کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بەرەی پشتیوانیی گەلی باشووری کوردستان سڵاوی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرد
بەرەی پشتیوانی گەلی باشووری کوردستان هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد و سڵاوی لە بەرخۆدانی گەل کرد. -
گەنجانی شەنگال ڕێپێوانیان کرد: بۆ بەشداربوون لە بەرخۆدان ئامادەین
بە پێشەنگایەتی یەکێتیی گەنجانی ئێزدی دژی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا، ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. گەنجانی ئێزدی جەختیان کردەوە "ئێمەش بۆ بەشداربوون لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا ئامادەین". -
دانیشتووانی مەخموور دژی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانیان کرد
دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانی جەماوەرییان ئەنجامدا. -
لە ئێران سزای زیندان بۆ کوردێک بڕایەوە
سزای ٣ ساڵ زیندان بەسەر ئیدریس کارسازی خەڵکی شاری سنۆی رۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپێندرا. -
بەسێ هۆزات: دەیانەوێت ئێمە لەگەڵ گۆشەگیری رابهێنن، دەبێت گەل پەرە بە بەرخۆدان بدەن
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات رایگەیاند: "هەوڵ دەدەن گۆشەگیری ئاسایی بکەنەوە. دەبێت مرۆڤ هەرگیز خۆی سست و کەمتەرخەم نەکات. بانگەوازمان گەورەکردنی بەرخودانە." بەسێ هۆزات وتیشی، "ئەگەر دەوڵەتی تورک پێداگر بێت لە جینۆساید، هەڵدەوەشێتەوە". -
لە دێرسیم پێنج کەس بە تۆمەتی وەستانەوە دژی کودەتای قەیوم دەستبەسەرکران
لە دێرسیم بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان دژی زەوتکردنی ئیرادە و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی دەستبەسەرکران. -
داگیرکەری تورک لە سنووری برادۆست ڕێگەی داگیرکاریی نوێ درووست دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سنووری برادۆست لە هەولێر ڕێگەی داگیرکاریی نوێ درووست دەکات. -
گەلی کورد هێرشی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان شەرمەزار کرد
کوردان لە باکووری کوردستان هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردنی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان شەرمەزار کرد. -
لە میدیاد دوو ژن دەستبەسەرکران
لە میدیاد ئەوکاتەی سەربازەکان کەرەستەکانیان لە پاس داگرتووە، دوو ژن کە بە مۆبایل دیمەنیان گرتووە، دەستبەسەرکراون. -
یەجەوەکە: پێویستە گەنجانی کوردستان هەر لە ئێستاوە دەست پێبکەین
یەجەوەکە داوای لە گەنجانی وڵاتپارێز کرد دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، لەپێناو پاراستنی ڕۆژئاوا بەشداری تێکۆشان بن. -
هێزەکانی گەریلا لە زاپ و مەتینا گورزیان لە دوژمن وەشاند
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و مەتینا لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا. -
هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی تشرینی دووەمی ئاشکراکرد: ١٣ داگیرکەر سزادراون
هەپەگە ئاماری شەڕەکانی مانگی تشرینی دووەمی ئاشکرا کرد. لە ئەنجامی ٤٧ چالاکی گەریلادا ١٣ داگیرکەر سزادران، کە یەک لەوانە ئەفسەرێکی پلەباڵابوو. راگەیەندرا کە چەندین کەرستە و ئامێری داگیرکەرانیش لەناوچوون. -
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە ٣ شەهیدی بەبیر هێنایەوە
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە ٣ گەریلای شەهیدی بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند: "جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە پارێزوان و شوێنکەوتووی خەون و ئامانجەکانی هەڤاڵانمان ڕزگار، هۆگر و سەرحەدین." -
ژمارەی نوێی رۆژنامەی سەرخۆبوون بڵاوکرایەوە
