جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردەسەر ناوچەیەکی نزیکی شام
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی حکومەتی سووریا ، سانا، فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل ناوچەیەکی دەورووبەری شامی بۆردومانکردووە. -
سزاکانی ئەمریکا دژ بە تورکیا لە ٧ی نیسانەوە دەستپێدەکات
بەهۆی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس – ٤٠٠ەوە، کە دەوڵەتی تورک لە رووسیای کڕیوە، ئەمریکا بڕیاریدابوو تورکیا سزا بدات. ئەو بڕیارە لە ٧ی نیسانەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. -
لە ئیندۆنێزیا و تیموری رۆژهەڵات کارەساتی لافاو: نزیکەی ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەویەوە لە ئیندۆنێزیا و تیموری رۆژهەڵات، لانیکەم ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیان کەسیش بێسەروشوێنن. -
داعش لە موزەنبیق شارێکی داگیر کرد، پورتوگال سەرباز رەوانە دەکات
دوای ئەوەی چەتەکانی داعش بەرپرسیاری هێرشێکی لە ئەستۆ گرت، پورتوگال بریاریدا لەم هەفتەیەدا نزیکەی ٦٠ سەرباز بۆ موزەنبیق بنێریت. -
لە کەناراوەکانی ئیسپانیا تراژیدی کۆچبەران: ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەس بێسەروشوێنن
لە کەناراوەکانی ئیسپانیا لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی کەشتیەکی کۆچبەراندا، لانیکەم ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بریندار بوون. -
لە کۆلۆمبیا هێرشی بۆمبەیی: ٤٣ کەس برینداربوون
لە ویلایەتی کۆکای کۆلۆمبیا ئۆتۆمبێڵێک لەبەردەم شارەوانی تەقیەوە. لە ئەنجامدا ٤٣ کەس بریندار بوون. -
لە پێكدادانی دوو شەمەندەفەر لە میسر ٣٢ کەس کوژران
لە ئەنجامی پێكدادانی دوو شەمەندەفەر لە پارێزگای سوهاجی میسر ٣٢ کەس کوژران و ٦٦ کەسی تر بریندار بوون. -
یەکێتی ئەوروپا لە جیگەی سزا بەدوای بازرگانیە
لە کاتێکدا کە لە تورکیا مافەکانی مرۆڤ بە دەستی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە پێشێل دەکرێن، یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، پەیوەندیە بازرگانیەکانی لەگەڵ تورکیا بەهێز دەکات. -
لە کۆنگۆ هێرش: بەدەیان کەسی مەدەنی کوژران
لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ لە هێرشێکی چەکداریدا بەدەیان هاووڵاتی مەدەنی کوژران. -
برسێتیی توند ههڕەشه له 20 وڵاتی جیهان دهكات
زیاتر له 20 وڵاتی جیهان لهلایهن نهتهوه یهكگرتووهكانهوه خراونهته لیستی ئهو وڵاتانه، كه ههڕهشهی برسێتیی توند و سهختیان لهسهره. -
گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست پانکاردی' ئازادی بۆ ئۆجاان'-یان بەرزکردەوە
گروپێک لە گەنجە ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە شاری بارسلۆنا ناوەندی کاتالۆنیا پانکاردی ' ئازدی بۆ ئۆجالان' -یان بەرزکردەوە. -
لە مەکسیک لەدژی دادگا و پۆلیس هێرش ئەنجامدرا: ١٣ کەس کوژران
لە وڵاتی مەکسیک لە هێرشێکدا کە پێشبینیکردن لەلایەن رێکخراوە توندەڕەوەکانەوە ئەنجامدرابێت، ژمارەیەکی زۆر پۆلیس و کارمەندانی دادگا کوژران. -
