جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لە هێرشی چەتەکاندا لە نایجیریا ٧٠ کەس کوژران
گروپە چەتەکان لە ویلایەتی سۆکۆتۆی نایجیریا هێرشیان کردە سەر ٥ گوند و بە لانیکەمەوە ٧٠ کەسیان لەو ٥ گوندەدا کۆمەڵکوژکرد. -
خاچی سوور و مانگی سوور: بۆ هاوکاریکردنی زیانبەرکەوتوانی کۆرۆنا پێویستی بە ٣.٢ ملیار دۆلار هەیە
رێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی و رێکخراوی مانگی سووری نێونەتەوەیی بۆ هاوکاریکردنی زیانبەرکەوتوانی کۆرۆنا دەستیان بە هەڵمەتێکى گەورە کردووە و رایانگەیاندووە، دەیانەوێت ٣.٢ ملیار دۆلار بۆ هاوکاریی زیانبەرکەوان کۆبکەنەوە. -
وڵاتانی سوودمەند لە بودجە ٧٥٠ ملیار یورۆیەکەى ئەوروپا ئاشکرا کران
یەکێتیی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشیی کۆرۆنا بودجەیەکەى ٧٥٠ ملیار یۆرۆیى تەرخانکردووە و هەر وڵاتێکى ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا بە ئەندازەى ئەو زیانەى بەریکەوتوە بڕە پارەیەکى پێدەدرێت. -
قەیرانەکە کاریگەریەکی زۆری لەسەر یەکێتی ئەوروپا دروست کردووە
بە پێی لێکۆلینەوەیەک کە لە سەرتاسەری یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدراوە، سێ لەسەر پێنجی دانیشتووانی یەکێتی ئەوروپا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە دۆخێکی خراپی ئابوریدان. هەروەها سیاسەتەکانی یەکێتیەکە ناتوانێت قەیرانەکە چارەسەر بکات. -
لە ماوەی ١١ ڕۆژدا زیاتر لە ملیۆنێک کەس تووشی کۆرۆنا بوون
لە سەرتاسەری جیهان ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس تێپەڕاند و لە ماوەی ١١ ڕۆژدا زیاتر لە ملیۆنێک کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون. -
ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریکەی زۆری لەسەر مافی منداڵان دروست کردووە
ڕێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی رایگەیاند، لە سەرتاسەری جیهان ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریەکی زۆری لەسەر مافی منداڵان دورست کردووە و هوشداری ئەوەیدا کە کارکردن بە زۆر و هاوسەرگیری منداڵانیش زۆر بووە. -
لە ڕووسیا هەلیکۆپتەرێکی سەربازی کەوتە خوارەوە
لە ڕووسیا، هەلیکۆپتەرێکی سەربازی جۆری ئێم -٨ لە کاتی نمایشدا کەوتە خوارەوە و لە ڕووداوەکەدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا. -
زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس لە رێگەى ئینتەرنێتەوە سەردانی مۆزەخانەى لۆڤەریان کردووە
یەکێک لە مۆزەخانە ناودارەکانى جیهان مۆزەخانەى لۆڤەرە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ماوەى ٣ مانگە داخراوە، بەڵام لە رێگەى ئینتەرنێتەوە میلۆنەها کەس سەردانی لۆڤەریان کردووە. -
فەڕەنسا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق پتەوتر بکات
سەرۆكی فەرەنسا ئیمانوێڵ ماكرۆن، پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی كرد و هەردووکیان جەختیان لە دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان لە عێراق کرد. -
کەمامە زیانێکى گەورە بە سروشت دەگەیەنێت
بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەکارهێنانی کەمامە زۆر زیادیکردووە، بەڵام بەکارهێنانى کەمامە و ماددەکانى تری خاوێنکردنەوە زیانێکى زۆر بە سروشت دەگەیەنن. -
کورسیەکانی پارتەکەی ماکرۆن کەم بوونەتەوە
لە فەڕەنسا لەدوای ئەوەی هاتە سەر دەسەڵات، لە ماوەی ٣ ساڵ دا ٢٦ پەرلەمانتار لە پارتەکەی ماکرۆن دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و ژمارەی کورسیەکانی ئەو پارتەش لە پەرلەمانی نەتەوەیی کەمی کردووە. -
هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ڕووسی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینانی گیانیان لە دەستداوە
