کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئه‌و كه‌سه‌ی له هێرشه‌كه‌ی مه‌خموردا بریندارببوو، شه‌هیدبوو
یه‌ك له دانیشتووانی كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور ئه‌بو زه‌ید عه‌بدوڵا عوبێد كه له هێرشی ده‌وڵه‌تی توركدا بریندارببوو، شه‌هید بوو. -
پژاك: تیرۆری مامۆستا شه‌ماڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تێكۆشان به بیر ئازادیخوازان ده‌هێنیته‌وه
له راگه‌یه‌نراوێكی پژاكدا هاتووه: ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سایه‌ی تێكۆشانی مامۆستا شه‌ماڵ و هه‌ڤالانی بووه‌ته تروسكایی هیوا بۆ گه‌لی ئازادیخوازمان له باشوری كوردستان. -
كوڕی مامۆستا شه‌ماڵ: هێرشه‌كه له‌لایه‌ن میتی توركه‌وه كراوه
كوڕی مامۆستا شه‌ماڵ كه له ٢٨ی ئاب له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له تیرۆركرا، باسی له‌وه‌كرد كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن میتی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه به هاوكاری سیخوڕه‌كان ئه‌نجامدراوه. -
فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆردومانی كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموری كرد-نوێكراوه‌ته‌وه
فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموری بۆردومان كرد. -
روفاتی ئه‌رسه‌لان دوای حه‌وت ساڵ له تورهكهدا رادهستكرایهوه
ئێسك و روفاتی هاكان ئهرهسلان كه له ساڵی ٢٠١٥ له سوری ئامه‌د له كاتی تیرۆری ده‌وڵه‌تی تورك ژیانی له‌ده‌ستدابوو، دوای حه‌وت ساڵ به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه راده‌ستی باوكی كرایه‌وه. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهبای بۆردوومان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گوندەکانی حەساجک و وەحشییەی لە ناوچەی تل ڕەفعەتی سەربە شەهبا بۆردوومان کرد. -
لە ڕانیە تیرۆرکردنی سوهەیل خورشید عەزیز ئیدانەکرا
تیرۆرکردنی سوهەیل خورشید عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی تەڤگەری ئازادی بە رێکخستنی چالاکییەک لە شاری ڕانیە ئیدانەکرا. -
ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلا لە حەفتانین بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی لە ناوچەی حەفتانین بڵاوکردەوە، کە لە ئەنجامی چالاکییەکەدا حەفارەیەک تێکشکێنرا و داگیرکەرێکیش سزادرا. -
ئەنجامی کۆتایی کەمپەینی دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر ڕاگەیەندرا
لە پانێڵێکدا و لە شاری سلێمانی، ئەنجامی کۆتایی کەمپەینی دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر لە باشووری کوردستان ڕاگەیەندرا، کە لە ماوەی هەشت مانگدا ٣٠٠ هەزار واژۆ بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان کۆکراوەتەوە. -
تەرمی مامۆستا شەمال بەخاکسپێردرا
تەرمی سوهەیل خورشید عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی گشتی تەڤگەری ئازادی کە ئەمڕۆ لە هێرشێکی چەکداریدا شەهید بوو، بە رێورەسمێک لە شاری کفری گەرمیان بەخاکسپێردرا. -
رێژه‌ى هه‌ژارى له باشوری كوردستان لە ١٢%یه
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ڕایگەیاند، به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه له عێراق رێژه‌ى هه‌ژارى به‌رزه بەجۆرێک لە ئێستادا گەشتووەتە لە ٣١%، ئاماژەى بەوەشکردووە، رێژه‌ى هه‌ژارى له باشوری كوردستان لە ١٢%یه. -
لە شاری پیرانشار کۆڵبەرێک دەستگیرکرا
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی هەینی لە شاری پیرانشار کۆڵبەرێکیان دەستگیر کرد. -
تەڤگەری ئازادیی: ئاشکرا کردنی بکوژانی مامۆستا شەماڵ لە گەردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندایە
لەسەر تیرۆركردنی مامۆستا شەماڵ، دەستەی ھاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادیی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئەرکی دۆزینەوە و ئاشکرا کردنی بکوژانی مامۆستا شەماڵ لە گەردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئاسایش و دەزگا ئەمنیەکانی گەرمیاندایە. -
هەپەگە: ڕێگای گەریلایەتیان پێبەخشین بۆ سەرکەوتن
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلیا شەهیدی ئاشکرا کرد و گوتی "فەرماندەکانمان کە بە گیانی سەرکەوتن شەڕیان کرد و بە ئەرکی سەرکردایەتی تێکۆشان ، ڕێگای شەڕی گەریلایەتیان پێبەخشین". -
هەپەگە: ٦ داگیرکەر سزادران
هەپەگە ڕایگەیاند، لە پێنج ئۆپەراسیۆنی جیاوازی گەریلادا، لانیکەم ٦ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دراون، هەروەها سەنگەرێکیش تێکشکێنراوە. -
نەپەگە بۆ پەدەکە: رێگە بۆداگیرکەران دروست مەکە!
