جیهان
دوایین ھەواڵ
-
پنتاگۆن: ترەمپ ئامادەی گفتوگۆی بێ مەرجە لەگەڵ ئێران
مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیە بێ مەرج لەگەڵ ئێران کۆببێتەوە. -
لە فلیپین بورکانێک تەقییەوە
لە نزیک مانیلا-ی پایتەختی فلیپین، یەکێک لە چالاکترین بورکان تەقییەوە، بەهۆی ئەو بورکانەشەوە، بەهەزاران کەس لەنزیک شوێنەکە گواسترانەوە. -
لە ئەمریکا بە هۆی تێکچوونی کەشوهەواوە ١١ کەس گیانیان لەدەستدا
لە باشووری ئەمریکا بە هۆی تێکچوونی کەشوهەواوە ١١ کەس گیانیان لەدەستدا. -
لایەنەکانی شەڕی لیبیا ئاگربەستیان قبوڵکرد
هێزەکانی سەر بە خەلیفە حەفتەر لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا، ئاگربەستیان ڕاگەیاند و داواشیان لە حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی تەرابلوس کرد کە دەوڵەتی تورک پشتگیری دەکات پابەند بێت بەو ئاگربەستەوە. -
لە سوید داوای بە سزا گەیاندنی ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی پاریس دەکرێت
کوردستانیان و دۆستانیان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید کۆبوونەوەو کۆمەڵکوژی پاریس و سلۆپیان ئیدانەکردو داواشیانکرد بە سزا گەیاندنی بکەرانی ئەو کۆمەڵکوژییانەیان کرد. -
شەهیدانی پاریس و سلۆپی لە شاری سیدنی بەبیرهێنرانەوە
لە شاری سیدنی ئوسترالیا، هەرسێ ژنە شۆڕشگێری کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز و شەهیدانی سلۆپی بەبیرهێنرانەوە. -
پاریس، خۆپیشاندانێکی فراوان دژی کۆمەڵکوژی ٣ژنە شۆڕشگێر بەڕێوەچوو
کوردان و دۆستانیان لە پاریس، لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژکردنی هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان، خۆپیشاندانێکی فراوان بەڕێوەچوو، تێیدا داوای دەستنیشانکردن و بە سزاگەیاندنی بکەرانی ئەو کۆمەڵکوژییەیان کرد. -
ئەمریکا سزای بەسەر ١٧کارگەی پۆڵاو ئاسنی ئێراندا سەپاند
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایانگەیاند، کە سزای نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاندووە، سزاکانیش هەشت کەسایەتی و ١٧ کارگەی پۆڵاو ئاسن دەگرێتەوە، بەوتەی ئەو دوو وەزیرەش، ڕێگا لە چوونی ملیاران دۆلار دەگرن بۆ ئێران. -
ئەلمانیا داوای ترەمپی بۆ کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی ڕەتکردەوە
ئەڵمانیا کە یەکێکە لە لایەنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، داوای دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای بۆ کشانەوە لە رێککەوتنەکە ڕەتکردەوە. -
لە سوید یادی هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کرایەوە
لە شاری گاڤلەی سوید، یادی هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کرایەوە کە لە پاریس کۆمەڵکوژ کرابوون. -
ئەمریکا: هیچ شاندێک بۆ کشانەوەمان لە عێراق نانێرین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمریکا هیچ شاندێک بۆ عێراق نانێرێت کە باس لە کشانەوەی هێزەکانیان بکات لە عێراق. -
'پێدەچێت لە دوو ساڵی داهاتوودا ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی'
ژان یوڤیس لی دریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئەگەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هەڵبوەشرێتەوە، پێدەچێت لە دوو ساڵی داهاتوودا ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. -
بەرپرسانی ڕۆژئاوا: موشەکەکانی ئێران فڕۆکە ئۆکرانیەکەیان تێكشکاندووە
بەشێک لە بەرپرسانی وڵاتانی ڕۆژئاوا باس لەوە دەکەن، موشەکەکانی ئێران فڕۆکە مەدەنییەکەی ئۆکرانیای لە تاران تێكشکاندووە و لەو بارەیەشەوە ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە، ئێرانیش داوای بەڵگەی پێویست دەکات لەوبارەیەوە. -
