کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
تابلۆی 'پارکی بەرکین عەلوان' دەستیبەسەرداگیرا
تابلۆی پارکی 'بەرکین عەلوان' کە لە مەلەتی بۆ منداڵانی لێقەوماوی بومەلەرزە دروستکراوە، لە لایەن پۆلیسەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا. -
هەپەگە: داگیرکەران ٤٦ جار گۆڕەپانەکانی بەرخودانیان بۆردومان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ١٠ جار بە فڕۆکە، ٣٦ جاریش بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد. -
ناوی بکوژێکی کۆمەڵکوژییەکەی زیلان بۆ شەقامێکی ناوچەی ئەردیشی وان دانرا
نوری محەمەد بەی ئۆغڵو قائیمقام و قەیومی ئەردیش ناوی یەکێک لە بکوژان و ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیەکەی دۆڵی زیلانی بە ناوی سولەیمان ئەردینچ بۆ شەقامێکی ناوەندیی ئەردیش دانا. -
هەپەگە: فەرماندەی گیانبازان دەلیل زاگرۆس شەهید بوو
هەپەگە رایگەیاند فەرماندە دەلیل زاگرۆس (جەرجیس چاکسوو) شەهید بووە و ئاماژەی بەوکرد، "وەک یەکێک لە فەرماندەکانی هێمای هەڵمەتی شۆڕشگێریی شەهید ساڤاش مەرەش ناوی خۆی لە مێژووی تێکۆشانماندا نوسیوەتەوە". -
گەریلا پەیمان: ئەمە شەری ئیرادەیە
گەریلای یەژاستار ڤیان پەیمان ئاماژەی بەوەکرد کە گەریلا هەموو جارێک بە ئیرادەیەکی گەورەترەوە هەڵدەستنە سەرپێ و وتی، " ئەمە شەڕی ئیرادەیە و بەرخودانێکی بێهاوتا لە ئارادایە". -
بڕیارێکی بەعس هەڵدەوشێتەوە و ناحیەی مەندەلی دەبێتەوە بە قەزا
وەزارەتی پلاندانانی عیراق بڕیارێکی ساڵی ١٩٨٧ی حزبی بەعسی هەڵوەشاندنەوە و بەو پێیەش دووبارە مەندەلی دەکرێتەوە بە قەزا . -
یادی چیاگەر، سمبوڵی بەرخۆدانی سووری ئامەد لە ئەسینا کرایەوە
لە کەمپی لاڤریۆ یادی چیاگەر هێڤی (جیهاد تورکان) سمبوڵی بەرخۆدانی سووری ئامەد کرایەوە. -
' تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە'
ئەندامانی دەزگا و رێکخستنەکانی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بێدەنگی حکومەتی عێراقیان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد و باسی ئەوەیان کرد کە تاوەکو کۆتایی لەسەر رێچکەی شەهیدەکانیان دەبن. -
هەپەگە: هەرێمەکانی پاراستن مەدیا ٢٣ جار بۆردومانکران
سوپای داگیرکەری تورک ٢٣ جار لە ئاسمان و زەوییەوە هەرێمەکانی پاراستن مەدیای بۆردومان کرد. -
بەرنامەی نەورۆزی باکوور و تورکیا بڵاوکرایەوە و نەورزۆ لە دەیان شار پیرۆز دەکرێت
نەورۆز ئەمساڵ بە پێشەنگایەتیی هەدەپە، کەجەدە، دەبەپە و تەژەئا لە زیاتر لە ٤٣ شاردا پیرۆز دەکرێت. بەرنامەی نەورۆزی ئەمساڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا بڵاوکرایەوە. -
یەپەسە- یەپەسە ژن: درێژەدان بە رێگاکەی شەهید چیاگەر شانازییە
یەپەسە- یەپەسە ژن بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی بەرخۆدانی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی سووری ئامەد کردەوە و ڕایگەیاند: "ڕێکردن لەسەر ڕێگاکەی شەهید چیاگەر جێگەی شانازییە. ئەرکی ئێمەیە، کە بانگەشەکان و ئامانجەکانی سەربخەین". -
موسلیم: پێویستە لەدژی دەوڵەتی تورک تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوە ببرێت
ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە رایگەیاند، تاوەکو پێکەوە لەدژی دەوڵەتی تورک کە پشتگیری لە داعش دەکات، تێنەکۆشێن، داعش کۆتایی نایەت و وتی، " پێویستە لەدژی دەوڵەتی تورک پێکەوە تیێبکۆشین و لەم رووەوە لاوازی هەیە." -
پێنج پارتی باشور لەبارەی شێوازی هەڵبژاردن رێککەوتن
كۆبونەوەی یەنەکە و پەدەکە لەگەڵ كۆمەڵ و گۆڕان و یەكگرتوو كۆتاییهات و ڕێكکەوتن لەبارەی شێوازی هەڵبژاردن و تۆماری دەنگدەران. -
تەڤگەری ئازادی: "لە کەرکوک نەورۆز پیرۆز دەکرێت"
