جیهان
دوایین ھەواڵ
-
گروپێکی چەکدرا سەدان کچی خوێندکاری لە نیجریا ڕفاند
لە هێرشێکی گروپێکی چەکدار بۆسەر خوێندنگایەکی کچان، لە نەیجیریا، سەدان خوێندکاری کچ ڕفێندران. -
ئەمریکا پێگەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردوومانکرد، ٢٢ چەکدرا کوژران
ئەمریکا پێگەی هێزەکانی سەر بە ڕژیمی ئێرانی لە ئەبووکەمال لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردومانکرد و لانی کەم ٢٢ چەکداری ئێرانی کوژراون. -
تەقینەوە لە کابول ٧ قوربانی لێکەوتەوە
لە ئەنجامی سێ تەقەینەوە لە سێ ناوچەی جیاوازی شاری کابول-ی پایتەختی ئەفغانستان بەلانی کەم ٥ کەس کوژران و ٢کەسی تریش بریندار بوون. -
کەمپەینی ئازادی ئۆجالان لە یەکێک لە بەناوبانگترین ڕۆژنامەکانی کەنەدا بڵاوکرایەوە
کەمپەینی ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان لە ڕۆژنامەی (National post) کەنەدایی بڵاوکرایەوە کە یەکێک لە هەر بەناوبانگترین و پڕ تیراژترین و پڕ خوێنەرترین ڕۆژنامەکانی ئەو وڵاتە. -
لە دانیمارک و ئەڵمانیا بە گۆمانی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی ١٣ کەس دەستگیرکران
لە دانیمارک و ئەڵمانیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لانیکەم ١٣ کەس دەستگیرکران کە گۆمانی ئامادەکاری هێرشیان لێدەکرا. -
لە فاس لافاو دروست بوو، لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بارانێکی زۆرەوە، لە فاس لافاو دروست بوو و لە شاری تانگەر شوێنێکی قاچاخ کە لەژێر زەویدا بوو، پڕ بوو لە ئاو و ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا. -
لە میانماردژی کودەتاچییەکان خۆپیشاندان دەستیپێکرد،
لە ولاتی میانمار لە دژی کودەتاچییەکانی وڵاتەکەیان، خۆپیشاندانی بەرفراوان دەستیپێکردووە ، هەزاران کەس لە شاری یانگون دروشمی ناڕەزاییان بەرزکردەوە، دەسەڵاتی سەربازی ئەو وڵاتە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی داخستووە. -
منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ شوێن پێی دایناسۆڕێکی دۆزیەوە
منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ لە کەنارئاوەکانی وێڵزی بەریتانیا شوێن پێی دایناسۆڕێکی دۆزییەوە، کە تەمەنی شوێن پێیەکە بۆ ٢٢٠ ملیۆن ساڵ لەوە پێش دەگەڕێتەوە. -
لە بروکسڵ لەدژی رێوشوێنەکانی دژی کۆرۆنا خۆپیشاندان: ٣٠٠ کەس دەستگیرکران
لە بروکسڵی پایتەختی بەلجیکا، خۆپیشاندان لەدژی رێوشوێنەکانی دژی کۆرۆنا ئەنجامدرا و ٣٠٠ کەس دەستگیرکران. -
عێراق ڕایگەیاند کە سەرچەتەی داعش عیساوی-یان کوشتووە
سەرۆک وەزیری عێراق ، کوژرانی والیی عێراقی چەتەكانی داعش ئەبو یاسرعیساوی ڕاگەیاند. -
ئیدارەی بایدن فڕۆشتنی فڕۆکەی اف-٣٥ی بە ئیمارات ڕاگرت
ئیدارەکەی جۆ بایدنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بۆ لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەری دۆناڵد ترامپ، گرێبەستی فڕۆشتنی فڕۆکەی جەنگی (اف-٣٥)ی بە ئیمارات ڕاگرت. -
لە هۆلەندا ٣٢٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکران
لە هۆڵەندا خۆپیشاندانەکان لەدژی قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوامە و ٣٢٠ کەس دەستگیرکران. -
سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا دەستی لە کارکیشایەوە
