جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ئازەربایجان ١٠ دیلی ئەرمەنی ئازاد کرد
ئازەربایجان ١٠ دیلی ئەرمەنی لە ئەنجامی دانوستانەکاندا بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا ئازاد کرد. -
پەیامنێرانی بێسنوور: لەسەرتاسەری جیهان گرتنی رۆژنامەوانان ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە
پەیامنێرانی بێسنوور (ئار ئێس ئێف / RSF) رایگەیاند، ژمارەی ئەو رۆژنامەوانانەی لەسەرتاسەری جیهان خراونەتە زیندان ژمارەیان گەیشتوەتە ٤٨٨ كەس و بەوەش ژمارەی پێوانەیی زیندانیکردنی رۆژنامەنووسان تۆمار كرا. -
لە ئەمریکا بەهۆی گەردەلولەوە ٨٣ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەمریکا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی گەردەلولەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٨٣ کەس بەرز بووەوە. -
لە مەکسیک لە رووداوێکی هاتوچۆدا لانیکەم ٥٣ کەس گیانیان لەدەستدا
لە مەکسیک رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و لە ئەنجامدا ٥٣ پەنابەر گیانیان لەدەستدا. -
ئاماری قوربانیانی گڕکانەکەی ئەندۆنێزیا گەیشتە ٥١ کەس
لە دورگەی جاڤای سەمەروی ئەندۆنێزیا بەهۆی گڕکانەوە ٣٤ کەس گیاناین لەدەستدا. -
یەکێتی ئەوروپا ٩٧ هێڵی ئاسمانیی خستە لیستی ڕەشەوە
کۆمیسۆنی ئەوروپا ٩٧ هێڵی ئاسمانیی خستە لیستی ڕەشەوە، چونکە بە پێی ستانداردەکانی ئاسایشی نێونەتەوەیی نین و هێڵی ئاسمانیی عێراق و ئێرانیشی تیادایە. -
کاکەباوە و باودین: هاوکاری زیاتری ڕۆژاڤا و پەیەدە و هەدەپە دەکەین
ئامینە کاکەباوە پارلەمانتاری سەربەخۆی سوید و تووبیاس باودین سکرتێری پارتیی سۆسیال دیمۆکراتە دەسەڵاتدارەکانی سوید ڕێککەوتن لە سەر هاوکاریکردنی زیاتری ڕۆژاڤای کوردستان و پەیەدە و پشتیوانیکردن لە هەدەپە. -
زەریاکان چۆن دروست بوون؟
بەپێی لێکۆلینەوەیەکی نوێ، ئاوی زەریاکان یەکەمجار لە رۆژەوە هاتووەتە سەر زەوی. -
لە دەریای مانشی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ٣١ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
لە دەریای مانشی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ٣١ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و دەنگۆ هەیە سەرجەمیان کورد بن. -
فابیان ڕۆسێل هێرشەکانی ڕژێمی تورکی شەرمەزار کرد
فابیان ڕۆسێل، سکرتێری گشتیی پارتی کۆمۆنستیی فەڕەنسا، هێرشەکانی ڕژێمی تورک بۆ سەر کوردستان و گەلەکەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند: خۆمان بە پشتیوانی گەلی کورد دەزانین. -
لە ڕۆتردام لە خۆپیشاندانی دژی رێوشوێنەکانی کۆرۆنادا ٧ کەس بریندار بوون
لە هۆڵەندا چالاکوانان رێوشوێنەکانی کۆرۆنایان شەرمەزار کرد و ٧ چالاکوان بریندار بوون. -
لە نیجێریا لە ٢ هێرشدا ٤٣ کەس کوژران
لە باکوری رۆژئاوای نیجێریا، لە دوو هێرشی جیاوازدا لانیکەم ٤٣ کەس کوژران. -
لەسەر سنوری ئەرمینیا و ئازەربایجان شەڕ روویدا
لەسەر سنوری ئەرمینیا و ئازەربایجان لەنێوان هێزەکانی هەردوو وڵات شەڕ روویدا و کوژراو بریندار هەیە. -
لە ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی پیسی کەشوهەوا ٣٠٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
ئاژانسی ژینگەی ئەوروپا رایگەیاند، لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، لە ساڵی ٢٠١٩دا بەهۆی پیسی کەشوهەواوە ٣٠٧ هەزار کەس گیاناین لەدەستداوە. -
تراژیدیای کۆچبەران لە بیلاروس؛ تەرمێکی دیکە دۆزرایەوە
پۆلیسی پۆڵەندا ڕایگەیاند، لە نزیک سنووری نێوان بیلاروس و پۆڵەندا تەرمی گەنجێکی سوریی تەمەن ٢٠ ساڵ دۆزراوەتەوە. -
نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبونەوەی لەبارەی کەشوهەوا ئەنجامدا
لە شاری گلاسگۆوی ئیسکۆچیا نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی کەش و هەوای جیهان کۆبووە. -
لە پایتەختی سیرالیۆن تەنکەرێکی سووتەمەنی تەقیەوە: نزیکەی ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە فریتاونی پایتەختی سیرالیۆن تەنکەرێکی سووتەمەنی تەقیەوە و لە ئەنجامدا نزیکەی ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٠ کەسیش بریندار بوون. -
دەنگەکانی پارتەکەی ماندێلا بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کرد
دەنگی پارتی کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقا کە دامەزرێنەرەکەی نیلسۆن ماندێلایە و دەسەڵاتدارە، بۆ یەکەمجار دەنگەکانی بە رێژەی ژێر ٥٠٪ کەم بووەوە. -
پەرلەمانی ئەوروپا سکاڵای یاسایی لەسەر ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا تۆمار کرد
پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمسیۆنی (ئەنجوومەنی) یەکێتیی ئەوروپا تۆمار کرد. سکاڵاکە لەسەر ئەوەیە، کە ئەنجوومەنی ئەوروپا نەیتوانیوە دەسەڵاتی یاسا بچەسپێنێت و جێبە -
ئەمریکا: تورکیا لە بەرنامەی فڕۆکەی F35 نەماوە
جاک سولیڤان ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک ئیدی لەناو بەرنامەی فڕۆکەی F35 نەماوە، بەڵام هێشتا لەناو قۆناغی فرۆکەی F16 ماوە. -
كۆڵن پاوڵ بەهۆی پهتای كۆرۆناەوە كۆچی دوایی كرد
كۆڵن پاوڵ، وهزیری پێشووتری دهرهوهی ئهمهریكا بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد. -
نەتەوە یەکگرتووەکان کوشتنی پەنابەرانی لە لیبیا شەرمەزار کرد
کۆمسیاریی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ناڕەزایی بەرانبەر داخستنا دەرگاکان بە ڕووی پەنابەران لە لیبیا پیشاندا. -
بەهۆی زریانەوە لە فیلیپین لانیکەم ٩ کەس گیانیان لەدەستدا
لە فیلیپین بەهۆی باران و زریانەوە ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ کەس بێسەروشوێن بوون. -
لە کەناراوەکانی لیبیا ١٥ پەنابەر گیانیان لەدەستدا
کۆمسیاریی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە کەناراوەکانی لیبیا ١٥ پەنابەر گیانیان لەدەستداوە. -
دەیان هەزار کەس لە برۆکسل بۆ پاراستنی کەش و هەوا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
لەسەر داوای ٨٠ ڕێکخراو بەناوی 'هاوپەیمانیی کەش و هەوا' دووەمین خۆپیشادانی گەورە بۆ پاراستنی کەش و هەوا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەچوو.