کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە گەرمیان پرسە بۆ شۆڕش گەرمیانی گەریلای هەپەگە دانرا
ئەمڕۆ، پرسەی شەهید شۆڕش گەرمیانی، گەریلای ئازادی كوردستان بەڕێوەچوو و خانەوادەكەشی ڕایدەگەیەنن، ڕۆڵەکەیان لەپێناو ئازادی كوردستاندا شەهید بووە و شانازی پێوە دەكەین. -
ژنانی ئەندامی تەژەئا، هەدەکە و هەدەپە لەگەڵ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە کۆبوونەوە
ژنانی ئەندامی تەژەئا، هەدەکە و هەدەپە لە ئەستەنبوڵ لە چوارچێوەی ٨ی مارس بۆ پشتگیریکردن لە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە لە ناوچەی بازارجخی مەرەشن. -
پرسەی شەهید شێرزاد شەمۆ بە رێورەسمێک کۆتایی هات
پرسەی شێرزاد شەمۆ ئەندامی بەڕێوەبەری ئاسایشی ئێزیدخان بە رێورەسمێک کۆتایی هات. -
کەجەکە: سڵاو لە بەرخودانی روو لە ئازادی ژنان دەکەین
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە سڵاوی لە تێکۆشان و بەرخودانی ژنان کرد، کە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرەو ئازادی رێدەکەن. -
ئامەدسپۆر بە شێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لێکرا
ئامەدسپۆر کە لە میانی یاری لەگەڵ بورساسپۆر هێرشی نەژادپەرستانەی کرابووەسەر، لە ئامەد لە لایەن هەزاران کەسەوە پێشوازی لێکرا. -
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی ٥ شەهیدی کردەوە
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی ٥ گەریلای کردەوە، کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان و وڵاتپارێزانی کوردستان کرد. -
بە چەکی قەدەغەکراو هێرش کرایە سەر سەنگەرەکانی گەریلا
سوپای تورکی داگیرکەر ٥ ی ئادار بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان. -
فەریدە ئاڵکان: گەریلا خۆبەخشیی بێ کۆتاییە
فەریدە ئاڵکان یەکێک لە فەرماندەکانی یەژەئا ستار باسی لە هەوڵەکانی ئەو خۆبەخشانە کرد، کە دوای بومەلەرزەکە خۆیان سەفەربەر کرد و وتی: گەریلا سوپای خۆبەخشەکانە. خۆبەخشانە ژیانی خۆیان بۆ کۆمەڵگا، گەل و ملیۆنەها مرۆڤی چەوساوە فیدا دەکەن". -
پەژاک: شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بە پانتایی وەدیهێنانی ڕێنسانس، قورس و بەشکۆیە
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بەبۆنی نزیکبونەوەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێشەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
گەریلاکانی یەژەئاستار: ٨ی مارس بۆ ئێمە ناسنامەیەکی ئازادە
گەریلاکانی یەژەئاستار بەبۆنەی ٨ی مارسەوە بانگەوازی لە خاوەنداریکردن لە رەنجی رێبەر ئۆجالانیان کرد و وتیان، " ئێمە لە هێڵی سارا، بێریتان و زیلاندا خەبات دەکەین و مەشخەڵی ئازادی گەش دەکەین." -
لە روحا باڵەخانەیەکی ٨ نهۆمی داڕما
لە ناوچەی خەلیلیەی روحا باڵەخانەیەکی ٨ نهۆمی داڕما و راگەیەندرا کە ژمارەیەک هاوڵاتی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدان. -
کەنەکە لە ساڵیادی راپەریندا بانگەوازی بۆ یەکێتی نەتەوەیی کرد
کەنەکە رایگەیاند، لە ئێستادا لە هەرکات زیاتر یەکێتی نەتەوەیی لایەنە کوردستانیەکان ڕێ لە پیلان و مەترسیەکانی نەیاران دەگرێت و زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانى ڕاپەڕین دەکات. -
بافڵ تاڵەبانی لە ساڵیادی راپەریندا بانگەوازی بۆ یەکێتی کرد
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە، لە ٣٢مین ساڵیادی راپەریندا لە شاری رانیە لە رێورەسمێکدا قسەی کرد و بانگەوازی بۆ یەکێتی کرد. -