جۆزێپە کۆنتێ سەرۆک وەزیری ئیتالیا داواکاری دەست لە کارکشانەوەی خۆی ڕادەستی سەرۆک کۆمار سێرجیۆ ماتاریکا کرد. -
بایدن و هاریس سوێندیان خوارد
جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا و کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا سوێندیان خوارد و دەستیان بە کارەکانیان کرد. -
لە تەقینەوەیەکدا لە مادرید ٢کەس گیانیان لەدەستدا
لە شاری مادریدی پایتەختی ئیسپانیا لە باڵەخانەیەکدا تەقینەوەیەک ڕوویدا. بەهۆی تەقینەوەکە بیناکە بە تەواوی کاول بوو و ٢کەس گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە. -
وەزیری دەرەوەی نوێ ئەمریکا: ئێس ٤٠٠ لە تورکیا قبوڵ ناکەین
ئەنتۆنی بلیکن وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمریکا، کە ئەمڕۆ دەستبەکار دەبێت، رایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس – ٤٠٠ لە تورکیا قبوڵ ناکەن و لێکدانەوەش بۆ کاریگەریی سزاکانی سەر تورکیا دەکەن. -
ترەمپ لێبۆردن بۆ زیاتر لە ١٠٠ کەس دەردەکات
دۆناڵد ترەمپ لە دوایین ساتەکانی کۆتاییهاتنی سەرۆکاتیەکەی، لێبۆردن بۆ زیاتر لە ١٠٠ کەس دەکات. -
ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئیندۆنیزیا گەیشتە ٦٠ کەس
رۆژی هەینی بە پلەی ٦.٢ بە پیوەری رێختەر لە دورگەی سولاوەسی ئیندۆنیزیا بوومەلەرزە روویدا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٦٠ کەس. -
لە ئەفغانستان ٢ ژنە دادوەر تیرۆر کران
لە شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستان ٢ دادوەری ژنی ئەندام لە دادگای باڵا لە هێرشێکی چەکداریدا تیرۆر کران. -
ڕێژەی پەنابەران لە جیهاندا گەیشتووەتە ٢٨١ ملیۆن کەس
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند ، ژمارەی کۆچبەران لە جیهاندا گەیشتووەتە ٢٨١ ملیۆن کەس. -
لە ئیندۆنیزیا بوومەلەرزە روویدا: بەدەیان کەس گیانیان لەدەستدا
لە دورگەی سولاوسی ئیندۆنیزیا، ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز روویدا و زیاتر لە ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا. -
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ لەسەركارلادانی ترامپ كۆدەبێتەوە
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ لێپێچینەوە و لەسەركارلادانی ترامپ، دەستی پێكرد و ترامپیش بە جانتای چەكە ئەتۆمییەكانەوە، چوەتە دەرەوەی واشنتۆن. -
کەشتی فڕۆکەهەڵگری فەڕەنسەی بۆ دەریای ناوەڕاست دەگەڕێتەوە
کەشتی فڕۆکەهەڵگری فەڕەنسای بەناوی چارلیس دی گەل لە چوارچێوەی، شەڕێ دژی داعشدا لە عێراق و سوریا بۆ دەریای سپی دەگەڕێتەوە. ئەوەش لە کاتێکدا فەڕەنسا ناکۆکی لەگەڵ تورکیا هەیە. -
لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە سووریا ٥٧ چەکدار کوژران
لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە سووریا، ٥٧ چەکدرای سەربە ڕژیمی سووریا کوژران. -
"تورکیا بە دزییەوە پەیوەندیی لەگەڵ کەسێکی نزیکی حەفتەر هەیە"
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕیی هەواڵ و ناوەندی لێکۆڵینەوەی مۆندافیک، تورکیا لە لیبیا لە رێگەى چەتەکانییەوە لە دژی بەرەی خەلیفە حەفتەر شەڕ دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا بە دزییەوە پەیوەندیی لەگەڵی هەیە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام دەدات.