کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
راگەیاندراوی کۆمەڵانى گەنجان لەبارەى داخستنى بارەگاکانى تەڤگەری ئازادییەوە
بەڕێوەبەریى گشتیى کۆمەڵانى گەنجان ناڕەزایەتییان دەربڕی لەسەر داخستنى بارەگاکانى تەڤگەری ئازادی لەلایەن یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانەوە. -
لە هەولێر مانگرتن لە خورادنی ژنان بەردەوامە
لە شاری هەولێر بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ماوەی ١١ رۆژە مانگرتن لە خواردن بەردەوامە. مانگرتنەکە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت و بەردەوامیش دەبێت. -
تەڤگەری ئازادی ئەنجوومەن و هاوسەرۆکانی نوێی هەرێمی کەرکووکی هەڵبژارد
دوومین کۆنفراسی هەرێمی کەرکووکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان بەڕیوە چوو. لە کۆنفرانسەکەدا هەر یەک لە رێحان حمادی و کۆمەڵ سەرمەند وەک هاوسەرۆکانی نوێی ئەنجوومەنی کەرکووک هەڵبژێردران. -
هێزى گەریلا لە گەڤەر چالاکیى سابوتاژی ئەنجامدا
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستا لە گەڤەر لە دژی ٢ بیلدۆزەری سەربازیى سوپاى تورکیا چالاکیى سابوتاژیان ئەنجامدا و هەر ٢ بیلدۆزەرەکە تێکشکێنران. -
شیلان شاکر: كۆنفڕانسه‌كه‌مان وه‌ڵامە بۆ ئەوانەی ده‌یانه‌وێت ڕێگری له خه‌باتمان بكه‌ن
لە میانەی دووه‌مین كۆنفڕانسی هەرێـمی کەرکووک-ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، شیلان شاكر ڕایگه‌یاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی ٢٧ ساڵە ئابووریی كۆمه‌ڵگه دەدزێت و دەیکاتە قورگی داگیرکەرانی کوردستانەوە. -
دیجله خابوور: پێویسته یه‌نه‌كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هێڵی مام جه‌لال
ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه دیجله خابوور له دژی داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له لایه‌ن یه‌نه‌كه له پارێزگه‌ی سلێمانی، هه‌ڵوێستی پیشان دا و گوتی، پێویسته یه‌نه‌كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هێڵی مام جه‌لال. -
برادۆست شۆڕشگێڕه‌كانی خۆی نافرۆشێت
لە دەشتی هێرتی هەتا ناوچەی کۆلیتە هاوڵاتیانی دەڤەری برادۆست بە درووشمی «ئێمە پێشەنگانی خۆمان نافرۆشین»، وه‌ڵامی بڕیارەکەی وەزاره‌تی دەرەوەی ئەمه‌ریکایان دایەوە. -
كۆنفڕانسی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له كه‌ركووك ده‌ستی پێكرد
له ڕۆژانی ڕابردوودا به بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سنووری سلێمانی داخران، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌بێ هیچ ڕێگرییه‌ك له شاری كه‌ركووك كۆنفڕانسی ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌ستی پێكرد. -
په‌یه‌ده: داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی خزمه‌تی كوردستان ناكات
په‌یه‌ده ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا له به‌رانبه‌ر داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و ڕایگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه خزمه‌تی كوردستان ناكات. -
ته‌ڤگه‌ری ئازادی وه‌ڵامی كۆنسوڵی توركیای دایه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی كۆنسوڵی توركیا له‌نێو هه‌ولێره‌وه ده‌ستخۆشی له یه‌نه‌كه كرد له به‌رانبه‌ر داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و ته‌ڤگه‌ری به تێرۆریست دانا، هاوسه‌رۆكایه‌تیی ته‌ڤگه‌ری ئازادی وه‌ڵامی كۆنسوڵهكهی توركیای دایه‌وه. -
له مه‌ڵه‌تی ٦ سیاسه‌تمه‌دار و داكۆكیكاری مافی مرۆڤ زیندانی كران
له شاری مه‌ڵه‌تیی باكووری كوردستان ٦ ئه‌ندامی هه‌ده‌په، ده‌به‌په و ئیهاد زیندانی كران. -
کوژران و بریندرابوونی ٦ کۆڵبەری تر لەلایەن رژێمى ئێرانەوە
کوشتاری بە کۆمەڵی کۆڵبەرانى کورد لەلایەن هێزەکانى رژێمى ئێرانەوە دەستیپێکردووە. تەنها لە ماوەی شەو و رۆژێکدا ٦ کۆڵبەری تر لەلایەن چەکدارەکانى ئەو رژێمەوە کراونەتە ئامانج و کوژراون و بریندار کراون. هاووڵاتیانیش لە دژی ئەو کوشتارە ناڕەزایەتى دەردەبڕن. -
