جیهان
دوایین ھەواڵ
-
یەکێتی ئەوروپا کۆمپانیایەکی تورک سزا دەدات
یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا سزا بەسەر سێ کۆمپانیادا بسەپێنێت کە گەمارۆی چەکی نێودەوڵەتی یەکگرتوویان لەسەر لیبیا پێشێل کردووە. یەکێک لەوانیش کۆمپانیایەکی تورکیە. -
لە هیندستان باڵەخانەیەک ڕووخا: زیاتر لە ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە نزیک شاری بۆمبای هیندستان باڵەخانەیەک ڕووخا. تەرمی ١٠ کەس تا ئێستا لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا دەرهێنراون. تا ئێستاش بە دەیان کەس رزگار نەکراون. -
لە دەریای ناوەڕاست زریان: لە یونان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا
زریانی دەریای ناوەڕاست گەیشتە یونان. بەو هۆیەوە ٢ کەس گیانیان لەدەستدا. -
لە نیویۆرک هێرشی چەکداری: ٢ کەس کوژران و ١٤ کەس بریندار بوون
لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا لە هێرشێکی چەکداریدا ٢ کەس کوژران و ١٤ کەس برینداربوون. -
ئێف بی ئای هوشداری دایە ڕووسیا لە هەڵبژرادنەکانی داهاتووی ئەمریکا
پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا هۆشداری لە بڵاوبونەوەی خێرای توندوتیژی لەو وڵاتەو دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا. -
فایز سەڕاج سەرۆک وەزیرانی لیبیا دەست لەکار دەکێشێتەوە
فایز سەڕاج سەرۆک وەزیرانی لیبیا رایگەیاند، لە کۆتایی مانگی داهاتوودا پۆست و کارەکەى کۆتایی پێدێت. -
لی فیگارۆ: فەڕەنسا لە پرسی تورکیادا متمانەی بە ناتۆ نییە
ڕۆژنامەی لی فیگارۆ چاوپێکەوتنێکی بڵاوکردەووە. لە چاوپێکەوتنەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە فەڕەنسا لەبەرانبەر ئەردۆغان بۆ پاراستنی سنوری دەریای ئەوروپا متمانەی بە ناتۆ و ئەڵمانیا نەماوە. -
کۆمسیۆنی ئەوروپا: ڕۆژ بە ڕۆژ ئێمە و تورکیا لەیەکتری دووردەکەوینەوە
ئورسولا ڤۆن دەر لییەن سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا لەبارەی دۆخی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا ڕایگەیاند کە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەوان و تورکیا لەیەکتری دووردەکەونەوە. -
بە تۆمەتی دەستهەبوونیان لە ئاگرەکەی کەمپی میدیلی یونان ٥ پەنابەر دەستگیرکران
بە تۆمەتی دەستهەبوونیان لە ئاگرەکەی کەمپی میدیلی یونان کە ١٢ هەزار پەنابەری تێدا دەژین ٥ پەنابەر دەستگیرکران. -
بۆڕیل: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ تورکیا خەریکە دەپچڕێن
جۆپیس بۆڕیل نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ تورک بەرەو پچڕاندن دەڕوون و وتی،"پێویستە یەکێتی ئەوروپا بڕیاری قوڕس لەدژی تورکیا بدات." -
ترەمپ هەڕەشەی لە ئێران کرد: هەزار ئەوەندە وڵام دەدەینەوە
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە ئیران کرد و لەبارەی هێرشێکی کتوپڕی ئێران وتی،"ئێمە هەزار ئەوەندە وڵام دەدەینەوە." -
ڕێگا نادەین ئێران چەک لە چین و ڕووسیا بکڕێت
پۆمپیۆ: مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕێگا نادەن ئێران چەک لە ڕووسیا و چین بکڕێت. -
لە پایتەختی بیلاڕووس بە سەدان هەزار کەس ڕژانە ناو شەقامەکان: ٢٥٠ کەس دەستگیرکران
لە مینسکی پایتەختی بیلاڕووس ناڕەزایی بەرانبەر دەسەڵاتی لۆکاشینکۆ فراوانتر دەبێت. بە سەدان هەزار کەس دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و نزیکەی ٢٥٠ کەس دەستگیرکران. -
