جیهان
دوایین ھەواڵ
-
سوپای ئەمریکا لە ئەڵمانیا دەکشێتەوە و بە ئەوروپادا بڵاو دەبێتەوە
بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، سوپای ئەمریکا نزیکەی ١٢ هەزار سەربازی خۆی لە شتوتگارت-ی ئەڵمانیاوە دەگوێزێتەوە بۆ بەلجیکا و ئیتاڵیا، ئەوەش لە چوارچێوەی پلانێکدایە بۆ فراوانترکردنی بوونی خۆی لە ئەوروپا. -
باشووری یەمەن دەستی لە خۆسەری هەڵگرت
سەرهەڵدێرەکانی باشووری یەمەن دەستیان لە ڕاگەیاندنی خۆسەری هەڵگرتن و ئامادەییان پیشاندا کە بەپێی پەیمانی ڕیاز بجووڵێنەوە. -
بەرگری لەشی ئەو کەسانە دەگۆڕێت کە تووشی ئیبۆلا دەبن و چاکدەبنەوە
بەپێی لێکۆلینەوەیەک، بەرگری لەشی ئەو کەسانەی تووشی ئیبۆلا دەبن و چاکدەبنەوە بۆ ماوەیەکی درێژ دەگۆڕێت. -
لە ڤەنەزۆئێلا خۆپیشاندان لەدژی نەبوونی سووتەمەنی: کەسێک کوژرا
لە ڕۆژهەڵاتی ڤەنەزۆئێلا بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی خۆپیشاندان ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و کەسێکیش بریندار بوو. -
لە دارفوور ٦٠ کەس کوژران
نووسینگەی کۆردیناسیۆنی کاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە ویلایەتی دارفووری ڕۆژئاوا لە گوندێک ژمارەیەک چەکدار ٦٠ کەسیان کوشتووە و ٦٠ کەسیشیان بریندار کردووە. -
لە ئەمریکا لە ماوەی ٤٥ ساڵدا ٧٦٠٠ رەشپێست خەسێنراون
لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە نێوان ساڵانی ١٩٢٩ – ١٩٧٤ سیاسەتی خەساندن و نەزۆککردن لە دژی رەشپێستەکان بەڕێوەچووە. لەو لێکۆڵینەوەیەدا لەوبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە بە سیاسەتی پاکتاوی نەژاد لێکدراوەتەوە. -
پۆڵەندا دەیەوێت لە پەیمانی ئەستەنبوڵ بکشێتەوە
پۆڵەندا کە حکومەتی ڕاستگری ڕادیکاڵ لەسەر حوکمە دەیەوێت لە پەیمانی ئەستەنبوڵ بکشێتەوە کە پەیمانەکە پەیوەندی بە پاراستنی ژنانەوە هەیە و پەیمانی ئەوروپایە. -
ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی: ئەنقەڕە ١٥ هەزار چەتەی سوریای بۆ لیبیا ناردووە
کۆمیتەی سزاکانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەنقەڕە لەنێوان ٧ هەزار بۆ ١٥ هەزار چەتەی سوریای بۆ لیبیا ناردووە. -
فەڕەنسا: بۆشایی ئاسمان ئێدی موڵکی گشتی نییە
سوپای فەڕەنسا بۆشایی ئاسمانی وەک گۆڕەپانێکی ستراتیژی فەرمی ناساند. بەپێی سوپای فەڕەنسا بۆشایی فەڕەنسا ئێدی موڵکێکی هاوبەش نییە. -
دادگای کەنەدا رێککەوتننامەى پەنابەرانی لەگەڵ ئەمریکا هەڵوەشاندەوە
دادگای کەنەدا رێککەوتننامەى پەنابەرانی لەگلڵ ئەمریکا هەڵوەشاندەوە، کە لە ساڵی ٢٠٠٠ بە دواوە لە نێوان ئەمریکا و کەنەدا واژۆ کرابوو و بەو هۆیەوە داوا و پێدانی مافی پەنابەری قورس کرابوو. -
لە سویسرا و ئیتالیا لەدژی مافیاکان ئۆپەڕاسیۆن ئەنجامدرا
لە سویسرا و ئیتالیا لەدژی مافیاکان ئۆپەڕاسیۆن ئەنجامدرا و ٧٥ کەس دەستگیرکران. -
لە چین کارەساتی لافاو: بەنداوێک تەقێنرایەوە
لە ڕۆژهەڵاتی چین بەهۆی زیادبوونی ئاستی ئاو، بەشێک لە بەنداوێکی گەورە بە تەقەمەنی تەقێنرایەوە. لە هەرێمەکانی ناوەڕاست و ڕٶژهەڵاتی چین بەهۆی لافاوەوە ١٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
پەرلەمانی میسر لەسەر پێدانی مۆڵەتی دەستوەردان لە لیبیا کۆدەبێتەوە
سەید شەریف جێگری سەرۆکی پەرلەمانی میسر،شەوی ڕابردوو لە تەلەفزیۆنی وڵاتەکەیەوە ڕاگەیاند، پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەسەر پێدانی مۆڵەتی دەستوەردانی سەربازی میسر لە خاکی لیبیا، بە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. -