ژمارە ٥١٥ی رۆژنامەی سەرخۆبوون بە مانشێتی 'پەکەکە شۆڕشی مێشک و هزرە' بڵاوکرایەوە. -
"چارەسەرەکە ڕوونە، گۆشەگیری هەڵبگرن، با لەگەڵ ئۆجالان گفتوگۆ دەست پێ بکات"
لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە و هێرشی قڕکردن لە ئامەد ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش خوێنرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا پەیامی "بۆ دیموکراسی دەبێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت، لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان گفتوگۆ دەست پێ بکات" درا. -
کەجەکە: دەبێت گەلەکەمان بە خۆڕێکستن ڕێگری لە هێرشەکان بکات
کەجەکە دەستنیشانیکرد لە قۆناغێکی نائاسایداین و دەوڵەتی تورک لە هەوڵی لەناوبردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدایە و وتی: "دەبێت گەلەکەمان لە هەموو جێگەیەک لە سەر بناغەی خۆپاراستن خۆیان بەڕێکخستن بکەن، بە پارێزگاریکردن ڕێگری لە کۆمەڵکوژی و داگیرکاریی بگرن." -
لە میکس دەستبەسەرداگرتن شەرمەزارکرا: لێرەین و بەرخۆدان دەکەین
لە چالاکییەکەی دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی میکسدا پەیامی "دەسەڵاتداری ئاکەپە ناتوانێت خۆی لە بەردەم ئیرادەی گەلی کورد ڕابگرێت. لێرەین و بەرخۆدان دەکەین" درا. -
هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان زیندانی کرا
هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان کە قەیوم لە شوێنی دانراوە، لەلایەن دادگاوە بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرچوو. -
هاوڕێ موراد؛ چالاکوانی درەوشاوەی 'ئێوە ناتوانن خۆرمان تاریک بکەن'
موراد (بەرزان ئۆزتورک) ٢٥ ساڵ بەر لەئێستا لە ١ی تشرینی دووەمدا لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەر ئاپۆ ئاگری لە جەستەیی خۆی بەردابوو. هەموو کاتێک یادکردنەوەی لە نێو تێکۆشانماندا زیندوو دەبێت. -
دەم پارتی: دەبێت دەستبەجێ هەموو دەستگیرکراوان ئازادبکرێن!
دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی دەم پارتی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر دەستگیرکردنی ئازادیخوازان نیشاندا و رایگەیاند، "دەستبەجێ هەموو دەستگیرکراوان ئازادبکرێن. ستەمتان ناتوانێت تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی گەل ڕاوەستنێت." -
یەبەشە: دەبێت گەلەکەمان ئامادە بێت!
یەبەشە بانگەوازی لە گەل کرد بۆ هەموو پێشهاتەکانی ئێستا ئامادەبن و وتی: "ئەوەی لە ئێستادا لە حەلەب دەگوزەرێت، دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی ٢٠١٤یە." -
هاسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان دەستبەسەر کرا
هاسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان کە قەیوم لە جێگەکەی دانرابوو، دواتر لە ماڵەوە دەستبەسەرکرابوو، ئەمڕۆ دەستگیرکرایەوە. -
پەژاک: هێرش بۆ سەر ناوەندی کوردەکان لە لەندەن سیناریۆیەکی نادیموکراتیک و مەترسیدارە
پەژاک لەبارەی هێرشی دەووڵەتی بەریتانیا بۆ سەر ناوەندی کوردەکان لە لەندەن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو کردەوەی بە سیناریۆیەکی نادیموکراتیک و مەترسیدار ناودێر کرد. -
یەژاستار یادی ژیان هەردەمی بەرزڕاگرت
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار جەنگاوەری پاژک و فەرماندەی یەژاستار ژیان هەردەمی بە رێزەوە یادکردەوە و رایگەیاند: "بەو پەڕی رێزەوە بەژنی خۆمان بەرامبەر ژیان و بەرخودانی ئەو دادەنەوێنین". -
قڕکردنی سیاسی: ٩ کەس دەستگیرکران
لە چوارچێوەی قڕکردنی سیاسی هێزەکانی دەوڵەتی تورک ٩ کەس دەستگیرکران کە سەڤتاب ئاکداخی جێگری گشتی هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی و جەنگیز دونداری هاسەرۆکی شارەوانی پیاسی تێدایە.