جیهان
دوایین ھەواڵ
-
له ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا ٥٤ كه‌س به‌هۆی گه‌رما مردن
له هه‌رێمی كوهبهكی كه‌نه‌دا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ٥٤ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا. -
سەرۆک وەزیری پێشووی پاکستان دە ساڵ بەندیخانە-ی بەسەردا سەپا
نەواز شەریف سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بە تۆمەتی گەندەڵی سزای ١٠ سال بەندیخانەی بەسەردا سەپا. -
جەنگی بازرگانی له‌نێوان ئەمەریکا و چین دەستیپێکرد
ئەمەریکا كه سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر وه‌ڵاتی چیندا ئامادەکردبوو، خستیە بواری جێبەجێکردنەوە. به‌مه‌ش جەنگی بازرگانیی نێوان ئەو دوو وه‌ڵاتە دەستیپێکرد. -
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگه‌ی فیشه‌كی هه‌وایی له مه‌كسیك ١٩ كه‌س مردن
له مه‌كسیك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگه‌یه‌كی فیشه‌كی هه‌وایی لایه‌نی كه‌م ١٩ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا. -
له كه‌نه‌دا زیاتر له ٣٠ كه‌س به‌هۆی گه‌رما مردن
له هه‌رێمی كوهبهكی كه‌نه‌دا كه دانیشتوانه‌كه‌ی به فه‌ڕه‌نسی قسه ده‌كه‌ن، ده‌یان كه‌س به‌هۆی گه‌رماوه ژیانیان له‌ده‌ستدا. -
لە یۆنان لە دژی ڕادەستکردنی تاشدەمیر چالاکیی ئەنجامدرا
ڕادەستکردنەوە گولیزار تاشدەمیر ژنە سیاسەتمەداری کورد بۆ تورکیا، ناڕەزایی کوردستانیانی بەدوای خۆیدا هێنا و لە ئەسینا-ی پایتەختی یۆنان ڕژانە سەر شەقامەکان. -
لە دژی ڕادەستکردنەوەی تاشدەمیردەوڵەتی نەرویج شەرمەزارکرا
پاش ئەوەی گولیزار تاشدەمیر، چالاکوان و سیاسەتمەداری کورد لەلایەن دەوڵەتی نەرویجەوە ڕادەستی تورکیا کرایەوە، لە سوید و نەرویج چالاکیی ئەنجامدرا و ئەو کردەوەی دەوڵەتی نەرویج شەرمەزار کرا. -
ژوورە تاکەکەسیەکەی ماندێلا بۆ شەوێک دەفرۆشرێت
بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی مادی بۆ بەرنامەی هاوکاریی زیندانیان لە باشووری ئەفەریقا، ژوورە تاکەکەسیەکەی سەرۆکە مێژووییەکەی ئەو وڵاتە نیلسۆن ماندێلا، بۆ شەوێک دەفرۆشرێت. -
ئای پی: تره‌مپ ویستویه‌تی هێرشی سه‌ربازی بكرێته سه‌ر ڤه‌نزوێلا
ڕاگه‌یه‌ندرا كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ویستویه‌تی بۆ كۆتاییهێنان به ڕووداوه‌كانی فه‌نزوێلا، هێرشی سه‌ربازی بكرێته سه‌ر. -
ژماره‌ی ونبوانی ته‌قینه‌وه‌ی بوركانی فوگۆ له زیادبووندایه
له گواتیمالا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بوركانی فوگۆ ون بوون، له زیادبووندایه. ده‌گوترێت تا ئێستا ٣٣٢ كه‌س ون بوون. -
دادگه‌ییكردنی سه‌دان چه‌ته‌ی بۆكۆ حه‌رام ده‌ستی پێكرد
له نه‌یجیریا كه چه‌ندین ساڵه تێرۆری چه‌ته‌كانی بۆكۆ حه‌رام تیایدا ڕووده‌دات، دادگه‌ییكردنی سه‌دان چه‌ته ده‌ستی پێكرد. -
ترس و گومان هه‌ن كه ڕووداوه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌وره ببێت
دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێك له كاتی پشكنینی پۆلیسدا له فه‌ڕه‌نسا كوژرا، چالاكییه‌كانی ئیدانه‌كردن ده‌ستیانپێكرد. كاربه‌ده‌ستان به گومانن كه ڕووداوه‌كه گه‌وره ببێت. -
پۆمپیۆ جارێکی تر سەردانی کۆریای باکوور دەکات
لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پاککردنەوەی کۆریای باکوور لە چەکی ناوەکیی'، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پۆمپیۆ، جارێکی تر سەردانی ئەو وڵاتە دەکات. -