ئاگرەکەی ئەمریکا پەرەدەستێنێت
لە ڕۆژئاوای ئەمریکا ئاگرێکی گەورە بەر دارستانەکان کەوتووە. لە ویلایەتی ئۆریگن نیو ملیۆن کەس بەهۆی ئاگرەکەوە ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە. لە کالیفۆرنیا، واشنتۆن و ئۆریگن لەماووەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
یەکێتیی ئەوروپا دەیان هەزار تۆن دەرمانی خراپ و زیانبەخشی بە وڵاتانی تر فرۆشتووە
دەیان هەزار تۆن دەرمانی کشتوکاڵ بە هۆی کاریگەرییان لە دروستکردنی نەخۆشیی شێرپەنجە لە یەکێتیی ئەوروپا بووەتە جێگای مشتومڕ. ئەو دەرمانانە بۆ وڵاتانی تر نێردراون و بەو شێوەیە ژیانی سەدان ملیۆن کەس لە جیهاندا دەکەوێتە مەترسییەوە. -
لە کۆریای باکوور بەهۆی زریانەوە ٦٠ پرد و ٢ هەزار خانوو ڕووخان
لە کۆریای باکووری بەهۆی زریانی مایساکەوە نزیکی ٦٠ پرد و ٢ هەزار خانوو ڕووخان و لەژێر ئاودا مانەوە. -
گەورەترین کامپی پەنابەرانی یونان سووتا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە چەند شوێنێکی کامپی ‘موریا’ لە دوورگەی ‘لسبوس’ی یۆنان، ئاگر کەوتەوە، بە هەڵبوونی با، ئاگر بەناو تەواوی کامپەکە و دەوروبەریدا بڵاوبووەوە. -
یونان: دەوڵەتی تورک تاکە دەوڵەتە کە چەندین بەرەی شەڕی کردووەتەوە
نیکۆس دیندیاس وەزیری دەرەوەی یونان هەڵوێستی دەوڵەتی تورکی لەبارەی وڵاتەکەی بە توندی ڕەخنە کرد و وتی،" تاکە دەوڵەتە کە چەندین بەرەی شەڕی کردووەتەوە." -
ماکرۆن حەوت وڵات لە کۆرسیکا کۆدەکاتەوە: پرسەکە تورکیایە
ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا حەوت وڵات لە باشووری یەکێتی ئەوروپا لە دوورگەی کۆرسیکا کۆدەکاتەوە. کۆبوونەوەکە ڕۆژی پێنج شەمە ئەنجام دەدرێت و پرسی کۆبوونەوەکەش ئەو قەیرانەیە کە تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دروستی کردووە. -
جۆرجیا و ناتۆ دەستیان بە مانۆرێکی فراوان کرد
جۆرجیا و ناتۆ بە هاوبەشی دەستیان بە مانۆرێکی فراوانی سەربازی کرد. بەهەزاران سەرباز بەشدارییان لە مانۆرەکەدا کرد. -
لە خۆپیشاندانەکانی بیلارووسدا ٦٣٣ کەس دەستگیرکران
لە بیلارووس ڕۆژی یەکشەمە خۆپیشاندانێکی گەورە ئەنجامدرا و ٦٣٣ کەس دەستگیرکران. -
یونان لەبەرانبەر جموجووڵە سەربازیەکانی سوپای تورک کەوتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە
پاش ئەوەی دەوڵەتی تورک هێزەکانی لە سەرسنووری یۆنان کۆکردەوە و دەستی بە مانۆڕی سەربازی کرد، یۆنانیش سوپای وڵاتەکەی خستووەتە دۆخی ئامادەباشیەوە. -
لۆدریان: دۆسیەی تورکیامان ئامادە کردووە
جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەویی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە پرسی سەرەکی کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا تورکیا دەبێت و تەئکید لەسەر فشارەکان دەکرێتەوە. -
لە لوزیرنی سویسرا لەدژی نەژادپەرستی و قەیرانی کەشوهەوا چالاکی ئەنجامدرا
لە شاری لوزیرنی سویسرا لە چالاکی دژی نەژادپەرستی و قەیرانی کەشوهەوادا، داوای سیستمێکی ژینگەپارێز و ئازاد لەدژی نەژادپەرستی و کۆتایی هێنان بە قەیرانی کەشوهەوا کرا. -
WHO: بەرلە ٢٠٢١ چاوەڕێی ڤاکسینی کۆرۆنا نەبن
ڕێکخراوی تەندروستی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە بەرلە ساڵی ٢٠٢١ نابێت چاوەڕێی ڤاکسینی کۆرونا بین.