کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
خۆبەڕێوەبەری شنگال داوای بەشداریکردن لە ڕێپێوانی سبەینێی کرد
بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری شنگال داوای ڕێپێوانی سبەینێی کرد لە دژی هێرشەکانی سەر شنگال و پاراستنی شەهیدان و دەڵێت: داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کە بەشداری ئەم ڕێپێوانە بکەن بۆ بەشداریکردن لە تێکۆشانی شەهیدان. -
تەڤگەری ئازادی: دەوڵەتی عێراق بەرپرسیارە لە خوێنی رۆڵەکانی ئێزدییان
تەڤگەری ئازدی لەسەر هێرشەکەی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانى پاراستنى شنگال ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند،”تیرۆری دەوڵەتی” دەوڵەتی فاشستی ئاکەپە و مەھەپەی دژ بە کوردو گەلانی ئازادی خواز بەردەوامە و ھەر رۆژەی تاوانێک ئەنجام دەدات”. -
دەوڵەتی ئێران کوردێکی دیکەی لەسێدارەدا
لە بەردەوامی لەسێدارەدانی هاوڵاتیان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دەسەڵاتی دادوەری ئێران، هاوڵاتییەكی تری كوردی لەسێدارە دا و سێ بەندکراوی دیکەش بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەو سزایە گواستراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی. -
هۆزات: کارەساتی سەدە خودی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە- ١
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستەواژەی 'کارەساتی سەدە'ی دەسەڵات لە تورکیا دەربڕی و وتی، "ئەگەر باس لە کارەساتی سەدە بکرێت، ئەو کاتە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە خۆی کارەساتی سەدەیە". -
هەپەگە شەهید فەرهاد خزگنۆسی بەبیرهێنایەوە
هەپەگە گەریلا فەرهاد خزگنۆس- محەمەد یاناری بە بیرهێنایەوە کە ساڵی ٢٠٢١ لە ئەنجامی رووداوێکدا شەهید ببوو و لەو بارەوە رایگەیاند: "بە بەشداربوونی رەنجدەرانە و لەخۆبوردووانە، بە دڵسۆزی و وەفاداری لەسەر رێبازی شەهیدانی و رێبەرایەتی جەنگاوەرێکی نمونەیی بوو". -
هەپەگە: گوێ لە هەواڵە درۆکانی میدیا شەڕی تایبەتی تورک مەگرن
هەپەگە رایەگیاند کە کەسێک بەناوی رەمەزان گونەش بەر لە سێ ساڵ هەڵاتووە و لە باشوری کوردستان نیشتەجێ بووە، بەر لە دوو مانگ خۆی رادەستی دەوڵەتی تورک کردووەتەوە. هەپەگە رایگەیاند دەبێت کەس هەواڵە درۆیینەکانی میت و میدیای شەڕی تایبەتی تورک بەهەند وەرنەگرێت. -
لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا و کۆڵبەرێکی دیکەش برینداربوو
بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سەر بە دەوڵەتی ئێران و هەروەها ڕوودوای هاتوچۆ، دوو كۆڵبەری دیكە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوونە قوربانی. -
تەرمی فەرماندە پیر چەکۆ بەخاکدەسپێردرێت
تەرمی فەرماندەی یەبەشە پیر چەکۆ کە دوێنێ لە هێرشی فڕۆکە بێبڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بوو، بە خاک دەسپێردرێت. -
'دەبێت دەوڵەتی عێراق شەنگال ئاوەدان بکاتەوە'
سکەندەر باسی لەوەکرد کە دەبێت دەوڵەت سەر لەنوێ شەنگال ئاوەدان بکاتەوە و وتی، "ئەگەر نەتوانێت شەنگال ئاوەدان بکاتەوە، با ئاوارەکان بگەڕێتەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان، یاخود با چارەنوسی کچ و ژنانی ئێزدی کە لە ژێردەستی داعشدان یەکلابکاتەوە". -
مانگی سووری کوردستان بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار یۆرۆی نارد
مانگی سووری کوردستان بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار یۆرۆ هاوکاری نارد. -
لە مەلەتی چالاکی چادرهەڵدان
ئەو هاوڵاتیانەی کە چادریان وەرنەگرتووە، لەبەردەم سەربازگەی مەلەتی کۆبونەوە و لە ئەنجامی چالاکیەکەیاندا ٢٠٠ چادر وەرگیران. -
لە بومەلەرزەی مەلەتیادا سێ کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا ماون
راگەیەندرا کە لە بومەلەرزەکەی مەلەتیدا کە بە پلەی ٥.٦ روویدا، سێ کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەندا ماون و زیاتر لە ١٠٠ کەس بریندار بوون. -
یەبەشە: لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا دوو فەرماندەمان شەهید بوون