ڕۆناهی سەرحەد: ئێمە هەمیشە خاوەنداری لە میراتی راپەڕین ئامەد دەکەین
ڕۆناهی سەرحەدی ئەندامی مەجلیسی پاژک ڕایگەیاند، ڕاپەڕین ئامەد لە تێکۆشانی ٣٠ ساڵەیدا لە چەندین ناوچەدا هەوڵ و تێکۆشانی گەورەی ئەنجامداوە و ڕاشیگەیاند: "ئێمە هەمیشە خاوەنداری لە میراتی هەڤاڵ ڕاپەڕین دەکەین". -
داگیرکەران ٢٤ جار چەمچۆ و سید-یان بۆردومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپخانە و تانک و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخودانی لە چەمچۆ و سیدا بۆردومان کرد. -
هەپەگە: بە ڕێزەوە یادی فەرماندەمان شاهین شاهۆ دەکەینەوە
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی شەهیدبوونی فەرماندە شاهین شاهۆ کردەوە و ڕایگەیاند: "بە بەشداریی بێ ڕاڕایی و یەکلاکەرەوەی خۆی، بۆ هاوڕێیانی بووە نمونەی شۆڕشگێڕێکی گەورەی ئاپۆیی". -
بوڵدان: دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بە هێزی ژن تێکدەشکێت
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بە هێزی ژن تێکدەشکێت. -
بابەشێخ سەردانی پرسەی شەهید شێرزاد شەمۆی کرد
شاندێکی ئەنجومەنی رۆحانی ئێزدیان بە سەرۆکایەتی بابەشێخ سەردانی پرسەی شێرزاد شەمۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی ئێزیدخان کرد و لەبەرامبەر هێرشەکان بانگەوازی بۆ یەکێتی ئێزدیەکان کرد. -
ژنانی ورمێ: پێویستە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا یەکسانی رەگەزی هەبێت
ژنانی ورمێ بەبۆنەی ٨ی مارسەوە راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بە شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' کرد و رایانگەیاند پێویستە، ژنان لە گۆڕەپانەکان بن. -
تەرمی عوسمان ماناک گەریلای هەپەگە بەخاکسپێردرا
تەرمی عوسمان ماناک گەریلای هەپەگە کە لە دەرسیم لە شەڕدا شەهید بوو لە سلۆپی بەخاکسپیردرا. -
سوپای داگیرکەری تورک ٢٧ جار هێرشی کرد
سوپای داگیرکەری تورک ٢ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو، ٢٥ جاریش بە ئۆبوس، تانک و چەکی قورس هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان. -
ئاندۆک: کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک مومکین و کردارییە
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک رایگەیاند، کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک نەک لە دوای لەناوچوونی دەوڵەتەکان، بەڵکوو لەگەڵ دەوڵەتەکانیش دەبێتە ژیانی شکۆمەندانەی خۆپاراستن. -
لە گوندێکی شەنگاڵ گۆڕێکی بە کۆمەلی هەڵدەدرێتەوە
گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە گوندی هەمەدان کە دەکەویتە رۆژهەڵاتی شنگال هەڵدەدرێتەوە، کە روفاتی دەیان کەسی تێدا کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە کوژراون کراون. -
مانگی رابردوو ١٣ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارەدراون و ٨٢ کەسیش دەستگیرکراون
بەپێی ئامارێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان مانگی رابردوو ١٣ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەدراون و زیاتر لە ٨٠ کەسیش دەستبەسەرکراون و هەر لەو مانگەدا ١٦ کۆڵبەر بوونە قوربانی. -
کەنەکە: ئیدی كوردستان به هێزی ژنانی كورد كێشه جیهانییهكان چارەسەر دەکەن
کۆمیسیۆنی ژنانی کەنەکە ڕایگەیاند، "ئیدی كوردستان به هێزی ژنانی كورد و بههاكانیان دهبنه هاوكار بۆ چارهسهری كێشه جیهانییهكان".