جیهان
دوایین ھەواڵ
-
سەردان بۆ وڵاتی ئەمریکا لە بەڕێوەبەرانی ڕژیمی ئێران و بنەماڵەکانیان قەدەغەکرا
ئیدارەی واشنتۆن ڕایگەیاند، سەردان بۆ ولاتی ئەمریکا لە چەندین بەڕێوەبەری پایە بەرزی ڕژیمی ئێران و بنەماڵەکانیان قەدەغە کراوە. -
لەناوبردنی بەرهەمی نەفرۆشراوی بازاڕلە فەڕەنسا قەدەغە کرا
پەرلەمانی فەڕەنسا پرۆژە یاسای بەرهەمە نەفرۆشراوەکانی پەسەند کرد. بەگوێرەی ئەو پرۆژە یاسایە، بەرهەمە نەفرۆشراوەکان لەناونابرێن. -
ئەگەری هەیە زستانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە ئەوروپا وەک سەرمای سیبیریا بێت
ئۆفیسی کەشناسی بەریتانیا (مەت ئۆفیس – Met Office ) ڕایگەیاند، زستانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە ئەوروپا لەچاو ساڵانی ڕابردوو زۆر سارد دەبێت. -
گریتا تونبێرگ کچە ژینگەپارێزی سویدی سکاڵای لە دژی تورکیا تۆمار کرد
گریتا تونبێرگ و ١٥ منداڵی تری ژینگەپارێز و چالاکوان بەهۆی پێشێلکردن و پێبەندنەبوون بە مافی منداڵان سکاڵایان لە دژی بەڕێوەبەرانى ٥ وڵات تۆمار کرد، کە تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانە. -
لە کاتی کۆبوونەوەى کەش و هەوادا پۆستەری "تورکیا – داعش" بە نیویۆرک دا سوڕێنرایەوە
لە کاتی کۆبوونەوەى باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەى کەش و هەواوە، بە پۆستەرێکى گەڕۆک سەرنجەکان راکێشرانە سەر هاوکاریى نێوان تورکیا و چەتەکانى داعش. -
ئایا هەوڵەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە دژی شەپۆڵێکی چاوەڕوانکراوی پەنابەرانە؟
تورکیا بەم دواییانە ڕێگەی یۆنانی بۆ کۆچبەران خستە سەر پشت. یەکێتیی ئەوروپا لەم هەفتانەی دوایدا ژمارەی کۆبوونەوەکانی بۆ دابەشکردنی پەنابەران زیاتر کرد و بەوەش دەیەوێت خۆی بۆ شەپۆڵێکی چاوەڕوانکراوانی کۆچبەران ئامادە بکات. -
زیاتر لە ٣٠ هەزار خوێندکاری سیستان و بەلوچستان لە خوێندن بێبەشن
بەپێى ئامارەکانى دەوڵەتى ئێران نزیکەى ١٤١ هەزار خوێندکار لە ئێران بێبەشن لە خوێندن. لەو ژماەرەیە ٣٠ هەزاریان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان دان. -
پنتاگۆن هێزی پشتیوانى رەوانەى کەنداو دەکات
مارک ئەسپەر وەزیری بەرگریى ئەمریکا رایگەیاند، لەسەر داوای سعودیە و ئیمارات هێزی پشتیوانى رەوانەى کەنداو دەکەن. -
لە دژی هەواڵگری ئەفغانستان تەقینەوەیەک ڕوویدا و ١٠ کەس کوژران
لە هەرێمی قەڵاتی باشووری ئەفغانستان لە دژی بالەخانەی هەواڵگری ئۆتۆموبیلێک تەقیەوە. لە ئاکامدا ١٠ کەس کوژران و ٨٥ کەسیش برینداربوون. بزوتنەوەی تالیبان بەرپرسیاری تەقینەوەکەی لەئەستوو گرت. -
لە فەڕەنسا بازنەی ئاسایشی ئەتۆمی بەرفراوانتر کرا
لە فەڕەنسا لە چوارچێوەی بڕیارێک کە لە ساڵی ٢٠١٦ درابوو، بەپێی ئەو بریارە چواردەوری ناوەندە ئەتۆمییەکان بۆ دووری ٢٠ کیلۆمەتر بەرفراوان بکرێت و ڕێوشوێنی پەلە بگیرێتە بەر. -
ئاڵۆزییەکانی کەنداو زۆر ببن ئەمریکا لە ئێران دەدا؟
ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دوای هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیا دیسان زیاتر بوونەوە. عەلی خامەنەیی ڕێبەری ئاینی ئێران ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک دانووستان لەگەڵ ئەمریکا ناکرێت. -
وزەیەک نوێبکرێتەوە بە هەڵگرتنی زیاد دەکات
گرنگیی هەڵگرتنی وزە (خەزنکردن) کە وزەی خۆنوێکردنەوەیە ڕۆژ بە ڕۆز زیاد دەبێت. بە تایبەتی هەڵگرتنی وزەی با و خۆر لەو ئاستەدایە، کە دەتوانێت هەڵگرتنی وزە زیاد بکات. -
پارتی ئازادی هۆڵەندا: لە عەفرین داعش لە بری تورکیا شەڕ دەکات
