جیهان
دوایین ھەواڵ
-
په‌یمانی كۆچبه‌ران شكستی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جارێكی دیكه ده‌رباره‌ی په‌نابه‌ران مۆری خۆی له په‌یمانێكی ڕووڕه‌شانه دا. ڕێ بۆ ئه‌وه كرایه‌وه به بڕی ٣ ملیار یۆرۆ هاوكاری توركیا بكرێت. -
لە ستۆکهۆڵم یادی شەهید زیلان کرایەوە
زەینەب کیناجی( زیلان) کە لە ساڵی ١٩٩٦ لە دەرسیم لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر چالاکی فیدایی ئەنجامدا و لەناو نەمراندا مایەوە، لە ستۆکهۆڵمی سوید لە مەراسیمێکدا یادی کرایەوە. -
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی شەڕی سوریا دەکات
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەوازێکی بە پەلەی بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کرد لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا. -
سوپای لیبیا شاری دەڕنە-ی لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا کۆنتڕۆڵکردەوە
سوپای لیبیا لە ڕاگەیەنراوێکە فەرمیدا ڕایگەیاند کە سوپای لیبیا شاری دەڕنا-ی بەتەواوی لە دەستی چەکدارەکانی ئەلقاعیدە و داعش رزگارکردووە. -
ڕوسیا و تورکیا و ئێران لە سۆچی کۆدەبنەوە
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، کە کۆبوونەوەی داهاتووی سۆچی لەنێوان ڕوسیا و تورکیا و ئێران‌دا لە ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ی تەمووز / ١٠و ١١ گەلاوێژ لە سۆچی بەڕێوەدەچێت. -
وه‌ڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا ده‌رباره‌ی په‌نابه‌ران ڕێككه‌وتن
سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا دوای چه‌ندین كاتژمێر کۆبوونەوه گەیشتنە ڕێککەوتن ده‌رباره‌ی پرسی په‌نابه‌ران و بڕیاریاندا بۆ ڕێگرتن له شه‌پۆلی كۆچ بۆ ئه‌ورووپا، هاوكاری مادی پێشكه‌شی توركیا ئه‌فریقای باكوور بكرێت. -
یەکێتیی ئەورووپا ڕێكاره‌كانی له به‌رانبه‌ر ڕووسیا بۆ ماوەی ٦ مانگی دیكه درێژكرده‌وه
٢٨ وه‌ڵاتی نێو یەکێتیی ئەورووپا، بەهۆی قەیرانی ئۆكراینا، بڕیاریاندا کە ڕێكاره ئابوورییەکان له به‌رانبه‌ر ڕووسیا، بە فەرمی بۆ ماوەی ٦ مانگی دیكه درێژ بکەنەوە. -
سه‌ختترین هه‌ڵبژاردنی مه‌كسیك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له مه‌كسیك هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان، سێناتۆ و سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌مه له كاتێكدایه كه تا ئه‌مڕۆش كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن به زه‌خت، زۆرداری و كوشتن به‌رده‌وامه. -
سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا لەسەر پرسی پەنابەران ڕێکناکەون
بەهۆی هەڵویستی ئیتاڵیاوە، لە ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپادا دەربارەی پرسی پەنابەران ڕێککەوتن نەهاتە ئاراوە. -
نه‌مسا داوا ده‌كات توركیا ده‌ست له كاری سیخووڕی به‌ردات
ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی نه‌مسا ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی تورك له نه‌مسا ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ئه‌واندا ده‌كات. سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی نه‌مسا داوای له توركیا كرد ده‌ست له كاری سیخووڕی له وهڵاتهكهی به‌ردات. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: دە هەزار منداڵ لە شەڕەکاندا بوونەتە قوربانی
لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە ، کە لە ماوەی ساڵێکدا دە هەزار منداڵ لە ئەنجامی شەڕدا کوژراون و برینداربوون، ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لە عێراقدا هەزار و ٣٦ منداڵ بەتۆمەتی پەیوەندی بە گروپە تیرۆریستەکانەوە لە بەندیخانەدان. -
"دەبێت کۆتایی بە داگیرکاریی تورکیا لە عەفرین بهێنرێت"
ئەمڕۆ لە پەرلەمانی ئەوروپا ، لە کۆنفرانسێکدا کە دەربارەی داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەرعەفرین ڕێکخرابوو، جەخت لەوە کرایەوە کە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین نایاساییە و دەبێت دەمودەست ئەم داگیرکارییە بە بێ هیچ شەرت ومەرجێک کۆتایی پێبێت. -
