جیهان
دوایین ھەواڵ
-
فەڕەنسا: هەڕەشەکانی تورکیا قبوڵناکرێن
ژین – یوڤیس لی دراین وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا هەڵوێستی لەدژی هەڕەشەکانی تورکیا لە ڕێگەی پەنابەرانەوە پیشاندا و وتی، "هەڕەشەکانی تورکیا مایەی قبوڵکردن نین." -
بە هۆی گەردەلوولی گەورە لە ئەمریکا زیاتر لە ٢٢ کەس گیانیان لەدەست
بە هۆی گەردەلوولی گەورە لە تەننەسی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا زیاتر لە ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا. پێشتر راگەیەنرا ژمارەی قوڕبانیان ١٩ کەسە. مەترسی هەیە ژمارەی قوڕبانیان ڕوو لەزیادبوون بکات. -
ئەردۆغان هەڕەشەى "سەربڕین"ی لە سوریا کرد
ئەردۆغان بۆ ئیدلب داواى ئاگربەست لە پوتین دەکات و پێش سەردانەکەى بۆ رووسیا هەڕەشەى "سەربڕین"ی لە سوریا کرد، کە شێوازێکى داعشەکانە و هەزاران کەسیان بە بەرچاوی جیهانیانەوە سەر بڕی. -
رووسیا: ئێمە ناتوانین ئاسایشی فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لە سوریا دابین بکەین
وەزارەتى بەرگریی رووسیا رایگەیاند، دواى ئەوەى رژێمى شام ئاسمانى ئیدلبی داخست، ئیتر رووسیا ناتوانێت فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لە ئاسمانى ئەو ناوچەیەدا بپارێزێت و ئاسایشیان مسۆگەر بکات. -
مردن و توشبوون بە کۆرۆنا کەمیکردووە
بەپێی نوێترین ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ٥٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین تۆمارکراوە و ٤٠٦ کەسیش دووچاری ڤایرۆسەکە بوون، ئەوەش نیوەی کەمتری ئەو ڕێژەیەیە کە ماوەی سێ هەفتەیە لەو وڵاتە تۆمارکراوە. -
ئەگەر هەیە دەرمانی دابەزاندنی تا لەدژی ڤیایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێنرێت
'چلۆرۆقین' کە دەرمانی دابەزاندنی تایە، ئەگەری هەیە بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێنرێت. -
لە بۆرکینافاسۆی بە هۆی هێرشی چەتەکانەوە بە سەدان هەزار کەس کۆچیان کرد
لە بۆرکینافاسۆی بە هۆی هێرشی چەتە ئیسلامیە توندڕەوەکانەوە، دەوترێت لە ماوەی ساڵێکدا ٧٧٠ هەزار کەس ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە و ئاوارە بوون. -
نەژادپەرەستی لەمساڵانەى دوایدا لە ئەڵمانیا زۆر زیادیکردووە
ئەڵمانیا جارێکیتر بە هۆی هێرشی نەژادپەرەستییەوە کەتەوە رۆژەڤ. لە شاری هاناو لە هێرشێکى نەژادپەرەستیدا ٩ کەس کوژران، کە کوردیش لە ناو کوژراوەکانجدایە. ئەو هێرشە نەژادپەرەستییانەى لە ساڵانى ١٩٩٠ روویاندەدا، لەمساڵانەى دوایدا زۆر زیادیانکردووە. -
رێکخراوی تەندروستیى جیهانی: پێشکەوتن لە بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنادا هەیە
رێکخراوى تەندروستیى جیهانی (WHO) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا لە قاهیرەی پایتەختی میسر رایگەیاند، لە ئیدارەدان و بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین "پێشکەوتنى گەورە" لە ئارادایە. -
٣ وڵاتى ئەنجوومەنى ئاسایش داوایان لە سوریا کرد ئۆپراسیۆنەکانى لە ئیدلب رابگرێت
دواى ئەوەى ئەردۆغان هەڕەشەى هێرش و داگیرکەرییى بۆ سەر ئیدلب کرد، ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا لە ئەنجوومەنى ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە داوایان لە سوریا کرد ئۆپراسیۆنى ئیدلب رابگرێت. -
ژمارەی قوڕبانیانی ڤایڕۆسی کۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت
