جیهان
دوایین ھەواڵ
-
"تورکیا بە دزییەوە پەیوەندیی لەگەڵ کەسێکی نزیکی حەفتەر هەیە"
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕیی هەواڵ و ناوەندی لێکۆڵینەوەی مۆندافیک، تورکیا لە لیبیا لە رێگەى چەتەکانییەوە لە دژی بەرەی خەلیفە حەفتەر شەڕ دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا بە دزییەوە پەیوەندیی لەگەڵی هەیە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام دەدات. -
باڵیۆزی ئەمریکا لە رووسیا دەبێتە بەڕێوەبەری سی ئای ئەی
سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، باڵیۆزی پێشووی ئەمریكای لە مۆسكۆ، کاندید کردووە بۆ بۆ بەڕێوەبردنی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا CIA . -
زەوی زوتر دەخولێتەوە
زانیاران رایانگەیاند، زەوی لە جاران زوتر دەخولێتەوە و رۆژێک لە ٢٤ کاژێر کەمترە. -
داعش لە نیجریا هێرشی ئەنجامدا، ١٣ سەرباز کوژران
گروپێکێکی چەکدار سەربە چەتەی داعش لە ئیالەتی یوبە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی نیجیریا سەربازانی ئەو وڵاتەیان کردە ئامانج ، لە ئەنجامد١٣سەرباز کوژران. -
لە بۆسنی بە سەدان پەنابەر لە ناوسەرمای زستاندا ژیان دەکەن
لە بۆسنی دوای ئەوەی کە کەمپی پەنابەران لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم بە هۆی ئاگرکەوتنەوە سووتا، بە سەدان پەنابەر لەم وەرزە ساردەی ساڵدا بە بێ چادرلە ناو سەرمادا ژیان بەسەردەبەن. -
کۆچ بۆ ئەوروپا کەمی کردووە
دەزگای چاودێریی سنوورەکانى یەکێتیى ئەوروپا (فرۆنتێکس - Frontex) رایگەیاند، کۆچی نایاسایی کۆچبەران لە رێگەى سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپاوە دابەزیوە بۆ ئاستی ساڵی ٢٠١٣ . -
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئەندۆنزیا بە ٥٩ سەرنشینەوە بێسەروشوێنە
فڕۆکەیەک بە ٥٩ سەرنشینەوە، کەمێک دوای فڕینی لە فڕۆکەخانەی جاکارتای پایتەختی ئیندۆنزیا لەسەر ساشەی رادار ون بووە بێسەروشوێنە. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: رووداوەکانی ئەمریکا بەهۆی هاندان بۆ توندوتیژی و ڕقەوەیە
نەتەوەیە یەکگرتووەکان لەبارەی هەڵکوتانەسەر کۆنگرەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو رووداوە بەهۆی هاندان بۆ توندوتیژی و ڕقەوەیە. -
لە ئەڵمانیا بۆ کۆمپانیا گەورەکان پێویستە بەڕێوەبەری ژن دابنرێن
لە ئەڵمانیا بۆ کۆمپانیا گەورەکان کە زیاتر لە ٣ بەڕێوەبەریان هەیە، بە ناچاری پێویستە بەڕێوەبەری ژن دابمەزرێنرێن. -
بەریتانیا دامەزرێنەری بەندکراوی ویکیلیکس ڕادەست ناکات.