په‌ژاك: هێرشی ناڕه‌وای سه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادی مه‌ترسیداره
پارتیی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك) ده‌رباره‌ی داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له سلێمانی، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی كرد. -
هه‌په‌گه: له گه‌ڤه‌ر ٥ سه‌رباز كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له گردی عه‌لی شێر له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ٥ سه‌رباز كوژراون. -
ڤیدیۆى چالاکییەکەى گەریلا لە قلەبان بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکى گەریلاکانى هەپەگەى لە قلەبانی شرنەخ بڵاوکردەوە. چالاکییەکە لە مانگی تشرینى یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجامدراوە و تیایدا گورزی قورس لە سەنگەر و پەناگەکانى دوژمن دراوە. -
لە چالاکیى هێزى گەریلا لە گەڤەر ٥ سەربازی تورکیا کوژران
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە گەڤەر گورزیان لە سوپای تورکی داگیرکەر دا و لەو گورزەدا ٥ سەربازی ئەو سوپا داگیرکەرە کوژران. -
کەجەکە: دەبێت یەکێتى لەسەر هێڵەکەى مام جەلال بێت
کەجەکە رایگەیاند، بارەگاکانى تەڤگەری ئازادی لە ژێر گوشاری دەوڵەتى تورک دا داخراون. راشیگەیاند "هۆکارەکانی دامەزراندنى یەکێتى و هێڵی سیاسیى مام جەلال ئەو رێگایەیە کە دەبێت یەکێتیى ئەمڕۆش لەسەری بێت". کەجەکە داواى لە یەکێتى کرد دەست لەو هەڵوێستەى هەڵگرێت. -
عەبدولڕەحمان خەلیفە: داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی کارێکی سیاسییە نەک یاسایی
عەبدولڕەحمان خەلیفە ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ڕایگەیاند "داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان شتێکی سیاسییە نەک یاسایی و هەست دەکەم دەستێکی دەرەکی لەپشتی ئەو کارانەوە هەبن". -
بزوتنەوەی گۆڕان: ته‌ڤگه‌ری ئازادی هیچ كێشه‌یه‌كی قانوونی نییه
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ته‌ڤگه‌ری ئازادی هیچ كێشه‌یه‌كی قانوونی نییه و بڕیاری داخستنی باره‌گه‌كانی سیاسییه. -
نه‌وه‌ی نوێ ئیدانه‌ی داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌كات
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی داخستنی بارەگه‌کانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگه‌ی کوردستان ده‌كات لە سنووری سلێمانی. -
له وان ٦ ئه‌ندامی هه‌ده‌په زیندانی كران
له چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قڕكردنی سیاسی له شاری وان، ٦ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی لاوانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه ده‌ستگیر كرابوون، بڕیاری زیندانی كردنیان بۆ ده‌ركرا. -
له بیرهجووك ٧ كه‌س ده‌ستگیر كران
ژهندهرمهكانی توركیا له ناوچه‌ی بیرهجووك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر گه‌ڕه‌كێك و ٧ كه‌سیان ده‌ستگیر كرد. -
هێزه‌كانی گه‌ریلا له چه‌لێ له سوپای توركیایان دا
گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجام دان. -
گوشارەکانى سەر تەڤگەری ئازادی سوودی بۆ یەکێتی نابێت
بە کورتی و کرمانجی ئەو هەنگاوەى یەکێتى لە دوای پەیوەندییان لەگەڵ تورکیا هەڵگیراوە. ئەگەر حیزبێک، یان هێزێکى کورد لەسەر داوای هێز و لایەنێک هەنگاوی لەو شێوەیە بنێت، ئەوا ئیرادەى خۆی لە دەست دەدات. -
شیلان شاکر: ئاسایش سەرجەم بارەگاکانی تەڤگەری ئازادیى داخست
شیلان شاکر هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ڕایگەیاند "ئاسایش بڕیاری حکومەتی بەسەریاندا سەپاند و سەرجەم بارەگەکانی تەڤگەری ئازادیی لە هەریێمی کوردستان داخست، بەڵام تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی بە داخستنی بارەگا کۆتایی نایەت، چونکە تەڤگەر فەلسەفە و فکری ئازادییە".