لە تایلاند ئەو منداڵانە دۆزرانەوە کە لە ئەشکەوتدا گیریان خواردبوو
لە باکووری تایلاند ئەشکەوتێک بوو بە ژێر ئاوەوە و ١٢ منداڵ و ڕاهێنەری تۆپی پێی ئەو منداڵانە لەناو ئەشکەوتەکەدا گیریان خواردبوو. لە ئێستادا ئەو منداڵانە دۆزراونەتەوە و ڕاشگەیەندرا، کە منداڵەکان سەلامەتن. -
"فەرەنسا هاوبەشە لە فشارخستنە سەر شۆرشگێڕانی میسر"
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن زۆرێک لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو چەک و تەکنەلۆژیایە، کە فەرەنسا پاش شۆڕشی ساڵی ٢٠١١ ی میسر، بە حکومەتى قاهیرەى فرۆشتووە، سیاسەتی زۆرداریی و بکوژی لە میسر قورس‌تر کردووە. -
کۆشکى سپى: کریمیە بە بەشێک لە خاکى رووسیا قبوڵ ناکەین
ئەمریکا رایگەیاند، گەرچی ناوچەى کریمیە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەلایەن حکومەتى مۆسکۆوە خراوەتە سەر خاکى رووسیا، بەڵام کریمیە بەبەشێک لە خاکى ئۆکرانیا پەسەند ناکەن. -
له ده‌ریای سپی ٦٣ كۆچبه‌ر ون بوون
له نزیك كه‌نارئاوه‌كانی لیبیا به‌له‌مێكی لاستیكی كۆچبه‌ران نووقم بوو و ٦٣ كۆچبه‌ر ون بوون. -
فه‌ڕه‌نسا ستاتۆی ناوچه‌ی كۆرسیكای په‌سه‌ند نه‌كرد
ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕه‌نسا پڕۆژه‌ی دانپێدانان به ستاتۆی ناوچه‌ی كۆرسیكا-ی فه‌ڕه‌نسای ڕه‌تكرده‌وه. -
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر سیاسه‌تی تووندی كۆچبه‌ری ڕێككه‌وت
قه‌یرانی كۆچبه‌ران كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له‌نێوان هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا (CSU و CDU) هاتووه‌ته ئاراوه، چاره‌سه‌ر بوو. -
دواى ٧٠ ساڵ کەسێکى چەپڕەو لە مەکسیک بوو بە سەرۆک کۆمار
ئاندرێس مانویل لۆپێز ئۆبرادۆر پاڵێوراوى چەپڕەو بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى کۆمار لە مەکسیک سەرکەوتنى بە دەستهێنا. بەو شێوەیە کۆتایى بە دەسەڵاتى ٧٠ ساڵەى ڕاستڕەوەکان بەسەر مەکسیکدا هات. -
لە ڕووسیا یادی زیلان کرایەوە
کوردانی دانیشتووی فیدراسیۆنی ڕووسیا بە مەراسیمێک یادی ٢٣یەمین ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی زینەب کناجی ناسراو بە زیلان-یان کردووە. -
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دەستی لەکار کێشایەوە
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆرست سەهۆفەر، پاش ڕێککەوتنی سیاسی سەرۆکوەزیر ئەنگێلا مێرکل لەسەر پەنابەران، دەستی لەکار کێشایەوە. -
ئێران: ڕێگه به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ده‌ین نه‌وت بفرۆشێت
ئیسحاق جیهانگیری جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رییان لێ بكات، ڕێگه ده‌ده‌ن كه‌رتی تایبه‌ت نه‌وت بفرۆشێت. -
لە هەر ٧ نەخۆشی شەکرە یەکێکیان بەهۆى پیسى هەواوە تووشى ئەو نەخۆشییە بووە
بەپێى لێکۆڵینەوەیەک لە هەر ٧ کەسى تووش بوو بە نەخۆشیى شەکرە (دیابت)، کەسێکیان بەهۆى پیسى هەواو و گۆڕینى کەش و هەواوە تووشى ئەو نەخۆشییە بووە. -
به‌هۆی داخستنی فێرگه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی گرژی كه‌وته‌وه نێوان حكوومه‌تی به‌رلین و ئه‌نقه‌ره
ڕژێمی ئاكه‌په فێرگه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی له شاری ئیزمیری توركیا له‌ناكاو داخست. به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیاش داوایان له ئاكه‌په كرد هۆكاری ئه‌م بڕیاره ئاشكرا بكات.