کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کۆمیتەى رۆشنبیری و هونەریى کۆدار داواى روونبوونەوە و وردەکارییەکانى کوشتنى رەحیم زەبیحی دەکات
کۆمیتەى رۆشنبیری و هونەریى کۆدار ستایشی کارە وڵاتپارێزانەکانى رەحیم زەبیحی دەکات و داواى روونکردنەوەى وردەکاری و چۆنیەتیى کوشتنى رەحیم زەبیحی و براکەى دەکات. -
لە مەراسیمێکى گەورەی جەماوەریدا تەرمی زەبیحییەکان لە بانە بەخاکسپێردران
قائیمقامی شاری بانە هەواڵى دەستگیرکردنى بکوژی زەبیحییەکانى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بکوژەکە دانى بە تاوانەکەیدا ناوە. هاوکات تەرمی زەبیحییەکان بە بەشداریى جەماوەری خەڵکى بانە لە گۆڕستانى سڵێمان بەگی ئەو شارەدا بە خاکسپێردران. -
ئیبراهیم بیلمەز پارێزەری ئۆجالان: دەبێت سی پی تی دەستبەکار بێت
پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز ناڕەزایەتیى لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نیشاندا و داواى لە سی پی تی و ریکخراوە ئەوروپییەکان کرد، کە بە خێرایى بۆ ئیمراڵی بکەنەوە جوڵە و دەست بەکار ببن. -
عێراق لەسەر قەدەغەکردنی تەڤگەری ئازادی داوای ڕوونکردنەوە لە هەرێم دەکات
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای ڕوونکردنەوە لە هۆکاری داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی لە حکومەتی هەرێم دەکات و وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیشی لێ ئاگادار دەکاتەوە. -
بەهۆی لافاوەوە رێگای سلێمانى – هەولێر داخرا
ماوەی هەفتەیەکە لە باشووری کوردستان باران بارین بەردەوامە و بەو هۆیەوە رێگای هەولێر - سلێمانی لە سماقوڵی داخرا. -
"ئێمە کۆمەڵگەیەکین، کە بە رۆحی بەرخودانی ١٤ى تەمووز تێدەکۆشین"
رۆناهی سەرحەد ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى پاژک میوانى بەرنامەى رۆژەڤی ژن بوو لە کەناڵی ستێرک تیڤی و شیکاریى بۆ پێشهاتەکانە ئەم هەفتەیە کرد. -
سینەماکاری كورد ڕه‌حیم زه‌بیحی و برایەکی ژیانیان لەدەست دا
ڕەحیم زەبیحی سینه‌ماكاری بەناوبانگی کورد لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕووداوێکی هاتووچۆی گوماناویدا لەگەڵ برایەکیدا ژیانی لەدەست دا. -
ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنی ئاشتی ده‌ستگیر كرا
ئه‌ندامی كۆمسیۆنی ئاشتی نووره‌دین تورگوت له شاری ئێلحی باكووری كوردستان ده‌ستگیر كرا. -
پارێزه‌ران: دۆخی له‌یلا گیوڤه‌ن مه‌ترسیداره
پارێزه‌رانی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژه له زیندان مانی له خواردن گرتووه، ڕایانگه‌یاند: دۆخی گیوڤه‌ن مه‌ترسیداره. -
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی قلا‌بان و خواكوركیان كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا دوێنێ بۆردومانی ناوچه‌كانی قلا‌بان و خواكوركیان كردووه. ئاشكراشی كرد كه هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه. -
ڤیدیۆى چالاکییەکەى گەریلا لە قلەبان بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکى گەریلاکانى هەپەگەى لە قلەبانی شرنەخ بڵاوکردەوە کە لە سێ قۆڵەوە ئەنجامدراوە و تێیدا ١٠سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەرکوژراون. -
لە کەرکووک ٣کەس بە تۆمەتی بازرگانی بە مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکران
سەعد مەعن، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی دژ‌و تێرۆری عێراق لە کەرکووک ڕای گەیاند کە ٣کەسیان بەتۆمەتی بازرگانی بە مادە ھۆشبەرەکانەوە دەستگیر کردوە. -
کاری قەیومەکان بووتە پاککردنەوەی ڕێگەی بنکە سەربازییەکان
