کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
گه‌لی شه‌نگال ئیدانه‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد
گه‌لی شه‌نگال به خۆپیشاندان ئیدانه‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژ به ٣ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه‌ی كرد. -
به‌هۆی ده‌ستڕێژیی گوله‌ی سه‌ربازانی توركیا كه‌سێك له ڕوحا كوژرا
له شارۆچكه‌ی بیرهجیكی سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕوحا له باكووری كوردستان سه‌ربازانی توركیا له خاڵێكی پشكنین كه‌سێكیان به ناوی سه‌دات پۆڵات كوشت. -
دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگه‌یی كردنی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سه‌لچووك مزراكلی به‌ڕێوه‌چوو
پارێزه‌رانی په‌رله‌مانتاری شاری ئامه‌دی هه‌ده‌په سه‌لچووك مزراكلی داوای وه‌ستاندنی دادگه‌یی كردنی مزراكلییان كرد، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه. -
لە هەولێر مانگرتن بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن دەستیپێکرد
نوێنەرایەتیى هەدەپە لە باشووری کوردستان بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە دەستیکرد بە مانگرتنی بێ‌سنوور. -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ماڵ و حاڵی هاووڵاتییانیان لە قەندیل بۆردومانکرد
هەپەگە رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیا رۆژی ٢٠ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ ماڵ و حاڵی هاووڵاتییانى مەدەنییان لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد و زیانێکى زۆریان بە باخ و رەزی هاووڵاتییان گەیاند. -
گروپێکی چەکدار ھەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی کەرکووک دەکەن
غەریب تازەلی کەسایەتیی تورکمانی شاری کەرکووک لەسەر ناوی ھێزێکی چەکدرای تورکمانی بەبێ ئەوەی ئاماژە بەناوەکەی بکات ھەڕەشەی دەستگرتن بەسەر شاری کەرکووک بە بەکارهێنانی هێزی چەکداری دەکات . -
تورکیا سزای دیسیپلینى بەسەر لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری مانگرتووی هەدەپەدا سەپاند
بەرپرسانى زیندانى ئامەد سزای دیسپلینیان بەسەر لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەى جۆلەمێرگ دا سەپاند، کە لە زیندانى ئامەد ماوەی ١٤ رۆژە لە مانگرتندایە. -
پارێزه‌رێكی ئۆجالان: حقووقی ئیمڕاڵی حقووقی ئه‌شكه‌نجه‌یه
نه‌ورۆز ئوویسال پارێزه‌ری ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕایگه‌یاند، بارودۆخی ئیمڕاڵی هه‌میشه نائاساییه. گوتیشی، حقووق له ئیمڕاڵی حقووقی ئه‌شكه‌نجه‌یه. -
هه‌ده‌په له ئامه‌د ده‌ستی به خه‌باتی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كرد
ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاری ئامه‌د ده‌ستی به خه‌باتی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كرد كه بڕیاره ٣١ی مارسی ٢٠١٩ له باكووری كوردستان و توركیا به‌ڕێوه‌بچێت. -
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا قەندیل وئاڤاشین-یان بۆردومان کرد
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرگوندەکانی قەندیل وئاڤاشین-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد.هەپەگە ڕایگەیاندووە لەو بۆردومانانەدا ٢ گەریلا شەهید بوون. -
لەئامەد ژنەچالاکوانێک دەسبەسەرکرا
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە ،زەینەب ئولبەجی چالاکی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد(TJA) لەشاری ئامەد دەسبەسەرکرا. -
سوپای توركیا سنووری قه‌زای ئامێدی بۆردومان كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر سنووری قه‌زای ئامێدیی باشووری كوردستانیان بۆردومان كرد. -
كۆبوونه‌وه‌ی ئاكه‌په: ته‌نده‌ری پڕۆژه‌كان ته‌نیا ده‌ده‌ینه لایه‌نگرانی خۆمان
به‌رپرسانی ئاكه‌په له وان كۆبوونه‌وه و باسیان له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان سه‌ركه‌ون، ته‌نده‌ری پڕۆژه‌كان ته‌نیا به لایه‌نگرانی خۆیان ده‌ده‌ن و ته‌نیا لایه‌نگره‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ر كار. -
