کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
گەل لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان لە گۆڕەپانەکاندان
چالاکی ناڕەزایەتی لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە ناو سوپای نەتەوەیی سوریا بەردەوامن. -
لە ئامەد کەمپەینی پشتگیری بۆ ڕۆژئاوا دەستی پێ کرد
بۆ گەلی هەرێمەکە کە پاش هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا کۆچبەربوون، لە ئامەد کەمپەینی هاوکاری دەستی پێ کرد. -
هەپەگە: لە ئاسمان و زەوییەوە گورز لە سوپای داگیرکەری تورک وەشێنرا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ئاسمان و زەوییەوە گورزیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند. لەم چالاکییانەدا ٣ حەشارگە لەناوبران و داگیرکەرێک سزادرا. -
بافڵ تاڵەبانی: با هەموومان بە گوتارێکی نیشتیمانییەوە پشتگیری لە ڕۆژئاوا بکەین
سەرۆکی یەنەکە، بافڵ تاڵەبانی دەربارەی پێشهاتەکانی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: " لەم دۆخە هەستیارەدا پشتیوانیی تەواومان بۆ خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان دووپاتدەکەینەوە". -
پاراستنی ڕۆژئاوا، پاراستنی تەواوی کوردستانە
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، موستەفا قەرەسوو بانگەوازی لە کوردان و لایەنە دیموکراتیکەکان کرد بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا هەڵوێست وەربگرن و گوتی، پاراستنی ڕۆژئاوا، پاراستنی تەواوی کوردستانە. -
داگیرکەران ڕێگەیان نەدا هاوسەرۆکانی شارەوانی ئێلح بچنە نێو شارەوانییەکە
هاوسەرۆکانی شارەوانی ئێلح و ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی هەوڵیاندا بچنە نێو بینای شارەوانی بەڵام پۆلیس ڕێگەی نەدان. -
کەنەکە: پێویستە کۆمەڵگەی جیهانی ئەزمونی خۆبەڕێوەبەریی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بپارێزێت
کەنەکە: زۆر گرینگە کۆمەڵگەی جیهانی بە خێرایی بۆ پشتگیریکردن لە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەر وەها پاراستنی ئەم مۆدێلەی سوریایەکی دیموکراتیک و گشتگیر لەم کاتە گرنگەدا هەنگاو بنێت. -
هونەرمەند و نوسەران سەردانی هاوسەرۆکانی شارەوانی مێردینیان کرد
شاندێک لە هونەرمەندان، نوسەران و ڕۆژنامەوانان سەردانی هاوسەرۆکانی شارەوانی مێردین، ئەحمەد تورک و دەڤریم دەمیرییان کرد، کە دەستگیراوە بەسەر پۆستەکانیاندا. -
کەجەکە: چارسەری کێشەکان لە سوریا بە هۆشمەندی نەتەوەی دیموکراتیک مسۆگەر دەبێت
کەجەکە رایگەیاند، سەردەمێکی نوێ لە سوریا دەستیپێکردووە و ئەوەی خستەڕوو، "سەرەکیترین شت کە گەلانی سوریا تامەزرۆین، پێشکەوتنی سوریایە بە شێوەیەکی دیموکراتیک. چارەسەری کێشەکان بە هۆشمەندی نەتەوەی دیموکراتیک مسۆگەر دەبێت". -
کەنەکە: سیاسەتی کورد دەبێت بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان بخاتە پێش هەموو شتێکەوە
کەنەکە دەستنیشانی کرد لەم قۆناغە مێژووییەدا دەبێت سیاسەتی کورد بەرژوەندییە نەتەوەییەکان بخاتە پێش هەموو شتێکەوە و هەوڵە دیبلۆماسییەکانی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد لە ڕۆژئاوا بەکاربهێنێت. -
کەسایەتییەکانی کەرکوک بانگەوازێک لەبارەی رۆژئاواوە رادەگەیەنێن
کەسایەتی و ووڵاتپارێزانی کەرکوک داوا دەکەن ڕێگای گەیاندنی هاوکاری بە رۆژئاوای کوردستان بکرێتەوە. -
کۆنگرەی گەل: پێویستە لەپێناو ڕۆژئاوا سەفەربەر بین!