ئەگەری هەیە بەنداوی نیل ببێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی هەرێمی
بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو لەسەر بەنداوی ئەسیوپی کەلەسەر ڕووباری نیل دروستکراوە، مەترسی هەیە شەڕ لەنێوان سوودان، میسر و ئەسیوپی دروست ببێت. -
ماکرۆن: دژی دەستێوەردان لە لیبیا هاوکاریی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا دەکە
شەوی ڕابردوو، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەدا، کە بۆ پێشگرتن لە دەستێوەردانی دەرەکی لە لیبیا لەگەڵ ئەڵمانیا و ئیتاڵیا کاردەکەن. -
کەمپەینێکی نوێی نێودەوڵەتی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان ڕاگەیەنرا
بە دەستپێشخەری سەندیکاکانی بەریتانیا و بەبەشداری دەیان کەسایەتی بەریتانی و ئەورووپی و جیهانی و کورد، کۆبوونەوەیەکی بەشێوازی ئۆنلاین ڕێکخرا و تێیدا کەمپەینێکی نوێ نێودەوڵەتی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان بەناوی "ئیدی کاتی ئەوە هاتووە" ڕاگەیەنرا. -
لە بەنگلادیش بەهۆی بارانەوە یەک لەسەر سێی وڵات کەوتە ژێرئاوەوە
لە بەنگلادیش کە بارانی وەرزی بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو، یەل لەسەر سێی وڵات کەوتووەتە ژێرئاوەوە. بە ملیۆنان هاوڵاتیش ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە. -
دوایین سەرکردەی کۆمونیستی چیکۆسلۆڤاکیا کۆچی دوایی کرد
میلۆس جاکەس دوایین سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی کۆمونیستی چیکۆسلۆڤاکیا کە تا ساڵی ١٩٨٩ لەسەر دەسەڵات بوو، کۆچی دوایی کرد. -
ئاگری دارستانەکانی سیبیریا بەردەوامە
لە هەرێمی سیبیریای ڕووسیا ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە مانگی کانوونی دووەمەوە بەردەوامە. -
دیسانەوە ئەگەری داخستنی سنوور لەسەر مێزە
ژان فرانسۆ دیلفراسی سەرۆکی ئەنجوومەنى زانستیی فەرەنسا رایگەیاند، لە ماوەیەکى کەمدا و بەهۆی دووبارە بوونەوەی شەپۆلی کۆرۆناوە ئەگەری ئەوە هەیە جارێکیتر سنوورەکان دابخرێنەوە. -
فەرەنسا: لە ناو تورکەکاندا بەرپرسانی پێشووی داعشیش هەن
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، لیبیا بەرەو سوریابوون دەچێت و وتی:"لە ناو هێزە سەربازیەکانی سوریا کە لەگەڵ سوپای تورکیا دەجوڵێنەوە، بەرپرسانی پێشووی داعشیش هەن." -
ڕۆبن: وشەی تیرۆر زیاتر لە تورکیا دەوەشێتەوە
مایکڵ ڕۆبن یەکێک لە بەرپرسەکانی پێشووی پنتاگون و لێکۆلەر داوای کرد چاو بە هەبوونی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا بخشێنرێت و وتی،"پێناسەی تیرۆر لە پەکەکە زیاتر لە تورکیا دەوەشێتەوە." -
بۆردومانکردنی بارەگای ئەلواتیە و پەیامێک بۆ خولوسی ئاکار
بارەگای ئەلواتیە کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە لیبیا بیکاتە بارەگایەکی هەمیشەیی، دوێنێ شەو بۆردومانکرا. بۆردومانەکە دوای سەردانی خولوسی ئاکاری بۆ لیبیا ئەنجامدرا. -
لە ماوەی هەفتەیەکدا لە ئێران بۆ سێهەم جار تەقینەوەیەکی دیکە رووید
دوای روودانی دوو تەقینەوەی جیاواز لە ناوەندێکی ئەتومی و ناوەندێکی سەربازی ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەمجار لە ناوەندێکی بەرهەمهێنانی کارەبا تەقینەوەیەک روویدا. -
بەهۆی ڕووچوونی زەوی لە میانمار ١٦٦ کەس گیانیان لەدەستدا
لە میانمار بەهۆی ڕووچوونی زەوی لە کانەکانی بەردی سەوز زیاتر لە ١٦٦ کەس گیانیان لەدەستدا.