لە ڕووسیا هەلیکۆپتەرێکی سەربازی کەوتە خوارەوە و بە پێی زانیاریەکان هەموو سەرنشینانی گیانیان لەدەستداوە. -
باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل بە مردوویی لە شوێنی حەوانەوەکەیدا دۆزرایەوە
تەرمی دو وی باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل لەسەر تەختی خەوەکەی لە شوێنی حەوانەوەکەیدا دۆزرایەوە و تا ئیستا هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا نەکراوە. -
کابوگا یەکێک لە ئەنجامدەرانی سەرەکیی جینۆسایدەکەى رواندا دەستگیرکرا
فیلیسین کابوگا یەکێک لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیی و جینۆسایدەکەى گەلی رواندا لە نزیک شاری پاریسی پایتەختى فەرەنسا دەستگیرکرا. -
جگە لە مادرید و بارسلۆنا قەدەغەى هاتوچۆ لە هەموو شارەکانی تری ئیسپانیا هەڵدەگیرێت
ئیسپانیا کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانی زۆری بەرکەوتووە، لە ئیستا بە دواوە قەدەغەى هاتۆ خاو دەکاتەوە و ئەو خاوکردنەوەیە تەنها مادرید و بارسلۆنا ناگرێتەوە. -
'لە قەرزی وڵاتانی هەژار خۆش ببن'
زیاتر لە ٣٠٠ پەرلەمانتاری بیست وڵات داوایان لە رێکخراوی قەرزی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەولەتی کرد بەهۆی تێکچوونی ئابوری لە سەردەمی کۆرۆنادا، لە قەرزی وڵاتانی هەژار خۆش ببن. -
تا ئێستا زیاتر لە چوار ملیۆن و ٣٤٢ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون
بەپێی دوایین ئاماری ڕاگەیەندراوی تەندروستی وڵاتانی جیهان، تا ئێستا چوار ملیۆن ٣٤٢ هەزار و ٨٤٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەروەها ٢٩٢ هەزار و ٨٩٩ کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، یەک ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ٧١٣ تووشبووش چاکبوونەتەوە. -
حکومەتی ئەفغانستان فەرمانی دەسپێکردنەوەی هێرشی بۆسەر تاڵیبان دەرکرد
سەرۆک کۆماری ئەفغانستان، فەرمانی دەسپێکردنەوەی هێرشی بۆسەر بزوتنەوەی تاڵیبان و گۆڕینی باری بەرگریی بە باری هێرشی بۆ هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دەرکرد. -
لە مەکسیک لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا زیاتر لە ٢٥ تەرم دۆزرانەوە
لە دەورەبەری گوادالاژارا لە ڕۆژئاوای مەسکیک گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە تەرمی زیاتر لە ٢٥ کەسی تێدایە. -
لە هۆنگ کۆنگ چالاکی شەرمەزارکردن: زیاتر لە ٢٠٠ کەس دەستگیرکران
لە هۆنگ کۆنگ لایەنگرانی دیموکراسی وەک بەردەوامیدان بە چالاکیەکانی ساڵی ڕابردوو ڕژانە ناو شەقامەکان و لەنێوان ئەوان و هێزەکانی پۆلیسدا شەڕ دروستبوو. زیاتر لە ٢٠٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکران. -
لە ئیسرائیل و ئیتاڵیا بوومەلەرزە ڕوویدا
لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و لە ئیسرائیل بوومەلەزەیەکی سووک ڕوویدا. -
بە بەردبووەکەی بەریتانیا تەمەنی ٢٠٠ ملیۆن ساڵە
لە سەدەی ١٩ بە بەردبوویەک (فۆسیل)ێک لە بەریتانیا لەلایەن زانایانەوە دۆزرابووە و ئێستا دواى لێکۆڵینەوە وردەکان ئەوە روون بووەتەوە، کە تەمەنی ئەو بە بەردبووە ٢٠٠ ملیۆنە ساڵە. -
لە ناوبردن و بە خەڵوزکردنی ئامازۆن گەیشتووەتە بەزرترین ئاست
لە چوار مانگی سەرەتای ٢٠٢٠دا بەشێکى زۆر و بەرچاوی ئامازۆن بۆ دروستکردنی خەڵوز لە ناو براوە. -
پێدەچێت سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا تا ٤٠ ڕۆژی تر بەداخراوی بمێننەوە
باسی ئەوە دەکرێت سنورەکانی یەكیتی ئەوروپا تا ناوەڕاستی مانگی حوزەیران بەداخراوی بمێننەوە. -
تا ئێستا لە سەرتاسەری جیهان نزیکەی ٤ ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
لە سەرتاسەری جیهان نزیکەی ٤ ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٢٧١ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.