جیهان
دوایین ھەواڵ
-
چوار وڵات ناردنی هێزی سەربازی دەوڵەتی تورک بۆ لیبیا ڕەتدەکەنەوە
وەزیرانی دەرەوەی هەریەک لە وڵاتانی ئیتاڵیا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا سەبارەت بە ڕووداوەکانی لیبیا لە برۆکسل کۆبوونەوەو ناردنی هێزی سەربازی دەوڵەتی تورک بۆ لیبیایان ڕەتکردەوە. -
دوکەڵی ئاگری دارستانەکانی ئۆستوڕالیا گەیشتە ئەمریکای باشوور
بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئۆستوڕالیا بە دەیان کەس و بە ملیۆنان گیانەوەر گیانیان لەدەستداوە. دوکەڵی ئاگری دارستانەکانی ئۆستوڕالیا گەیشتە ئەمریکای باشوور و ١٢ هەزار کیلۆمەتری بڕیوە. -
ماکرۆن، مێرکڵ و جۆنسون داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکەن
مانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و بۆڕیس جۆنسون سەرۆک وەزیری بەریتانیا داوای هێوارکردنەوەی دۆخەکە و کەمکردنەوەی ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایان کرد. -
لە ئەڵمانیا کەسێکی چەقۆبەدەست لە لایەن پۆلیسەوە کوژرا
پۆلیسی ئەڵمانیا لە شاری گەلسەنکیرچن کەسەکی چەقۆ بەدەستیان کوشت کە هاوڵاتی تورکیایە. -
نەمسا: هەڕەشەکانی ئەردۆغان قبوڵ ناکەین
سیباستیان کورز سەرۆکوەزیرانی هەڵبژێردراوی نەمسا ڕایگەیاند، کە هەڕەشەکانی ئەردۆغان بە ناردنی پەنابەر بۆ ئەوروپا، دەیەوێت چاوی یەکێتی ئەوروپا بترسێنێت، ڕاشیگەیاند: ئێمە ئەو هەڕەشانەی ئەردۆغان قبوڵ ناکەین. -
ئەڵمانیا سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق ناکشێنێتەوە
پاش قوڵبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی عێراق و ڕاگرتنی چالاکیەکانی بەشێک لە وڵاتان، ئانیگریت کرامپ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە دەیانەوێت سەربازە ئەڵمانیەکان لە عێراق بمێننەوە. -
ترەمپ: ئێران هێرش بکات، بە توندی وڵامی دەدەینەوە
دۆناڵد تڕمەپ سەرۆکی ئەمریکا بە توندی وڵامی هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئێرانی دایەوە کە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس لە ئەمریکایان کرد و وتی، "ئەگەر هێرشێک ئەنجامبدرێت، ٥٢ ئامانجمان لە ئێران دیاریکردووە و بە زودترین کات هێرش دەکەینە سەریان." -
٢٨ چەتەی لیبیا کە تورکیا پشتگیریان دەکات کوژران
هێزەکانی حەفتەر لەرێگەی بۆردومانی ئاسمانییەوە هێرشیانکردووەتە سەر کۆلێژێکی سەربازی لە تەرابلوس و ٢٨ چەتەیان کوشتووە. -
زونبێرگ لەدژی بەکارهێنانی ناوەکەی ناڕەزایی دەربڕی
گرەیت زونبێرگ کە لە هەموو جیهان خوێندکارانی لەدژی هۆکارەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا هەستاندە سەر پێ، لەدژی بەکارهێنانی ناوەکەی لە لایەن هەندێک کۆمپانیاوە ناڕەزایی دەربڕی. -
ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی ئیندۆنیزیا گیانیان لەدەستدا گەیشتە ٦٠ کەس
ڕاگەیەنرا ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی ئیندۆنیزیا گیانیان لەدەستدا گەیشتە ٦٠ کەس. تیمەکانی فریاکەوتن دوێنی بە هەلیکپپتەر خواردنیان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش کرد کە لە لافاوەیە ڕزگاریان بووە. -
پارتی چەپی ئەلمانیا ئاڵای یەپەگەی لە بارەگای ناوەندیی خۆی هەڵواسی
بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان و پشتیوانی بۆ یەپەگە، لە ناوەندی گشتی پارتی چەپی ئەڵمانیا ئاڵایەکی گەورەی یەپەگە هەڵواسرا. -
لە جاکارتای پایتەختی ئیندۆنێزیا بە هۆی لافاوەوە ٥٣ کەس گیانیان لەدەستدا
لە جاکارتای پایتەختی ئیندۆنێزیا باران بارینی زۆر بووە هۆی لافاو و لە ئەنجامدا ٥٣ کەس گیانیان لەدەستدا. -
لە ئیندۆنیزیا بە هۆی لافاوەوە زیاتر لە ٤٣ کەس گیانیان لەدەستدا
لە هەرێمی جاکارتای ئیندۆنێزیا لە دەستپێکی ساڵی نوێ بارانێکی زۆر باری و بووە هۆی لافاو و ڕووچوونی زەوی و تا ئێستا زیاتر لە ٤٣ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
چوار فڕۆکەی نەفەرهەڵگری پڕ لە چەتەکانی سەر بە تورکیا گەیشتنە لیبیا
چوار فڕۆکەی نەفەرهەڵگری پڕ لە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەیەندرانە فڕۆکەخانەی مەعەیتیقەی لیبیا. -
لە ئەندونیزیا بە هۆی دروستبوونی لافاو ٩ کەس گیانیان لەدەستدا
لە شاری جاکارتای ئەندونیزیا بە هۆی بارانبارینێکی زۆر و دروستبوونی لافاو ٩ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا. -
ئەڵمانەکان زۆربەیان لە ترەمپ و ئەردۆغان دەترسن
بەپێی راپرسییەک کە لە ئەڵمانیا کراوە، زۆربەی ئەو کەسانەی وەڵامی پرسیاری (لە کام سەرۆک دەترسن؟)یان داوەتەوە وتویانە، ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا. -
ڕووسیا و ئۆکراینا ٢٠٠ دیلیان گۆڕیەوە
بە پێی ڕاگەیاندنەکان، ڕووسیا و ئۆکراینا نزیکەی ٢٠٠ دیلیان گۆڕیوەتەوە. -
لە فەڕەنسا مانگرتن و خۆپیشاندانەکان لەدژی ڕیفۆرمی خانەنشینی بەردە
لە هەفتەی کۆتایی سەری ساڵدا کارمەندانی ڕیگای ئاسنی فەڕەنسا و کۆمپانیاکانی گواستنەوە دەست بە مانگرتنی گشتی دەکەن. -
لە ئەنجامی تەقینەوەکەی مۆگادیشۆ زیاتر لە ٩٠ کەس کوژراون –نوێ کرایەوە-
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراودا لە مۆگادیۆشی پایتەختی سومال، زیاتر لە ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیان کەسیش بریندار بوون. بەپێ زانیارییەکان زۆربەی قوربانییەکان خوێندکارن. -
لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە سۆماڵ ٦١ کەس گیانیان لەدەستدا
لە مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراودا، ٦١ کەس گیانیان لەدەست دا. بە پێ زانیارییەکان ٢ لەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، خەڵکی تورکیان. -
چەتەکان لە نیجێریا کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا: زیاتر لە ١٠ کەس کوژران
چەتەکانی سەر بە داعش لە نیجێریا هێرشیان کردە سەر کاروانی یارمەتی مرۆیی. بە هۆی هێرشەکەوە زیاتر لە ١٠ کەس کوژران. -
کەجەکە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسیحییەکان کرد
کۆمیتەی گەل و باوەڕەکان-ی کەجەکە، بە ڕاگەیاندراوێک پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کریستییانەکانی جیهانی کرد و چەژنی لەدایکبوونی مەسیحی لە هەموو مەسیحییەکانی جیهان پیرۆز کرد. -
لە فەڕەنسا بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی رێگای ئاسنەوە گەشتەکان ڕاگیران
لە فەڕەنسا مانگرتن لەدژی پڕۆژەی نوێی خانەنشینی کە لە ٥ی کانونی یەکەمەوە جارێکیتر دەستیپێکرد، بەردەوامە و بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی رێگای ئاسنەوە گەشتەکان ڕاگیران. -
هونەرمەند، ڕۆشنبیر و ئەکادیمیسیەنانی فەڕەنسا پشتگیری مانگرتن دەکە
نزیکەی ٤٠ هونەرمەند، ڕۆشنبیر و ئەکادیمیسیەنانی فەڕەنسا لەدژی یاسای خانەنشینی پشتگیری خۆیان بۆ چالاکیەکانی مانگرتن دەربڕی کە لە ٥ی کانونی یەکەمەوە دەستیپێکردووە. -
هێزەکانی حەفتار هۆشداری دایە تورکیا
جەنەڕالی هێزەکانی حەفتار کە ڕۆژهەڵاتی لیبیا لەژێر دەسەڵاتیدایە، هوشداری دایە دەوڵەتی تورک.