تەڤگەری ئازادی- کەرکوک: "لەژێر دروشمی(نەورۆز هێمای شۆرشی گەلانە لەپێناو مانەوە و ژیان و ئازادیدا) لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان نەورۆز پیرۆز دەکرێت". -
هەپەگە یادی ٦ گەریلای شەهیدی کردەوە
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) یادی ٦ گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو. -
دەوڵەتی ئێران لە ورمێ چوار کەسی لەسێدارەدا
تۆڕی مافەکانی مرۆی کوردستان بڵاویکردەوە کە دەوڵەتی ئێران لە زیندانی ورمێ ٤ کەسی لەسێدارەداوە. -
هەپەگە: سوپای تورک بە تۆپی فسفۆڕ هێرش دەکات
هەپەگە رایگەیاند کە سوپای تورکی دوێنێ لە هێرشەکانیدا لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیادا، تۆپی فسفۆڕی بەکارهێناوە. -
کەجەکە یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکانی غازی و قامیشلۆی کردەوە
کەجەکە یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی ١٢ی ئازاری ١٩٩٥ ناوچەی غازی لە ئیستەنبووڵ کردەوە، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا. هەروەها یادی کۆمەڵکوژیی ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤ی کردمەوە، کە لە لایەن دەوڵەتی سوریاوە ئەنجامدرا. -
قەرەسوو: تێکۆشانی گەلی کورد ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی دەکاتەوە -٢-
ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسوو دەستنیشانیکرد، کە تێکۆشانی گەلی کورد ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا یەکلایی دەکاتەوە و وتی، "ئازادی و دیموکراتی لە تورکیا دەچەسپێت، ئەوەش بە هێزی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی دەبێت". -
قائیمقامی چەمچەماڵ: لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا کەسێک گیانی لەدەستدا
سەرلەئێوارەی دوێنێ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەچەمچەماڵ هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک و لەوبارەیەوە ڕەمەک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لە هێرشەکەدا کەسێک گیانی لە دەستداوە و ٢ کەسی دیکەش برینداربوون. -
قەرەسوو: تێکۆشانی گەلی کورد ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی دەکاتەوە-١
ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسوو دەستنیشانی کرد کە تێکۆشانی گەلی کورد ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا یەکلایی دەکاتەوە و وتی، " ئازادی و دیموکراتی لە تورکیا دەچەسپێت، ئەوەش بە هێزی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی دەبێت". -
هێرشی ئاسمانی لە چەمچەماڵ؛ کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون – نوێکرایەوە
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەچەمچەماڵ هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک. بەپێی زانیارییەکان لەو هێرشەدا کەسێک کوژراوە و دوو کەسیش برینداربوون. -
هاوپەیمانی کوردستانی لە ئامەد کۆبووەوە
گروپی هاوپەیمانی کوردستانی سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەکان کە بریارە لە ١٤ی ئایاردا بەڕێوەبچن، بە میوانداری پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان لە ئامەد کۆبووەوە. -
هەپەگە بەرپەرچی هێرشەکانیدایەوە: داگیرکەرێک بەسزا گەیەندرا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردووەتە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان لە چەمچۆ. لە بەرپەرچدانەوەی گەریلاشدا داگیرکەرێک سزادراوە. -
ئەرزینجان: داوا دەکەین هەموان بەشداری لە هەڵمەتەکەماندا بکەن -٢-
ئەندامی بەڕێوەبەریی کەژەکە بەسێ ئەرزینجان: ئەمساڵ بە هەڵمەتی 'لەگەڵ ژن، ژیان و ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاودەنێین' پێشوازی لە ساڵەکە دەکەین. ئێمە داوا لە هەمووان دەکەین بەشداری لە هەڵمەتەکەدا بکەن.