لە ئێران چى روو دەدات؟
لە ئێران بەهۆى گرانبوویى دۆلارەوە، کاسبکاران ناڕەزایەتى و بایکۆتیان دەستپێکرد. ئەوەش مشتومڕی لەبارەى قەیرانەکانى ئێرانەوە دروستکردووە. -
لە ئەڵمانیا مشت‌ومڕ لەسەر ئەردۆغان: تورک نابنە بەشێک لە کۆمەڵگەى ئێمە
دواى ئەوەى دەنگدەرانى تورکیا لە ئەڵمانیا لە هەڵبژاردنەکانى ٢٤ى حوزەیراندا دەنگیان بە رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ سەرۆکایەتیى کۆمارى تورکیا دا، مشت‌ومڕ لەبارەى ئەوەى هاووڵاتییانى تورکیا دەبنە بەشێک لە وڵات و کۆمەڵگەى ئەڵمانیا دەستپیپێکرد. -
کاردانەوەیەک لە نەمسا: ئەوانەى دەنگیان بە ئەردۆغان داوە تورکیا باشترە بۆیان
جۆهان گودینوس سەرکردە لە حیزبى ئازادیخوازى نەمسا (FPO)، کە حیزبێکى راستڕەوی توندڕەوە، لە کاردانەوەیەکەدا بەرامبەر ئەو کەسانەى دەنگیان بە ئەردۆغان داوە رایگەیاند، ئەوانەى دەنگیان بە ئەردۆغان داوە، تورکیا باشترە بۆیان. -
مارتین شۆڵتز: ئەردۆغان زیاتر دەسەڵاتخوازتر دەبێت
مارتین شۆڵتز هاوپەیمانى حکومەتى ئەڵمانیا و سەرۆکى پێشووى حیزبى سۆسیال دیموکراتى ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەردۆغان لە دواى هەڵبژاردنەکەى، زیاتر لە جاران د ەسەڵاتخوازتر دەبێت. -
فاس: دە هەزار ئەندامی داعش و ئەلقائیدە لە ئەفەریقا بوونیان هەیە
وەزیری دەرەوەی فاس ،ناسر بووریتا ڕایگەیاند "ئێستا لە جوگرافیای ئەفەریقادا نزیکەی ١٠ هەزار "چەکداری داعش و ئەلقائیدە چالاکیی دەکەن". -
ئەمەریکا داوا دەکات کە کەس لە ئێران نەوت نەکڕێت
وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا فشاردەخاتە سەر وڵاتان بۆئەوەی نەوتی ئێران نەکڕن. بەم شێوەیە داوا دەکرێت کە کڕینی بەرهەمی نەوتی ئەو وەڵاتە هەتا مانگی تەشرینی دوویەم/سەرماوەز کۆتایی پێبێت. -
شەرمێکی تری ئەوروپا: کەشتیی پەنابەران هێشتا لە دەریادایە
دواى رووداوی کەشتیی ئەکواریۆسی هەڵگرى پەنابەران، ئێستا دیسانەوە وڵاتانى ئەوروپی لەبارەى کەشتیى لایف لاین-ەوە، کە تەنها ٢٣٠ پەنابەرى تێدایە کەوتوونەتەوە مشت‌ومڕ و بەو شێوەیەش مۆری خۆیان لەسەر شەرمێکی تر دانا. -
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕێ بۆ به‌ئه‌ندامبوونی وه‌ڵاتانی به‌لكان ده‌كاته‌وه
داوا ده‌كرێت كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به گرتنه‌خۆی وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوای به‌لكان به‌رفره‌وانتر بكرێت، به‌ڵام، تا ئێستا كاتێك دیارینه‌كراوه بۆ به‌ئه‌ندامبوونی ٦ وه‌ڵاتی به‌لكان كه كاندیدن بۆ ئه‌ندامه‌تیی یه‌كێتییه‌كه. -
لە ١٦ وه‌ڵات قەسابخانە شەرمەزار کرا
پارێزەرانی مافەکانی ئاژەڵ، لە ٣٥ شاری ١٦ وه‌ڵات ڕژانە سه‌ر شەقامەکان و قەسابخانەیان شەرمەزار کرد. -
عەبادی: لە دژی پەکەکە لەگەڵ تورکیادا ڕێکنەکەوتووین
سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیراندا، لێدوانێکی دا و وتی "هیچ هەماهەنگی و هاوکارییەکی ئێمە پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنەکانی سەر سنوور لەگەڵ تورکیادا نییە". -
لە ئەسینا-ی یونان یادی شەهیدانی دەرسیم کرایەوە
لە شاری ئەسینا-ی یونان بە بەشداری کوردستانیان لە مەراسیمێکدا یادی شەهیدانی دەرسیم کرایەوە. -
ئەمڕۆ لە وەلاتی سویسرا رۆژی کۆتاییە بۆ دەنگدان
پرۆسەی دەنگدان لە وەڵاتی سویسرا لە دوویەمین ڕۆژی خۆیدایە و ڕۆژی کۆتاییە. بەڕێوەبەرانی هەدەپە ئاشکرایان کرد کە زۆربەی هاووڵاتیان دێن و دەنگی خۆیان دەدەن،و دەنگی خۆیان دەدەنە هەدەپە. -
ئەنجوومەنى پیرانی ئەمەریکا فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-٣٥ی بە تورکیا ڕاگرت
ئەنجوومەنى پیرانى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پرۆژەیاسای بودجەی وەزارەتی بەرگریی پەسەند کرد. لە پرۆژەیاساکەدا ئەو خاڵانەش هاتوون، کە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف-٣٥ بە تورکیا ڕادەگرێت.