جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ڕووسیا، ئەمریکا، فەڕەنسا و بەریتانیا داوایان کرد: هێرشەکانی تورکی
هەریەک لە ڕووسیا، ئەمریکا، فەڕەنسا و بەریتانیا داوایان کرد: "بە خێرایی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگیرێن و پشت نەکرێتە هاوپەیمانە کوردەکانمان کە شان بە شانمان شەڕی چەتەکانی داعش-یان کردووە". -
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا: پێویستە ئەردۆغان هێرشەکانی بۆ سوریا بوەستێنێت
دونالد توسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا ئەمڕۆ لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی داگیرکەری تورک رەجەب ئەردۆغان لەبارەی پەنابەران وتی: "توڕەکردنە و لەشوێنی خۆیدا نییە"، لە هەمان کاتدا پێویستە هێرشەکانی بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بوەستێندرێت. -
ڕووسیا و ئەمریکا دژی پڕۆژە بڕیاری ڕاگرتنی شەڕن
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبونەوەی نائاسایی سەبارەت بەهێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا،باکوروڕۆژهەڵاتی سوریاو تێیدا ئەمریکا و ڕووسیا دژی پڕۆژە بڕیارێک وەستانەوە کە ڕێگە لەهێرشەکان بگرێت. -
فەڕەنسا داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات
فەڕەنسا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەگەری بەکارهێنانی داعش لە هێرشەکان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. -
ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکات
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، سەرۆکی فەرەنسا داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتە هاوپەیمانەکانی بۆسەر ڕۆژائاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات. -
کۆنگرێسی ئەمریکا دەربارەی سزادانی تورکیا پڕۆژە یاسایەکی پەسەندکرد
کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژە یاسای سزادانی تورکیای پەسەند کرد و دۆنالد ترامپیش ڕەزامەندی نیشاندا. -
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی هێرشی تورکیا بۆسەرباکووری سووریا کۆدەبێتەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر داواکاری فەرەنسا و بەریتانیا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆدەبێتەوە. -
لینسی گراهام: پشت کردن لە کوردان شکۆی ئەمریکا لەکە داردەکات
سەرۆکی دادی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەگرهێزی ئەمریکا پشت لە کورد بکات شکۆی ئەمریکا لەکەداردەبێت. -
یۆنان و ئەمەریکا ۲ ڕێککەوتنی گرنگیان واژۆ کرد و تورکیاش نیگەرانە
یۆنان و ئەمەریکا دوو ڕێککەوتنی زۆر گرنگیان لە بوارەکانی سەربازی، هەواڵگری، دبلۆماسی و پۆلیسدا واژۆ کردووە کە ڕاستەوخۆ سنورێک دادەنێت بۆ هەڕەشە و پێشێلکردنی سەروەری یاساکانی نێودەوڵەتی لە لایەن تورکیاوە و ئەوەش تورکیای تەواو نیگەران کردووە. -
'پێویستە ڕێوشێوێنی نێونەتەوەیی لە دژی هاوکاری تورکیا بۆ داعش بگرێتەبەر'
مارکۆس ویچێل-ی پەرلەمانتاری سوید داوای هاوپەیمانییەکی نێونەتەوەیی دەکات بۆئەوەی ڕێوشوێن بگیرێنەبەر بەرانبەرتورکیا و ئەو وڵاتانەی هاوکاری داعش دەکەن. -
شاندی هەدەپە لەگەڵ سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەوروپا دیداری کرد
شاندی هەدەپە لەگەڵ ماریجانا پاسکۆنوڤیچ سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەوروپا دیدارێکی کرد. -
لە فاس چالاکی بۆ ئازادی ژن و میدیا
لە فاس کە ڕۆژ بە ڕۆژ مافی ژنان کەمدەکرێتەوە، بە درووشمی "ئازادی لە دۆخێکی مەترسیداردایە، میدیا لە دۆخێکی مەترسیداردایە" چالاکیەک ئەنجامدرا. -
وەزیری بەرگری فەڕەنسا: هێرشەکەی تورکیا مەترسیدارە و پێویستە رابگی
وەزیری بەرگری و هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا رایگەیاند، هێرشی تورکیا بۆ سەر سوریا مەترسیدارە و داوای راگرتنی کرد. -
وەزیری بەرگری فەڕەنسا: هێرشەکەی تورکیا مەترسیدارە و پێویستە رابگی
وەزیری بەرگری و هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا رایگەیاند، هێرشی تورکیا بۆ سەر سوریا مەترسیدارە و داوای راگرتنی کرد. -
ماکرۆن ناڕەزایی لە هەمبەرتورکیا دەربڕی
سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، ئەمانۆئێل ماکرۆن ڕایگەیاند، بەکارهێنانی کۆچبەران لەلایەن تورکیاوە بۆ ئەوەی لە سوریا شوێنێک بۆ خۆی دروست بکات، قەبوڵی ناکەن. -
لە ئەرجەنتین هەژاری رێژەی ٪٣٥ی تێپەڕاند
لە ئەرجەنتین کە کۆتایی ئەم مانگە هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت، بە هۆی سیاسەتی سەرۆکی ڕاستڕەو ماریکۆ ماجری هەژاری ڕێژەی ٪٣٥ی تێپەڕاند. -
گوندنشینانی ئەڵمانیا لەدژی کانە خەڵوزەکان تێدەکۆشن
لە ژمارەیەک گوندی نۆردرهەین – وێستفالان کە گەورەترین ویلایەتی ئەلمانیایە، بە هۆی کانە خەڵوزەکانی کۆمپانیای (RWE)ەوە هەوڵدەدرێت گوندەکان چۆڵبکرێن. -
لافاو لەهیندستان ٦٣ قوربانی لێکەوتەوە
بە هۆی باران بارینی لەڕادەبەردەری سێ ڕۆژە لە و ڵاتی هیندستان لافاو هەستا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٦٣ کەس. -
لە کەمپی پەناخوازان لە یونان ئاگرکەوتەوە
کەمپی پەناخوازان لە دوورگەیى میدیلی لە یونان ئاگری تیادا کەوتەوە و ٢ کەس گیانیان لەدەستدا. بەو هۆیەشەوە پەناخوازەکان دەستیان بە ناڕەزایەتى و راپەڕین کردووە. -
لە چین بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەکەیدا ١٩ کەس گیانیان لە دەستدا
لە رۆژهەڵاتى چین بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیکەدا ١٩ کەس گیانیان لە دەستدا. -
لە جیهاندا ٤٠ ملیۆن کەس بە کۆیلەیی دەژین
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی هەتا ساڵی ٢٠٣٠ کۆیلەداریی کۆتایی پێ بێت، پێوستە ڕۆژانە دە هەزار کەس لە کۆیلەیی ڕزگار بکرێن. بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە جیهاندا ٤٠ ملیۆن کەس کۆیلەن. -
حوسییەکان دیلکردنی هەزاران سەربازی سعودیان ڕاگەیاند
چەکدارە حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، لە میانەی هێرشێکی بەرفراواندا کە کراوەتە سەریان، هەزاران سەربازی سعودیان بە دیل گرتووە و دەستیان بەسەر سەدان ئۆتۆمبیلی زرێپۆشدا گرتووە. -
ترامپ: دواڕۆژی ئەمریکا لە هەموو کاتێک زیاتر لەمەترسیدایە
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەوەی لە ئەرکەکەی دوور بخرێتەوە کەوتوەتە بەردەم لێپرسینەوە و ڕایگەیاند: چارەنووسی وڵاتەکەی لە هەموو کاتێک زیاتر لە دۆخی مەترسیداردایە. -
لە وڵاتی چاد کانێک ڕووخا، ٥٢ کەس گیانیان لەدەستدا
لە وڵاتی چاد کانێک ڕووخا و بە پێی زانیاریەکان ٥٢ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
بە ملیۆنان کەس بۆ چارەسەری گەرمبوونی زەوی ڕژانە ناو شەقامەکان
لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیهان بە ملیۆنان کەس بە هۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا مانیان گرت و ڕایانگەیاند، پێویستە بە زودترین کات چارەسەریەک بۆ گەرمبوونی گۆی زەوی ببینرێت.