جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ترامپ پێشنیاری سزاکانی سەر تورکیای واژۆ کرد
دۆناڵد ترامپ پێشنیارنامەی بودجەی ٢٠٢٠ی وڵاتەکەی واژۆکرد. لەو پێشنیارنامەیەدا دەوڵەتی تورک لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەکانی 'ئێف-٣٥' دەرکراوە، جگە لەوەش لە پیشنیارنامەکەدا چەند سزایەکی دیکەش بەسەر دەوڵەتی تورکدا سەپێنراوە. -
ڕوحانی سەردانی ژاپۆنی کرد
دوای ١٨ ساڵ وەک یەکەم سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن ڕۆحانی بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ کاربەدەستانی ژاپۆن گەیشتە تۆکیۆی پایتەخت و لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنەوە پێشوازیی لێکرا. -
٤ سەربازی تورک بە ٨ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە گیران
لە ناوچەی لیجەی ئامەد چوار سەربازی تورک کە لە ئاستی پلەداردان بە ٨ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر گیران. -
ئەردۆغان شەرمەزار کرا: بەخێر نەیێت بۆ جنیڤ!
سەرۆک کۆماری تورک ئەردۆغان کە بەرپرسی سەرەکیی چەندین کۆمەڵکوژییە لە ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ جنێڤ بانگهێشت کراوە، لە لایەن کورد و دۆستەکانیانەوە شەرمەزار کرا. چالاکوانان وتیان " جنێڤ جێگای بکوژان نییە". -
دیکتاتورەکە لە جنێڤ چاوی لەسەر نەوتی سوریایە
یەکەمین لوتکەی جیهانیی پەنابەران لە جنێڤ بە بەشداری نوێنەرانی فەرمی ١٢٠ وڵات دەستیپێکرد. لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان، ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورک، داگیرکەری و گۆڕینی دیمۆگرافیی، پاراست و لەهەمان کاتدا داوای نەوتی سوریاشی کرد. -
سیسی لەبارەی لیبیاوە هۆشداری دایە تورکیا: رێگە نادەین!
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر دوای دیدارەکەی نێوان ئەردۆغان و ئیدارەی حکومەتی لیبیا کە ناوەندەکەی تەرابلوسە، هۆشداری دا. -
لە کەناراوەکانی ئیسپانیا ٨ کۆچبەری ئەفریقی بە خنکاوی دۆزرانەوە
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە کەناراوەکانی باشووری ئیسپانیا ٨ کۆچبەریی ئەفریقی گیانیان لەدەستدا و ٤٧ کۆچبەری دیکەش رزگار کران. -
بە بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی کۆچبەری دوو هێندە زیادی کردووە
بەپێی ڕاپۆرتێکی نهێنی یەکێتی ئەوروپا، ئەمساڵ ٧٠ هەزار کۆچبەر لە تورکیاوە خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردووش ئامارەکە دوو هێندە زیادیکردووە. -
لە فەڕەنسا مانگرتنی گشتی بەردەوامە
لە فەڕەنسا گەل دیسانەوە خۆی ئامادە دەکات لەبەرامبەر پڕۆژەی گۆڕانکاری لە یاسای خانەنشینی دەست بە مانگرتن و چالاکی بکات. سەرۆک وەزیر فیلیپ سبەینێ لەگەڵ کارمەند و کرێکارەکان کۆدەبێتەوە. -
لە نەمسا پلانی کۆمەکوژی داعش پووچەڵکرایەوە
لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا ٣ چەتەی داعش دەستگیرکران کە دەوترێت لە ڤیەننا و وڵاتانی جیاوازی ئەوروپا پلانی کۆمەڵکوژیان داڕشتبوو. -
ئەردۆغان کە سەردانی جنێڤی کرد، لە لایەن هیچ کەسێکەوە پێشوازی لێنەکرا
رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە یەکەمین لوتکەی جیهانی پەنابەران کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە جنێڤ بەڕێوە دەچێت، سەردانی جنێڤی کرد، بەڵام لە لایەن هیچ بەرپرسێکی سویسراوە پێشوازی لێنەکرا. -
پارێزگاران سەرکەوتن، برێخیت جێبەجێ دەبێت
بە وتووێژەکانی برەخت (دەرکەوتن لە ئەوروپا) لە هەلبژاردنی بەریتانیاندا، پارتی پارێزگارانی بە سەرۆکایەتی بۆریس جۆنسۆن کە پارێزگاری لە برەخیت دەکات، دەسەڵات دەگرێتە دەست. -
لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا پارتی پارێزگاران زۆرینەی دەنگی بەدەست هێنا
لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی بەریتانیادا پارتەکەی بۆریس جۆنسن، بە بەدەستهێنانی ٣٦٨ کورسی سەرکەوتنی بەدەستهێنا. -
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پرۆژەیاسای سزادانی تورکیای پەسەند کرد
پرۆژەیاسای سزادانی تورکیا بە هۆی کڕینی مووشەکی S400 و هێرشکردنە سەر باکور و رۆژهەلاتی سوریا، لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە ١٨ دەنگی بەڵێ و ٤ دەنگی نەخێر سزاکانی سەر تورکیای پەسند کرد. -
CPJ: زۆرترین ڕۆژنامەنووس لە چین و تورکیا زیندانیکراون
کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (سی پی جەی-CPJ) لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ڕایگەیاند، زۆرترین ڕۆژنامەنووس لە چین، تورکیا، سعودیا و میسر لە زیندان دان. -
ئەمریکا: وڵامی دەستوەردانەکانی ڕووسیا دەدەینەوە
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری دەستوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ی سەرۆکایەتی ئەمریکا هۆشیاری دا. -
لە ئەمریکا لە ئەنجامی دوو هێرشی جیاوازدا ٦ کەس کوژران
لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریکا لە ئەنجامی دوو هێرشی جیاوازدا کە یەکێکیان لەدژی هێزەکانی پۆلیس ئەنجامدرا، ٦ کەس کوژران کە دووانیان هێرشکەرەکە بوون. -
زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە فەرەنسا حکومەتی تەنگەتاو کردووە
لە ٥ی کانونی یەکەمەوە لە فەرەنسا مانگرتن لە دژی چاکسازیی یاسای خانەنشینی بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ سێشەمە بە سەدان هەزار کەس رژانە ناو شەقامەکان. بارۆدۆخێکی نالەبار لەو وڵاتی هاتووەتە ئاراوە. -
کۆنگرێسی ئەمریکا داوای کرد سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنرێت
کۆنگرێسی ئەمریکا و کۆمسیۆنی خزمەتی چەکی ئەمریکا داوایانکرد بە هۆی ڕیککەوتنی (ئیس ٤٠٠) لە گەڵ ڕوسیا سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنرێت. -
لە ئوستوڕاڵیا بە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە زیاتر لە ٢ هەزار کۆوالە مردن
لە ویلایەتی گالەری نوێی باشووری ئوستوڕاڵیا لە مانگی تشرینی یەکەمەوە نزیکەی ٢ هەزار کۆوالە بە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە مردوون. -
کوریای باکور تاقیکردنەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا
ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوریای باکور لەسەر ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییە کە دوێنێ ئەنجامدراوە، ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو کردەوە و باسی لە گرنگی تاقیکردنەوەکە کرد. -
لە فەڕەنسا بە هۆی تێکچوونی کەشوهەواوە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە هەرێمی ڤاری فەڕەنسا بەهۆی لافاوەوە ٢ کەس و لە مارسیلیاش سێ کەس لە تیمی فریاکەوتنی خێرا گیانیان لەدەستدا. -
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکیدا ٩ کەس گیانیان لەدەستدا
فڕۆکەیەک لە ویلایەتی داکۆتای ئەمریکا کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی تر برینداربوون. -
یەک لەسەر چواری گەنجان لەسەر ئاستی وابەستەبوون سمارتفۆن بەکاردەهێنن
بە پێی لێکۆلینەوە لە ئاسیا، ئەوروپا و ئەمریکا، بە ڕێژەی یەک لەسەر چوار لەسەر ئاستی وابەستەبوون سمارتفۆن بەکاردەهێنن. -
داراستانەکانی ئامازۆن لەناودەچن
بە پێی ئامارەکانی بەڕازیل لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا لەناوچوونی دارستانەکانی ئامازۆن زیاتر بووە.