فه‌رمانده‌یی بڕیاره‌كه‌ی نه‌په‌گه سه‌رنجی بۆ هێرشه‌كانی داگیركه‌ران بۆ سه‌ر زاپ ڕ‌اكێشا و بانگی له په‌ده‌كه کرد، رێگە بۆ داگیرکەران دروست نەکات. -
سوهەیل خورشید ئەندامی تەڤگەری ئازادی لە بەردەم ماڵەکەیدا تیرۆر کرا
کەمێک پێش ئیستا سوهەیل خورشید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بە دەستی ڕەشی تیرۆر لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە کفری شەهید کرا. -
بایک: ئەوەی دوژمنایەتیی کورد بکات دەدۆڕیت -نوێکرایەوە-
جەمیل بایک ڕایگەیاند، گەلی کورد لە جاران بەهێزترە و وتی: "کورد لە ناوەندی سیاسەتدایە و چارەنووسی هەموان دیاری دەکەن. ئەگەر هاوسەنگی و پێگەی نوێ دروست بکرێن ئەوە بەبێ کورد ڕوونادات. ئەوەی دوژمنایەتیی کورد بکات بە دڵنیاییەوە دەدۆڕێت". -
پارتی (پەدەکە) لە زاپ ڕێگا بۆ سوپای تورک دروست دەکات
سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر گەریلادا شکستی هێناوە، بەڵام پارتی (پەدەکە) بە هانای سوپای تورکەوە دەڕوات و لە ناوچەی رۆژئاوای زاپ لە نێوان شاخی هەکاری و شاخی ئامێدی بە حەفارە و شۆفڵ ڕێگا بۆ سوپای تورک دروست دەکات. -
پێشەنگ شێخ بورهان: پرۆژەکەی سەدر مەترسییە بۆسەر کەمە نەتەوایەتیەکان
پێشەنگ شێخ بورهان چاودێری سیاسی دەڵێت: " گۆڕانی دەستور مەترسییە بۆسەر مافی گەلی کورد لە عێراق، پێویستە کورد یەکگرتوو بێت بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی لە بەغدا". -
کچە هونەرمەندی کەرکوک: "لە ڕێگەی هونەرەوە چیرۆکێک پەیامی خۆمان دەگەیەنین".
کچە وێنەکێشێک دەڵێت: "یەکەم جار قەڵەمم گرتەدەست وێنەی کچێکم کێشا، هونەرم هەڵبژارد تا بتوانن هەستی ناخی خۆم دەربڕم لە ڕێگەی هونەرەوە". -
منداڵێکی ٩ ساڵ لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لە شاری سەقز منداڵێکی کچ خۆی خنکاند و کۆتایی بە ژیانی هات. -
هەپەگە: ٧ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک تێکشکێندرا
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان؛ ٧ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دراون و سەنگەرێک تێکشکێندرا و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش خرایە خوارەوە. -
مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی وان و بێشیکدوزو بەردەوامە
مانگرتن لە خواردن لەدژی پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکان و کردەوەی ئارەزوومەندانەی ئیدارەی زیندانەکان لە ٢٧هەمین ڕۆژدا لە بەندیخانەی وان و لە ٤٤هەمین ڕۆژدا لە زیندانی بێشیکدوزو بەردەوامە. -
له پیرانشار دوو كاسبكار ده‌ستگیركران
زانرا كه ٣ رۆژ به‌ر له‌ئێستا هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی ئێران له شاری پیرانشار دوو كاسبكاری كوردیان ده‌ستگیركردووه.