له قۆسه‌ر ده‌ست به‌سه‌ر پێگه‌ی موختارهكانیشدا گیرا
له چه‌ندین گه‌ڕه‌كی شارۆچكه‌ی قۆسه‌ری سه‌ر به مێردین حكوومه‌تی ئاكه‌په ده‌ستی به‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌و موختارانهدا گرت كه له لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرابوون. -
ڕێگری له کۆمپانیای نەوتی باکوور كرا په‌یكه‌رێكی سه‌رده‌می به‌عس دابنێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای نەوتی باکوور لە شاری کەرکووک هه‌وڵی دا په‌یكه‌رێكی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی عێراق دابنێته‌وه، به‌ڵام ڕێگری لێكرا. -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا زاپ و شرنەخ-یان بۆردومان کرد
هەپەگە رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیا رۆژی ١٧ی تشرینى دووەم ناوچەکانى گەریلایان بۆردومان کردووە. لەو بۆردومانانەدا هێزەکانى گەریلا بێ زیان بوون. -
یەبەشە: ئێمە هەتا کۆتایی خاوەنداریەتی لە گەل وشەهیدانی خۆمان دەکەین
فەرماندەی یەبەشە زەردەشت دنایی دەربارەی ئەو گۆڕی بەکۆمەڵانەی لەلەم دوییانە لە ناوچەی تل عزیر دۆزرایەوە وتی، " ئێمە هەتا کۆتایی خاوەنداریەتی لە گەل و شەهیدانی خۆمان دەکەن.ئێمە ئامادەین کە تەواوی خاکی ئێزیدخان بپارێژین." -
چالاکی مانگرتن لەخواردن لە باکووری کوردستان کۆتایی پێهات
لەیلاگۆڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە وپارلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ بە ئامانجی گۆشەگیری سەرئۆجالان مانگرتن لەخواردنی دەست پێکردووە. بەئامانجی پشتگیری کردن لەلەیلاگۆڤەن لە چەندین شاروناوچەی باکووری کوردستان مانگرتن لەخواردنی دەستی پێ‌کردبوو. -
لە تەق تەق بڕیارەکەی ئەمریکا لە دژی کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە ئیدانەکرا
لە بەردەوامی کاردانەوەکان بە بڕیارەکی ئەمریکا لەدژی ٣کادیرە پێشەنگەکەی پەکەکە و کەجەکە لە تەقتەق-ی سەر بە شاری کۆیە لە باشووری کوردستان، هاووڵاتیان چالاکییەک بڕیارەکەی ئەمریکایان ئیدانەکرد. -
گەریلا لە زاپ وئاڤاشین هەکیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەریان کردە ئامانج
هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرلە ناوچەی زاپ وئاڤاشین-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەلایەن گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارەوە کرایە ئامانج. -
"چالاکییەکانمان تاوەکو کۆتایهاتن بە گۆشەگیری بەردەوامیى دەبێت"
ئەندامانى هەدەپە و کەجەدە بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتن لە خواردنى لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری زیندانیکراوی هەدەپە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. -
نورەدین دەمیرتاش: پەکەکە ئاڵاى سۆسیالیزمە
نورەدین دەمیرتاش ئەندامى کۆمیتەى رۆشنبیری و هونەریی پەکەکە بە بۆنەى ٤٠هەمین ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکەوە وتى، پەکەکە بووە بە ئاڵاى سۆسیالیزم. دەمیرتاش لە دژی فاشیزم داواى گەورەترکردنى تێکۆشانی سۆسیالیزمی کرد. -
ئامەد بەرگی پاییزی پۆشی
پاییز زۆربەى ناوچەکانى کوردستانى گرتووەتەوە. شاری ئامەد بە سروشتە سەرنجڕاکێشەکەیەوە بەرگی پاییزی پۆشیوە و چەندین دیمەنی سەرنجڕاکێشى پاییز لە سروشتی ئەو شارەدا دروستبووە. -
لەشەنگال گۆڕێکی بەکۆمەل دۆزرایەوە
لە ناوچەی تل عوزێر سەربە شەنگال گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە، کە قوربانییەکان بە فیشەک کوژراون. -
برینداربوونی مێردمنداڵێک لەسەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵات لەلایەن چەکدارانی ڕژیمی ئێرانەوە
هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە سەرسنوورەکانی نێوان ڕۆژهەلات وباشووری کوردستان دەستڕێژی گولـلەیان لە گروپێک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامدا مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵان، کە کۆڵبەریی دەکرد بریندار بوو.