کۆنگرەی گەل بۆ ڕۆژئاوا بانگەوازی سەفەربەری کرد و گوتی: "پێویستە بۆ ڕووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە_مەهەپە، کردنەوەی دەرگاکانی ئیمراڵی و پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا سەفەربەر بین". -
ژینگەی باشووری کوردستان قڕدەکرێت
سوپای تورک کە هێرشە داگیرکەرییەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا درێژە پێدەدات، وەک ستراتیژێکێ شەڕ ژینگە وێران و ژەهراوی دەکات و بۆ ئەوەی مرۆڤی تێدا نەهێڵێت هەموو شتێک دەکات. -
هەپەگە: سوپایی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو هێرشی ئەنجامداوە
سوپایی تورکی داگیرکەر ٣٠ جار بەتەقەمەنی قەدەغەکراو هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. وە سێ جاریش چەکی فسفۆری بەکارهێناوە. -
سەبری ئۆک: ئەوەی بەسەر داعش هات، هەمان شت بەسەر چەتەکانی تەحریر شام دا دێت
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، سەبری ئۆک، ڕایگەیاند؛ دەوڵەتی تورک لە شەڕی سوریا تا کۆتایی چەتەکان بەکار دێنێت و وتی: "دەوڵەتی تورک ناتوانێت تەنها بە چەتەکان داهاتوو دیاری بکات. هەروەک چۆن داعش تێکشکا، هەمان شت بەسەر چەتەکانی تەحریر شام HTŞ دا دێت." -
ئیدارەی خۆبەرێوەبەری شەنگال هەڵمەتێکی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوا دەستپێکرد
ئیدارەی خۆبەرێوەبەری شەنگال سەبارەت بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە هەڵمەتێکی هاوکارییان بۆ یارمەتیدانی گەلی ڕۆژئاوا دەستپێکردووە. -
ماک بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوا چالاکی ئەنجامدا
ماک لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا، لە گەڤەر و ئێلیح چالاکی وەڵامدانەوەی ئەنجامدا. -
عەبدوڵا زەیدان: دەیانەوێت دەست بەسەر شارەوانییەکاندا بگرن، گەل ئەمە قبوڵ ناکات
هاوسەرۆکی شارەوانی گەورە شاری وان عەبدوڵا زەیدان ناڕەزایەتی خۆی بەرانبەر بڕیاری دادگای باڵادا بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لابردنی قەدەغە لەسەر مافەکانی نیشاندا و وتی:" دەیانەوێت دەست بەسەر شارەوانییەکاندا بگرن، گەل ئەمە قبوڵ ناکات." -
'دانانی قەیوم کێشەکانی قووڵتر دەکاتەوە'
هاوسەرۆکی رێکخستنی دەم پارتی لە وان وەیسی دیلەکچی رایگەیاند، کە دەسەڵاتداری لە بری چارەسەری کێشەکان پەنا بۆ سیاسەتی ئاڵۆزکردن دەبات و وتی، دانانی قەیوم کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە. -
چیفتیورەک: دانانی قەیوم و هێرشەکانی سەر رۆژئاوا دابڕاونین لە یەکتر
پەرلەمانتاری بازنەی وانی دەم پارتی سینان چیفتیورەک باسی لەوەکرد، کە دانانی قەیومەکان و هێرشەکانی سەر رۆژئاوا دابڕاونین لە یەکتر و جەختی کردەوە کە ئەوە کۆنسپێپتێکی شەڕە. -
هێرشێکی دەوڵەتی تورک لە دهۆک ٣ شەهید و برینداری لێکەوتەوە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تۆپبارانی سنووری گوندی هروورێ لە پارێزگای دهۆک کرد، بە هۆیەوە هاوڵاتییەک شەهیدبوو و دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون. -
پەژاک: بۆ پشتیوانی لە گەلەکەمان لە رۆژئاوا و سوریا راپەڕن
پەژاک وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر رۆژئاوا رایگەیاند: " بۆ پاراستنی رۆژئاوای کوردستان و ئایندەی ئازاد و دیموکراتیک لە بەرامبەر پلانی قڕکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، دەبێت جارێکی دیکە راپەڕین". -
دادگای باڵای تورک سەرلەنوێ دۆسیەی عەبدوڵا زەیدان دەکاتەوە
دادگای باڵای دەوڵەتی تورک بڕیاری دادگای خۆجێیی لەبارەی گەڕاندنەوەی مافەکانی بۆ عەبدوڵا زەیدان هاوسەرۆکی شارەوانی وان رەتکردەوە و بڕیاریدا سەرلەنوێ دۆسیەکە بکرێتەوە. -
ئێشکگری ئازادیی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ٩٩ هەمین بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گرووپی ٩٩ هەمین هەمین، ٥٠٣ ڕۆژە بەردەوامە. -
بەرەی پشتیوانیی گەلی باشووری کوردستان سڵاوی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرد
بەرەی پشتیوانی گەلی باشووری کوردستان هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد و سڵاوی لە بەرخۆدانی گەل کرد.