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە بەریتانیا کردبوو کە دامەزرێنەری ویکیلیس ڕادەستی ئەو ولاتە بکات. بەریتانیا داواکەی ئەمریکای ڕەتکردەوە. -
ئەڵمانیا چەک بە لایەنەکانی شەڕی لیبیا و یەمەن دەفرۆشێت
ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە لانیکەمەوە بە بڕی یەک ملیار یورۆ چەکی بەلایەنەکانی شەڕ لە لیبیا و یەمەن فرۆشتووە. -
پۆرتوگال سەرۆکایەتی کاتی یەکێتی ئەوروپای وەرگرت
لە ئەمڕۆ بەدواوە ئەڵمانیا سەرۆکایەتی کاتی یەکێتی ئەوروپای رادەستی پۆرتوگال کرد. سەرۆکوەزیری سۆسیالیستی پۆرتوگال بۆ ماوەی ٦ مانگ سەرۆکایەتی کاتی یەکێتی ئەوروپا دەکات. -
لە نیجێریا زیاتر لە ١٠ سەرباز و میلیشیا کوژران
لە نیجێریا لە هێرشی چەتەکانی بۆکۆحەرامدا، زیاتر لە ١٠ سەرباز و میلیشێا کوژران کە زۆربەیان ئەفسەرن. -
لە بوومەلەرزەکەی کرواتیادا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە بوومەلەرزەکەی کرواتیادا کە بە پلەی ٦.٤ ڕوویدا، ٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە کەسێکیان منداڵە. -
پەیامنێرانی بێسنور: لە ساڵی ٢٠٢٠دا زیاتر لە ٥٠ رۆژنامەنووس کوژراون
بەپێێ راپۆرتێکی رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور، لە ساڵی ٢٠٢٠دا زیاتر لە ٥٠ رۆژنامەنووس کوژراون. لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردووشدا لە جیهاندا ٩٣٧ رۆژنامەنووس کوژراون. -
بەهۆی روداوە سروشتییەکانەوە لەمساڵدا ١٣ ملیۆن کەس بێ حاڵ و ماڵ بون
رێکخراوی کریستیان ئەید لە بەریتانیا رایگەیاند، بەهۆی رووداوە سروشتییەکانەوە تەنها لەمساڵدا ١٣ ملیۆن کەس حاڵ و ماڵی خۆیان لە دەستداوە. -
چین لە ساڵی ٢٠٢٨دا ئەمریکا تێدەپەڕێنێت
بەپێی راپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەى کار و ئابووری، چین لە ساڵی ٢٠٢٨دا دەبێتە گەورەترین ئابووریی جیهان و ئەمریکا تێدەپەڕێنێت. -
لە شاری ناشڤیلی ئەمریکا تەقینەوە: ٣ کەس برینداربوون
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شاری ناشڤیلی ئەمریکا، سێ کەس برینداربوون. -
لە سەرتاسەری جیهان کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لەچاو ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە
کۆمیتەی بەرگریی لە ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، لە ئەمساڵدا کوشتنی ڕۆژنامەنوسان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە سەرتاسەری جیهان زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٣٠ ڕۆژنامەنووس. -
ئەڵمانیا بەردەوامە لە فڕۆشتنی چەک بە تورکیا
حکومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا وڵامی پرسیارنامەی پارتی چەپی دایەوە و ئاشکرای کرد، لە ساڵی ٢٠٢٠ بە بڕی ٢٢.٩ ملیۆن یۆرۆ چەکی فڕۆشتووەتە تورکیا. -
لە تونس تەرمی گەنجێک بە سەربڕاوی دۆزرایەوە
لە ویلایەتى کاسارین لە وڵاتی تونس تەرمی گەنجێک بە سەربڕاوی دۆزرایەوە. بەرپرسانی تونس رایانگەیاند، ئەو رووداوە هێرشێکی تیرۆریستی بووە. -
لە لێوارەکانی یونان پەنابەرێک خنکا و یەکێکی تریش بێسەروشوێنە
لە لێوارەکانی دوورگەى لیبۆس لە یونان کەشتییەکی پەنابەران نقوم بوو و بەو هۆیەوە، ژنێکی پەنابەری سۆماڵی خنکا و پەنابەرێکی ئەفغانیش بێسەروشوێن بووە. -
لە پێنج کەس کەسێک تووشی شێرپەنجە دەبێت
بەپێی ئاماری ناوەندی لێکۆلینەوەی شێرپەنجە نێودەوڵەتی، ئەمساڵ زیاتر لە ١٩،٣ ملیۆن حاڵەتی شێرپەنجە تۆمارکراون و لە ١٠ کەس کەسێک گیانی لە دەست دەدات. -
پۆمپیۆ: سزامان بەسەر کەرتی بەرگریی تورکیادا سەپاند
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لەبەر کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس – ٤٠٠ لە رووسیا، لەلایەن ئەمریکاوە کۆمەڵێک سزای بەسەردا سەپێنرا. -
بوکوحەرام جارێکیتر کۆمەڵکوژی ئەنجامدا: ٢٧ کەس کوژران
لە گوندێکی هەرێمی دیفای باشووری ڕۆژهەڵاتی نیجێر، چەتەکانی بوکوحەرام ٢٧ کەسی مەدەنیان کوشت.