لە نیجێریا هێرش لەدژی خاڵی سەربازی ئەنجامدرا و ٢٥ سەرباز کوژران
لە نیجێریا لەدژی خاڵێکی سەربازی هێرشی چەکداری ئەنجامدرا و ٢٥ سەرباز کوژران. باسی ئەوە دەکرێت، جیهادیەکان هێرشیان ئەنجامداوە. -
یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاراست
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کردبوو کە خۆیان لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بکشێنەوە، یەکێتی ئەوروپاش جەخت لە پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە دەکاتەوە. -
لە سویسرا کۆمەڵکوژی پاریس ئیدانەکرا
لە شاری بێرن-ی پایتەختی سویسرا لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریس لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەڕەنسا چالاکییەکی ئیدانەکردن بەڕێوەچوو. -
ئوسترالیا دەسوتێت، نزیکەی یەک ملیار ئاژەڵ لەناوچوون
ئوسترالیا هێشتا دەسوتێت، لە سیدنی لە ١٩-١٢-٢٠١٩وە دۆخی نائاساییە، سوپا هەوڵ دەدات خەڵک بگوازنەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتێک تائێستا نزیکەی ملیارێک ئاژەڵ سوتاون. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: حوسییەکان هێرشیان نەکردوەتەوە سەر ئارامکۆ
لە راپۆرتێکدا کە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادە کراوە، ئاشکرا کراوە کە حوسییەکان لە مانگی ئەیلولدا هێرشیان نەکردوەتە سەر پاڵاوگەی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی. -
لە ئەڵمانیا و بەلجیکا یادی سێ ژنی کورد کرایەوە، داوای دادگەری کرا
لە شارەکانی هامبۆرگ، دوسێلدۆرف و سالزگیتەری ئەڵمانیا، برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا، یادی ژنانی کورد کرایەوە کە لە پاریس کۆمەڵکوژ کرابوون. -
کۆنگرەی گەل بانگەوازی بۆ بەشداربوونی خۆپیشاندانی پاریس کرد
کۆنگرەی گەل کۆمەڵکوژی پاریسی ئیدانەکرد و ڕایگەیاند: لە خۆپیشاندانی ١١ی ئەم مانگەدا لە پاریس ئێمە دەبینە دەنگی سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی. -
جانسز، دۆغان و شایلەمەز لە پاریس بەبیرهێنرانەوە
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، سێ ژنە شۆڕشگێر ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز بەبیرهێنرانەوە. -
مستەفا چەلیک سیاسەتمەداری کورد لە ئەڵمانیا دەستگیرکرا
لە شاری بریمن-ی ئەڵمانیا، مستەفا چەلیک سیاسەتمەداری کورد دەستگیرکرا. -
ترەمپ: لە هێرشەکەی ئێران هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەگەیشتووە
لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی شەوی ڕابردووی ئێران بۆسەر دوو بنکەی ئەمریکا لە عێراق، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە هیچ سەربازێکی ئەمریکی زیانی پێنەگەیشتووە. -
چەندین وڵات گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر ئاسمانی عێراق و ئێران راگرت
دوای هێرشەکەی رژێمی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، چەندین کۆمپانیای گەشتی ئاسمانی بە مەبەستی وەرگرتنی رێوشێوی ئەمنی، گەشتەکانیان بۆ سەر ئاسمانی عێراق و ئێران هەڵوەشاندەوە. -
پێنتاگۆن: سەربازگەکانمان لە عەین ئەسەد و هەولێر کراونەتە ئامانج
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) پشتڕاستی کردووە کە بنکە سەربازییەکانیان لە عەین ئەسەدی ئەنبار و نزیک شاری هەولێر لە لایەن ئێرانەوە بە موشەکی بالیستی هێرش کراوەتە سەریان و کۆبووەوەی ترامپ و گەورە بەرپرسانی ئەمەریکا کۆتایی هات.