پارتی ئازادی هۆڵەندا کە پارتێکی ئۆپۆزسیۆنە لە پێشنیارپرسێکدا بۆ پارلەمانی ولاتەکەی ڕاگەیاند: "لە عەفرین چەتەکانی داعش لە بری دەوڵەتی تورکیا شەڕ دەکەن و پێسیوستە لە سەر پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ داعش ناتۆ لێپرسینەوە لە ڕژێمی تورکیا بکات". -
لە پاریس پارێزەران و فڕۆکەوانان و پزیشکەکان دەست بە خۆپیشاندان دەکەن
لە فەڕەنسا لە دژی چاکسازی لە سیستمی خانەنشینی دا بەرەیەکی گەورە پێکهێنرا. ڕۆژی دووشەمە پارێزەران، فڕۆکەوانان و پزیشکان دەست بە خۆپیشاندان دەکەن. -
خۆپیشاندان دژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئیسپانیا بەرانبەر وڵاتی باسک
لە بیلباوی هەرێمی باسک لە ئیسپانیا زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسیی وڵاتەکەیان لە دژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئیسپانیا خۆپیشاندانیان کرد. -
بە سەرپەڕشتی کەنەکە ڕاوێژی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد
لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە کۆنفڕانسی ڕاوێژی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەناونیشانی " دۆخی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەڵوێست و چارەسەریی" دەستپێکرد و کۆنفڕانسەکەش دوو ڕۆژ دەخایەنێت. -
شانۆگەری درۆی دانپێدانانەکان
دۆسیەی ئەو سیاسەتمەدار و وڵاتپارێزە کوردانەی لە شتوتگارت دادگایی دەکرێن، وەکو زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی لێهاتووە. پارێزەران ڕایانگەیاند هەندێک بەڵگەیان ڕادەست ناکرێن و نیگەرانن لەوەی ئەو بەڵگانە لەناوببرێن. -
بە بۆچوونی ترامپ ڕژیمی ئێران دەیەوێت دانووستان بکات
وێڕای ئەوەی بەرپرسانی ڕژیمی ئێران بەردەوام لێدوان لە دژی دانووستان لەگەڵ ئەمریکا دەدەن، بەڵام بۆچوونی دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکا، ئێران دەیەوێت دانووستان بکات. -
داوای ئازادکردنی سەرکردەیەکی نەخۆشی ئەتا ڕەتکرایەوە
داوای ئازادکرندی جۆسۆ تێرنیرا سەرکردەیەکی ئەتای فەڕەنسی دەکرێت کە نەخۆشە و لە مانگی ئایارەوە لە لایەن حکومەتی فەڕەنساوە دەستگیرکراوە، بەڵام داواکە لە لایەن دادگاوە ڕەتکرایەوە. -
لە کۆنگۆ بەهۆی ڕووداوی شەمەندەفەرەوە ٥۰ کەس ژیانیان لەدەستدا
لە باشوری ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ ڕووداوی شەمەندەفەر کەوتووەتەوە و لە ئاکامیدا ٥۰ کەس ژیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش برینداربوون. -
پەیمانی هاوکاری سەربازی لە دژی فەنزوێلا چالاک کرایەوە
ئیدارەی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمریکا، لەبەرانبەر فەنزوێلا لە کیشوەری ئەمریکای باشوور، پەیمانێکێ سەربازی چالاک کردەوە کە ١٠ وڵاتی لەخۆ گرتووە. -
دایکانی شیلی: با وەزیرانی جونتا دادگایی بکرێن
بنەماڵەکانی ئەو کەسانەی لە ماوەی ١٧ ساڵی دیکتاتۆریدا بێ سەروشوێن کرابوون، لەدژی هەموو وەزیرانی ئەو کاتە سکاڵایان تۆمار کرد. -
کارمەندانی ڕێی ئاسن لە فەڕەنسا ماندەگرن
لە دژی شەرت و مەرجی کارکردن وگۆڕناکاریەکانی حکومەتی فەڕەنسا لە یاسای خانەنشینیدا، سبەینی هەزاران کارمەندی ڕیێ ئاسن ماندەگرن. -
قەیرانی کەشوهەوا گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ
کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان میشێل باچێلێت ڕایگەیاند، قەیرانی کەشوهەوا، کە بەهۆی گەرمای جیهانییەوە ڕووی دا گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ. -
دەنگی پارتەکەی پوتین لە مۆسکۆ کەمیکرد
پارتی دەسەڵاتداری ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانیی مۆسکۆدا یەک لەسەر سێی کورسییەکانی لەدەستدا، بەڵام هێشتا قۆرسایی ماوە.