کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی لە تەقینەوەیەکدا لە سلێمانی بریندار بوو
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی لە شاری سلێمانی، ئەو بەرپرسەى بەرەی تورکمانی بریندار بووە و ١٣ کەسیش لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیرکراون. -
ههڵۆكانی گه‌وره‌شاران نارنجۆكی هه‌ڵدایه بنكه‌ی پۆلیسه‌وه
یه‌كینه‌كانی تۆلچهسهندنهوهی شه‌هید محه‌مه‌د سه‌ڤگات رایگه‌یاند، كه بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی هاكان ئارسه‌لان كه روفاتهكهی له توره‌كه‌یه‌كدا راده‌ستی باوكی كرایه‌وه، به نارنجۆك بنكه‌یه‌كی پۆلیس له ئامه‌دی كرده ئامانج. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی ئاشكرا كرد كه له بۆتان شه‌هید بووه
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی گه‌ریلا مۆرده‌م بۆتان دڵبرینی به بیرهێنایه‌وه كه له ئه‌یلولی ٢٠١٧ له بۆتان شه‌هید بووه. -
پۆلیسی تورک هەڕەشەی کوشتنی لە تانریکۆلۆی هەدەپەیی کرد
پۆلیسی تورک حوسامەدین تانریکۆلۆ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەی دەستگیر کرد و هەڕەشەی کوشتنیان لێکرد. پارێزەر ناگەهان ئاوچیل رایگەیاند کە مەترسی لەسەر ژیانی موەکیلەکەی هەیە. -
هەپەگە: ٢١ داگیرکەر سزادران، سکۆرسکیەک خرایە خوارەوە
٢١ سەربازی داگیرکەری تورک لە ١٨ چالاکی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلادا سزا دران، کۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی و سەنگەرێک تێکشکێندران. -
بولدان لەسەر گۆڕی سینجار: ئێمە سەرمان دانەنەواند و دانانەوێنین
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لەسەر گۆڕی محەمەد سینجار پەرلەمانتاری هەدەپە لە مێردین رایگەیاند، "ئێمە دەزانین بکوژەکان کێن". -
یەپەسە لە دژی فرۆشیارێکی ماددە هۆشبەرەکان چالاکیی ئەنجام دا
تیمی تۆڵەکردنەوەی شەهید ماهیر ئاندۆک لە یەپەسە ڕایگەیاند، بە نارنجۆکی دەستی کەسێکیان ئاگادارکردووەتەوە، کە "سیخوڕی دەکات و ماددە هۆشبەرەکان دەفرۆشێت". -
کۆڵبەرێک لە نەوسود برینداربوو
لە سەر هێڵی سنووری نەوسود لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە تەقە لە کۆڵبەران کرا و کۆڵبەرێک بریندار کرا. -
ڤیدیۆی چالاکییەکانی دژ بە داگیرکەران لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین – ١
شەڕ لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین تەنها لە سەنگەرەکان و تونێلەکانی بەرخۆداندا نییە. لە ماوەی ٤ مانگ و نیودا چەندین بنکە و سەربازگە و هەلیکۆپتەر و ئۆتۆمبێلی سەربازیی داگیرکەران تەقێنرانەوە تەوە و ڤیدیۆیان تۆمار کراوە. -
گەریلا لە زاپ هەلیکۆپتەرێکی دیکەی سوپای تورکی داگیرکەری خستەخوارەوە
هێزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستان لە زاپ هەلیکۆپتەرێکی دیکەى جۆری سکۆرسکیی سوپای تورکی داگیرکەریان خستەخوارەوە. -
لە سلێمانی مەراسیمی چلەی شەهیدان ژیان توڵهەدان، بارین بۆتان و ڕۆژ خابور بەڕیوەچوو
مەراسیمی چلەی سێ ژنە فەرماندەی یەپەژە لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا و لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا یەپەژە بەڵێنیدا تۆڵەیان بکاتەوە و ڕاشیگەیاند، بۆ هاوکاری چەتەکانی داعش فەرماندەکانی ئێمە دەکاتە ئامانج. -
هه‌په‌گه: سكۆرسكیهك خرایه‌خواره‌وه، گورز له دوو سكۆرسكی وه‌شێنرا
له ٢٠چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا ٤ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی و ٢ كامێرای حه‌راری تێك‌شكێنران. گورز له ٢ هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی و حه‌فاره‌یه‌ك وه‌شێنرا. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی سێ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی سێ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، " ئێمه به‌ڵێن دوپاتده‌كه‌ینه‌وه كه خه‌ونه‌كانی شه‌هیدانمان بۆ رێبه‌رایه‌تیه‌كی ئازاد و كوردستانێكی ئازاد به دڵنیاییه‌وه بێنینه‌دی". -
یەرەکە: هەڤأڵ سمکۆ وەک قەندیلی سەربەرز مۆرکی خۆی لە مێژوو دا