حیزبەکەی مێرکل لە هەڵبژاردنی ٢ ویلایەتی ئەڵمانیادا شکستی هێنا
حیزبەکەى ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا لە هەڵبژاردنی ویلایەتەکانی بادن ڤورتمبێرگ و راین لاند فلاتز شکستی هێنا و حیزبەکانی سەوز و سۆسیال دیموکراتەکان لەو ٢ ویلایەتانەدا سەرکەوتنیان بە دەستهێنا. -
سەرۆک کۆماری پێشووی بۆلیڤیا دەستگیرکرا
جینین ئانز سەرۆککۆماری پێشووی بۆلیڤیا، بە تاوانی هەوڵدان بۆ کۆدەتای سەربازی لەبەرانبەر اوو مورالس هاوپیشەی خۆی دەستگیرکرا. -
کۆسۆڤۆ بە فەرمی باڵیۆزخانەی لە قودس کردەوە
کۆسۆڤۆ بە فەرمی لە قودس کە ئیسرائیک کردویەتی بە پایتەختی خۆی باڵیۆزخانەی کردەوە. -
پەرلەمانی لیبیا متمانەی بەخشی بە حکومەتی کاتی وڵاتەکەی
پەرلەمانی لیبیا متمانەی بەخشی بە حکومەتی کاتی وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتی عەبدولحەمید دەبیبە کە بە حکومەتی “یەکێتی نەتەوەیی” ناسراوە. -
لە کەناراوەکانی تونس ١٤ پەنابەر خنکان
پاسەوانەکانی نەتەوەیی دەریایی تونس، ١٤ پەنابەریان لەناو ئاودا دۆزیەوە کە خنکاون و ٤ کەسیان منداڵن. -
خەزعەلی: ئێمە ئامادەین لەدژی ئەردۆغان شەڕ بکەین
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی کەتائیبی ئەهلی حەق-ی سەر بە حەشدی شەعبی ئەوەی خستەروو کە ئەردۆغان پلانی داگیرکردنی شەنگال و گەلێک ناوچەی تری لەسەردایە و وتی کە ئەوان ئامادەن لەدژی ئەوان شەڕ بکەن. -
٩٣١ ملیۆن تەن خواردن و خۆراک فڕێدەدرێت
لە جیهان کە لە ١٠کەس یەک کەس برسیە، لە ٦ بەشی خۆراک، بەشێک فڕێ دەدرێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر گەرمبوونی زەوی دروست دەکات. -
لە ئەڵمانیا کۆمپانیا پێشێلکارەکانی مافی مرۆڤ سزا دەدرێن
لە ئەڵمانیا پرۆژە یاسایەک رەوانەى پەرلەمان کراوە تاوەکو ئەو کۆمپانیایانە سزا بدرێن، کە لە دەرەوەی وڵات دەستیان لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دا هەیە. -
لە یونان بە پلەی ٦.٣ بوومەلەرزەیەک روویدا
لە نزیک شاری لاریسای یونان بە پلەی ٦.٣ بوومەلەرزەیەک روویدا. -
گەردوونناسەکان نیگەرانن لە ناردنی مانگە دەستکردەکان بۆ بۆشایی ئاسمان
کۆمپانیای ئیلان ماسک دوێنی ٦٠ مانگی دەستکردی رەوانەى بۆشایی ئاسمانکرد. گەردوونناسەکان ناڕەزایەتییان نیشاندا و رایانگەیاند، لە ماوەى ١٠ ساڵدا ژمارەی مانگە دەستکردەکان دەبێتە ٥٠ هەزار دانە و ئەوەش رێگری لە توێژینەوە ئاسمانییەکان دەکات. -
لە دەریای ناوەڕاست ١٥٧ پەنابەر رزگارکران
سی ووچ لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، ١٤٧ پەنابەر کە هەوڵیانداوە بە یەختێکی پلاستیکی بەرەو ئەوروپا بچن، لە دەریای ناوەڕاستدا رزگارکراون. لەناو رزگارکراوەکاندا منداڵی ١٥ ساڵەش هەیە. -
لە یەمەن لە شەڕدا لانیکەم ٥٠ کەس کوژران
لە یەمەن، حوسیەکان بە پشتگیری ئێران، هێرشیان کردە سەر هەرێمی ماریبی باکوری ئەو وڵاتە کە دوایین قەڵای هێزەکانی حکومەتە. لە هێرشەکەدا زیاتر لە ٥٠ کەس کوژران. -
لە میانمار لەدژی کودەتاچیەکان خۆپیشاندان ئەنجامدرا: ٦ کەس کوژران
لە میانمار لەدژی کودەتاچیەکان خۆپیشاندان ئەنجامدرا. بە پێی زانیاریەکان ٦ کەس کوژراون.