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر فەرماندەکانی یەبەشە پیر چەکۆ و ئاگر جەعفەر شەهید بوون. -
لە تربەسپی یادی ٢٩ شەهید کرایەوە
٢٩ کەس کە لە مانگی کانونی دووەم و شوباتدا لە رۆژئاوای کوردستان شەهید بوون، لە ناوچەی تربەسپی کانتۆنی قامشلۆ یادیان کرایەوە. -
بەشدار حەسەن: پەدەکە ١٥٠هاوڵاتی لەسەر فرۆشتنی خۆراک و سوتەمەنی بە گەریلا دەستگیرکردوە
پارێزەر بەشدار حەسەن ئاشكرای دەكات، لە زیندانەکانی پەدەکە زیاتر لە ١٥٠زیندانی سیاسی بەتۆمەتی فرۆشتنی خۆراک و کەلوپەل و سوتەمەنی بە گەریلاكانای كوردستان، بۆ ماوەی شەش ساڵ سزادراون و دەڵێت: ئەمەش پێچەوانەی یاسایە. -
لە مەلەتی بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلەی ریختەر روویدا: ٢٢ بینا رووخان و کەسێک گیانی لەدەستدا
لە چەرمکتی مەلەتی بە گوڕی ٥.٦ پلە بە پێوەری ریختەر بومەلەرزە روویدا. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ٢٢ خانوو رووخاون، کەسێک گیانی لەدەستداوە. -
دەوڵەتی تورک جارێکیتر بە بۆمبی فسفۆڕ هێرشی ئەنجامدا
هەپەگە رایگەیاند، کە سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە دەیان جار بە بۆمبی فسفۆڕ هێرشی کردووەتەسەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گەریلا و گەریلاکانیش بۆ پارێزگاری کردنی لە خۆیان لە دوو ناوچە ناچار بوون بەرپەرچییان بدەنەوە. -
هەپەگە: بە شەهیدبوونیان میراتی بەرخودانیان لەدوای خۆیان جێهێشت
هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهیدبوون و رایگەیاند، "ئەو هاوڕێ گیانبازانەمان بە شەهیدبوونی خۆیان میراتێکی گرنگی بەرخودانیان جێهێشت و بۆ گەلەکەمان و هاوڕێیانیان بوونە پاڵنەرێکی تۆڵەسەندنەوە". -
لە شەنگال هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا: سێ کەس برینداربوون
لە شەنگال هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک. لە ئەنجامدا ٣ کەس برینداربوون، کە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە. -
لە مەخمور مانگرتن لە خواردن لە رۆژی ٢٧ەمیندا بەردەوامە
چالاکوانانی مانگرتن لە خواردن لە مەخمور لە رۆژی ٢٧ەمیندا درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن و داوا لە تەواوی مرۆڤایەتی دەکەن کە لە دژی گۆشەگیری بێدەنگ نەبن. -
کایاتاش: تۆڕی پشتیوانی بۆ بومەلەرزەلێدراوەکان گەورەتر دەکەین
کایاتاش وتەبێژی نوسینگەی پشتیوانیی دەبەپە لە ئەنقەرە وتی، سەرەڕای ئاستەنگ و رێگرییەکانی حکومەت ئێمە تۆڕەکانی پشتیوانی بۆ بومەلەرزە لێدراوەکان فراوانتر دەکەین. -
دەمیر: سیاسەتی قوتاربوون لە سزا بووەتە هۆی زیاتر بوونی هێرشەکان
پاڕێزەر جەمال دەمیر باسی لەوەکرد کە هێرشە نەژادپەرستیەکان لە ناوچەکانی بومەلەرزە، کوشتنی مرۆڤەکان لە بنکە سەربازییەکان، ئەشکەنجە و مامەڵەی نەشیاو زیاتر بوون و وتی، هۆکاری ئەمانە سیاسەتی بێ سزا قوتاربوونە. -
لە بوومەلەرزەکەی سەمسوردا ٣٥ کەسی یەک بنەماڵە گیانیان لەدەستداوە
لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات سەدا ٨٠ خانوو و بیناکانی سەمسوور داڕووخان و دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا. لە هەندێک لە بنەماڵەکاندا دەیان کەس گیانیان لە دەستداوە. لە بنەماڵەی فلکی-یش ٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
هەپەگە: سەنگەرەکانی بەرخۆدان ١٥ جار بە تۆپی فسفۆر تۆپبارانکران
هەپەگە رایەیاند کە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گەریلا ١٥ جار بە تۆپی فسفۆر لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە تۆپبارانکراون. -
هاوکاریی دەوڵەت بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە درۆیە
بەڵێنەکانی هاوکاریی دەوڵەتی تورک بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە هەموویان درۆ دەرچوون. قوربانییان و زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە داوای یارمەتی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەن، بەڵام بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێنەوە.