی دەربڕینی واتای ڕاستەقینەی شۆڕش و ئازادییە
کۆمیتەی ڕۆشنبیری و پەروەردە و زمانی کۆدار بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
ئێران و توركیا لە ململانێدان بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆیان بەسەر ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێم
لەچوارچێوەی كردنە ئامانجی خوێندکاران و دەستەبژێری هەرێم لە لایەن وڵاتانی بیانییەوە، كۆماری ئیسلامی لەڕێگەی كونسوڵخانەكەیەوە لە سلێمانی و لە ژێر پەردەی كردنەوەی خولی فێربوونی زمانی فارسی، هەوڵی ڕاپێچكردن و بەكارهێنانیان خوێندکاران دەدات بۆ بەرژەوەندیەکانی. -
مانگرتن لە خواردن لە مەخمور لە رۆژی ٢١ەمیندایە
مانگرتن لە خواردن لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور کە لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرێوە دەچێت، لە رۆژی ٢١ەمیندایە.