یەرەکە بە بۆنەی ١١هەمین ساڵیادی شەهادەتی فەرماندەی گەورە سمکۆ سەرهەڵدان ڕاگەیاند، "شەهید سمکۆ بە بەشداریی لە رێزەکانی گەریلادا خاوەنداریی لەو شۆڕشە کرد، کە رێبەر ئاپۆ بەرپای کردبوو و تا دوایین هەناسەی قارەمانانە تێدەکوشا". -
قه‌ره‌یلان: به شه‌هیدكردنی هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێد وڵاتپارێزیی مه‌خمور كرایه ئامانج
فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل موراد قه‌ره‌یلان به بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی ئه‌بوزێد عه‌بدوڵا نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "دوژمن له كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ ئه‌بوزێد وڵاتپارێَزی كه‌مپی شه‌هید رۆسته‌م جودی كردووه‌ته ئامانج". -
گەریلا لە زاپ هەلیکۆپتەرێکی تری سوپای تورکی داگیرکەری خستەخوارەوە
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەلیکۆپتەرێکی تری جۆری سکۆرسکیی سوپای تورکی داگیرکەریان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ناوچەی زاپ خستەخوارەوە. -
پەژاک: ڕێگای تێکۆشانی شەهید سمکۆ فەرماندەی حەماسەی قەندیل پڕ رێبوار دەکەین
پەژاک بە بۆنەى ساڵیادی شەهیدبوونی سمکۆ سەرهەڵدان فەرماندەی حەماسەی قەندیل ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "حەماسەى قەندیل، گورزێکی گەورە بوو لە عەقڵییەتی پیلانگێڕی، شەڕانگێزی و جینۆسایدی ڕژێمی دەوڵەت – نەتەوەی ئێران". -
یانزه‌هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی سمكۆ سه‌رهڵدان
ئه‌مڕۆ یانزه‌هه‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی فه‌رمانده سمكۆ سه‌رهڵدان هێمای شكستدانی سوپای پاسداران له قه‌ندیله. -
سانجار كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی ده‌ربازكردن له سزا نیشاندا
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په میتحات سانجار رایگه‌یاند، كه كوشتنی گه‌نجێك له ناوچه‌ی میدیادی مێردین ده‌ره‌نجانی مامه‌ڵه‌ی ئه‌منییه‌وه و كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی ده‌ربازكردن له سزا نیشان دا. -
پۆلیسه‌كانی تورك هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و چالاكوانانه‌ی دژی مادده‌ی هۆشبه‌ر وه‌ستابوونه‌وه
پۆلیسه‌كانی تورك هێرشیان كرده سه‌ر چالاكییه‌ك له دژی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ناوچه‌ی بازیدی ئاگری و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستگیركرد. -
هه‌په‌گه: ٣ داگیركه‌ر سزادران، گورز له سكۆرسكییهك وه‌شێنرا-نوێكراوه‌ته‌وه
له چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا ٣ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكی وه‌شێنرا. -
نوودا: دەوڵەتی تورک تێکشکاوە بۆیە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت
هێڤی نوودا ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە رایگەیاند، گەریکا سەردەکەوێت، دەوڵەتی تورک تێکشکاوە، بۆیەش چەکی کیمایی بەکاردەهێنێت و وتی، " پێویستە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئاسایی نەبینرێت." -
کەتیبەیەکی سەربازی کامێرای مۆبێس جێگیر دەکات، گەریلایەک لەناویدەبات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرانبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە فڕۆکەی شەڕ، هەلیکۆپتەر و درۆن ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت، دەستی بە جێگیرکردنی کامێرای مۆبیس کردووە، بەڵام بە دەیان مۆبێس لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە لەناوبراون. -
هەبەدەهە لە شاری سێرت چالاکی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی تیمی نوبار ئۆزانیانی هەبەدەهە لەدژی بارهەڵگرێک کە لۆجیستیکی بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەگواستەوە بە بۆمبی دەستی چالاکی ئەنجامدا. -
یەپەژە تۆڵەی منداڵانی کردەوە: ٥ داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوژران
یەپەژە بۆ تۆڵەی منداڵان لەدژی بارەگایەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەین عیسا چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٥ داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوژران.