جیهان
دوایین ھەواڵ
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەڕەشەی سەر ژنانی پەنابەر زۆرترە
کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا توندوتیژی زیاتر لەبەرانبەر ژن و کچە پەنابەرەکان ئەنجام دەدرێت. -
لە کانادا بەهۆی هێرشێکى چەکدارییەوە ١٦ کەس کوژران
کەسێکى چەکدار لە ویلایەتى سکۆتلەەندای نوێ لە رۆژهەڵاتى کانادا هێرشێکى چەکەداریی ئەنجامدا و بەلانیکەمەوە لەو هێرشەدا ١٦ کەس کوژران. -
دوایین زانیاری لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covîd-19)
ڕۆژ بە ڕۆژ ئاماری مردن و تووشبوون بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرزتر دەبیت. تا ئێستا لە جیهاندا ٢ ملیۆن و ٣٥١ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ١٦١ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. -
سوپای نیشتمانیی لیبیا فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى دەوڵەتى تورکی خستەخوارەوە
سوپای نیشتمانیی لیبیا لە باشووری ترابلوس فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى دەوڵەتى تورکی خستەخوارەوە. -
لە ئەسینا شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان نەژادپەرست و هێزە ئەمنیەکاندا دروست بوو
لە یونان لەگەڵ ئەوەی کە هەموو جۆرە کۆبوونەوە و چالاکیەک قەدەغەکراوە، بەڵام گروپە ڕادیکاڵە ڕاستڕەوەکان کۆبوونەوە و بەو هۆیەشەوە لەنێوان پۆلیس و نەژادپەرستەکاندا ئاڵۆزی دروست بوو. -
فەڕەنسا هەلی کار بۆ پزیشکی بیانی دەڕەخسێنێت
فەرەنسا کە بە شێوەیەکی نائامدە ڕووبەڕووی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەوە، هەلی کار بە پزیشکە بیانیەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەدات. -
ئەمریکا لەبەرانبەر هاوکاری دارایی، داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی WHO دەکات
کۆماریەکان لە ئەمریکا لەبەرانبەر بەردەوامی هاوکاری داریی بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی ڕێکخراوەکە دەکەن. -
ئەگەری ژیان لەسەر ئەستێرەی (Kepler-1649c) هەیە
دەوترێت ئەستیرەیەک بە ناوی (Kepler-1649c) لە لایەن ناساوە دۆزراوەتەوە کە لە دەرەوەی سیستمی خۆرە و لە زۆر ڕووەوە لە جیهان دەچێت و ئەگەری هەیە مرۆڤ بتوانێت لەسەری بژی. -
ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر پێشبینیەکانی کەشوهەوا دروست کرد
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتی فڕۆکەکان ڕاگیراون و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی پێشبینیەکان لەسەر دۆخی کەشوهەوا ڕاست دەرنەچن. -
ترەمپ هاوکاری دارایی وڵاتەکەی بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڕی
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕەخنەی لە کارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گرت و ڕایگەیاند کە یارمەتییە ماددییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئەو ڕێکخراوە دەبرێت. -
لە لایەک هەژاری و لەلایەکی ترەوە مەترسی ڤایرۆس
وڵاتانی جیهان هەوڵ دەدەن ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بکەن، بەڵام لە زۆر وڵات بەهۆی نەبوونی خۆراک، ڕێوشوێنی کەرەنتینە ئەنجامنادریت. -
هەوا پاکبووەتەوە هیمالایا لە دەشتی هینتی هندستانەوە دەرکەوتەوە
چیای هیمالایا لە دواى ٣٠ ساڵ لە دەشتی هینت لە وڵاتی هندەستانەوە دەرکەوتەوە. -
مانەوە لە ماڵەوە بومەلەرزەى کەم کردووەتەوە!
مانەوە لە ماڵەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریی زۆر باشی لەسەر سروشت دروستکردووە و بەهۆی کەمبوونەوەی جموجوڵی مرۆڤ و ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەرەکانەوە بومەلەرزە کەمیکردووە. -
دەیان پەنابەر لە دەریای سپیی ناوەڕاستدا بێسەروشوێن بوون
لە لێوارەکانى وڵاتی ماڵتا لە دەریای سپیی ناوەڕاست ٢٦٠ کۆچبەر بێسەروشوێن بوون و هیچ هەواڵێکیان نییە. حکومەتى ماڵتا بێدەنگە و رێکخراوە نێونەتەوەیی و مەدەنییەکانیش نیگەرانن. -
نەخۆشیی ئیبۆلا لە کۆنگۆ سەریهەڵداوەتەوە
کۆماری کۆنگری دیموکراتیک (RDC) خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەى لە ١٣ی نیساندا کۆتایهێنان بە نەخۆشیی ئیبۆلا رابگەیەنێت، بەڵام سەرباری ئەوانەش لە شاری بینی کەسێک بەهۆی نەخۆشیی ئیبۆلاوە گیانی لەدەستدا. -
بۆچی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریەکی زۆری لەسەر باشووری ئەوروپا دروستکرد؟
زاناکان لێکۆلینەوە لەوەدەکەن کە بۆچی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچاو باکووری ئەوروپا، زیاتر کاریگەری لەسەر باشووری ئەوروپا دروست کردووە. -
سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا: ئەوە شەڕ نییە و تاقیکردنەوەی مرۆڤایەتییە
سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا فرانک والتەر شتانمایەر لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەپێچەوانەى لێدوانەکەى ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا رایگەیاند، "ئەوە (کۆرۆنا) شەڕ نییە و تاقیکردنەوەى مرۆڤایەتییە." -
ئەڵمانیا بەهۆی هەڵوێستیانەوە لەبەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەخنەی لە سێ وڵات گرت
حەیکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەهۆی هەڵوێستیانەوە لەبەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا رەخنەی توندی لە ئەمریکا، چین و مەجارستان گرت. -
سوپای چاد: لە ٦ رۆژدا هەزار چەتەى بۆکۆ حەرام کوژران
سوپای چاد رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنی ئەم ٦ رۆژەى رابردوودیاندا بۆ سەر چەتەکانى بۆکۆ حەرام، ١٠٠٠ چەتەى بۆکۆ حەرام کوژراون. -
FIDH:"بە زووترین کات زیندانیەکان ئازاد بکەن"
فیدراسیۆنی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی- FIDHرایگەیاند، ئازاد نەکردنی زیندانیان، هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ سزای کوشتن. -
رێکخراوى تەندروستیی جیهانی بۆ ترامپ: یاری بە ئاگر مەکە
تیدرۆس ئادهانۆم گیبریسوس بەرێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) وەڵامی رەخنەکەى ترامپ سەرۆکی ئەمریکای لەسە رێکخراوەکەیان دایەوە و بە ترامپی وت "ڤایرۆسەکە بە سیاسی مەکە و یاری بە ئاگر مەکە". -
پەرلەمانی هۆڵەندا پارەدانی بۆ سندوقی "کۆرۆنا بۆند" رەتکردەوە
پەرلەمانی هۆڵەندا بڕیاریدا بەشداری لە سیستمی سندوقی پێدانی پارە بەو وڵاتانەى ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا نەکات، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناویاندا تەشەنەى سەندووە. -
لە جیهان ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ٨٣ هەزار کەسی تێپەڕاند
لە سەرتاسەری جیهان زیاتر لە میلیۆنێک و ٤٠٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە، ٨٣ هەزار کەسی تێپەڕاندوە کە زۆرترین ژمارەی قوربانیان لە وڵاتانی ئەوروپان. -
لە ووهان کەرەنتینە کۆتایی هات و جموجووڵ دەستیپێکردەوە
لە شاری ووهانی چین کە یەکەم جار پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شارە دەرکەوت، کەرەنتینە کۆتایی هات. لەگەڵ کۆتاییهاتنی کەرەنتینە، هاوڵاتیان ڕوویان لە وێستگەکان کرد بۆ ئەوەی بچنەوە لای خانەوادەکانیان. -
Covîd-19: ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٧٦ هەزار کەس
لە هەموو جیهان ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی بوون گەیشتە ملیۆنێک و ٣٦٩ هەزار کەس و ٧٦ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.