لە چین هەرچەندە ژمارەی تووشبووان بە ڤایڕۆسی کۆرۆنا کەم دەبێتەوە، بەڵام ڕێگا لە مردن نەگیراوە. لە دوێنێوە ٩٨ کەس بە هۆی ڤایڕۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. بە پێی ئامارە فەرمیەکان ١٨٦٨ کەس تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە. -
زیاتر لە ١٧٠٠ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە مانگی کانونی دووەم لە چین سەریهەڵدا، تا ئێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ١٧٠٠ کەس. -
لە هەتیوخانەیەکی هایتی ئاگرکەوتەوە و ١٥ منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە هەتیوخانەیەکی هایتی کە منداڵان لە دۆخێکی سەختدا دەژین، ئاگر کەوتەوە. لە ئاکامدا ١٥ منداڵ گیانیان لەدەستدا. -
ڤایڕۆسی کۆرۆنا گەیشتە میسڕ
بەرپرسانی میسڕ ڕایانگەیاند، لە وڵاتەکەیان یەکەم ڤایڕۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) تۆمار کراوە. -
بۆ یەکەمجار لە جەمسەری باشوور پلەی گەرما گەیشتە ٢٠ پلەی سەدی
لە مێژوودا بۆ یەکەمجار لە جەمسەری باشوور پلەی گەرما گەیشتە ٢٠ پلەی سەدی. -
ژمارەی دانیشتووانی میسر ١٠٠ ملیۆنی تێپەڕاند و ڕێژەی هەژاریش لە بەرزبوونەوەدایە
ژمارەی دانیشتووانی میسر ١٠٠ ملیۆنی تێپەڕاند. بەشێکی زۆری دانیشتووانی وڵات لە گۆڕەپانێکی بچووکدا دەژین. -
یونان بە دروستکردنی کامپی نوێ گەڕانەوەى پەنابەران خێراتر دەکات
لە یونان قەیرانى پەنابەران رووی لە زیادبوون کردووە و حکومەت بۆ ئەوەى لە ژمارەیەکى زۆر لە دوورگەکاندا کامپی نوێ بۆ پەنابەران دروست بکات دەستی بە جموجوڵ کردووە. -
چاوەڕێ دەکرێت ئاگرە گەورەکەى ئۆستورالیا بەهۆی بارانەوە بکوژێتەوە
ماوەى چەند رۆژێکە بارانێکى زۆر لە ئۆستورالیا دەبارێت و چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی ئەو بارانەوە ئاگرە گەورەکەى دارستانەکانى ئەو وڵاتە بکوژێرتەوە، کە نزیکەى ٦ مانگە بەردەوامە و نەکوژاوەتەوە. -
خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشکران
٩٢مین خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشکران. فیلمی پارازیت لە ٤ بەشدا خەلاتی بەدەستهێنا. -
سەربازێک لە تایلاند ٢٦ هاووڵاتیى کوشت
لە باکووری رۆژهەڵاتى تایلاند سەربازێک تەقەى لە هاووڵاتییان کرد و بەو هۆیەوە بەلانیکەمەوە ٢٦ کەس کوژران و ٥٧ کەسی تریش بریندار بوون. سەربارزە هێرشبەرەکەش لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە کوژرا. -
ڤایرۆسی کۆرۆنا؛ زیاتر لە ٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرینەى هەر زۆریان خەڵکی چینن. -
٢٥١٤ ڤایرۆسی نوێ دۆزرانەوە
زانایانى ئەمریکا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر جەستەى مرۆڤ و ئاژەڵ زیاتر لە ٢٥٠٠ ڤایرۆسی نوێ و جۆراوجۆری تریان دۆزیەوە. لەبارەى بەشێکى زۆری ئەو ڤایرۆسانەوە زانیاری لە بەردەستدا نین. -
ئاماری قوڕبانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەزیادبووندایە: تا ئێستا ٧٢٣ کەس
ژمارەی قوڕبانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ٧٢٣ کەس بەرزبووەوە. -
ڕۆژ بە ڕۆژ دارستانەکانی ئەمازۆن زیاتر لەناودەچن
لە بەڕازیل ڕۆژ بە ڕۆژ دارستانە گەورەکانی ئەمازۆن لەناودەچن. لەچاو مانگی ڕابردوو ڕێژەی لەناوچوونی دارستانەکان بووەتە دووئەوەندە. -
لە فەڕەنسا ناڕەزایی بەرامبەر ڕیفۆرمی خانەنشینی بەردەوامە
لە فەڕەنسا ناڕەزایی گەل لەدژی پلانی ڕیفۆرمی خانەنشینی دوو مانگە بەردەوامە. دوای هەفتەیەک لە بێدەنگی جارێکیتر خۆپیشاندانەکان دەستیان پێکردەوە.