لەجولەمێرگ بەهۆی بارینی بەفر،زۆربەی ڕێگەکانی ناوچەی جولەمێرگ گیراوە.ئەوقەیومەی کە لەلایەن ئاکەپەوە لە سەرشارەوانی جولەمێرگ دانراوە، تەنها ڕێگەی بنکە سەربازییەکان پاک دەکاتەوە وڕێگەی گوندەکانی پشتگۆی خستووە. -
یادی شه‌هیدانی هێزی پاراستنی خۆیی له مه‌خموور كرایه‌وه
له یه‌كه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونیاندا، یادی كۆمه‌ڵێك شه‌هیدی هێزی پاراستنی خۆیی مه‌خموور كرایه‌وه كه به‌هۆی هێرشی ئاسمانی شه‌هید بوون. -
كه‌نه‌كه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه ده‌كات
هاوسه‌رۆكانی كه‌نه‌كه ده‌رباره‌ی كۆچی دوایی عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه ئه‌ندامی كه‌نه‌كه په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشییان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو كرد. -
پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر بینای هه‌ده‌په له ڕوحا؛ ٤٠ كه‌س ده‌ستگیر كران
دوای ئه‌وه‌ی مانگرتن له خواردن، له بینای پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاری ڕوحای باكووری كوردستان كۆتایی هات، پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر بیناكه و ٤٠ كه‌سی ده‌ستگیر كرد. -
كۆڵبه‌رێك كوژرا و ٤ی دیكه‌ش كوژران
له‌سه‌ر سنووری ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان هێزه‌كانی ڕژێم گوله‌بارانی چه‌ند گرووپێكی كۆڵبه‌ریان كرد، له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك كوژرا و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون. -
هه‌په‌گه: له لێلیكان ٤ سه‌ربازی دوژمن كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان-ی باشووری كوردستان له چالاكییه‌كانی گه‌ریلادا لایه‌نی كه‌م ٤ سه‌ربازی توركیا كوژراون. -
جۆلەمێرگییەکان خاوەنداری لە پەرلەمانتارە مانگرتووەکەیان دەکەن
گەلی جۆلەمێرگ پشتیوانی لەیلا گیوڤەن دەکەن، کە لە دژی گۆشەگیریى سەر ئۆجالان لە زیندانی ئامەد دەستیکردووە بە مانگرتن. -
تەمەنى بە رێگەى زیندانەوە بەسەر برد
فەیزییە کۆلاکان ٣ لە منداڵەکانى زیندانن. لەبەر ئەوەش لە ساڵی ١٩٩٤ەوە تاوەکو ئێستا بە بەردەوامى بە رێگەى زیندانەوەیە. کۆلاکان رایگەیاند، چەندین ساڵە گوشاریان لێدەکریت و وەک "تیرۆریست" سەیریان دەکرێت. -
سیامەند موعینی: نان و ئازادی سەرەتایی ترین مافی ژیانی مرۆڤە
سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پەژاک رایگەیاند: "داخوازیی کرێکاران و چینە بەشخوراوەکانی کۆمەڵگا ڕەوان، دەبێت هەموو توێژەکان هەوڵ بۆ کۆمەڵگایەکی دیمووکراتی بدەن و بە تێکۆشانیان سیستمی چینایەتی و دەسەڵاتدارێتی تێکبشکێنن". -
مانگرتن له هه‌ولێر ١٥ ڕۆژی پڕكرده‌وه
مانگرتنی نۆبه‌تدار له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ١٥ ڕۆژی پڕكرده‌وه. -
١٩ زیندانی له به‌ندیخانه‌ی پاتنۆس دوورخرانه‌وه
١٩ زیندانی له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ل» له پاتنۆس-ه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌كانی دیكه دوورخرانه‌وه. -
کاوە گارزان بیرەوەرییەکانى لەگەڵ ئۆجالان دەگێڕێتەوە
لە چیاکانى کوردستان پاییز وردە وردە جێی خۆی بە زستان دەدات. ئێمەش بە ناو گەریلادا گەشت دەکەین و دەستەى نوێى گەریلا دەناسین و گوێی لە تێکۆشان و بیرەوەرییەکانیان دەگرین. -
دارەکانى زاگرۆس بە هاوکاریى دەزگاکانى رژێم دەبڕدرێنەوە و بە قاچاغ دەبردرێن
بڕینەوەى دارە گەورەکانى زاگرۆس و بە قاچاغبردین لەلایەن قاغچییەکانەوە بە هاوکاریى دام و دەزگانى رژێمى ئێران رۆژ لە دواى رۆژ رووی لە زیادبوون کردووە. ئێستاش دام و دەزگاکانى رژێم لە سنە بۆ فریودانى راى گشتى باس لەدەستبەسەرداگرتنى بارهەڵگرێک داری قاچاغ دەکەن.