جیهان
دوایین ھەواڵ
-
یونان: تاوەکو کەشتییە تورکییەکان نەکشێنەوە قەیرانەکە کۆتایی پێنایەت
وەزارەتی دەرەوەى یونان بانگەشەی دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ تورکیا رەتکردەوە و جارێکیتر رایگەیاند، ئەوان لەسەر مەرجی کشانەوەى هەموو کەشتییە جەنگییەکانی ئەنقەرە سازش ناکەن. -
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دەست لەکاردەکێشێتەوە
دوای هەشت ساڵ لە مانەوەی لە پۆستەکەی، شینزۆ ئابی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بڕیاریدا دەست لەکاربکێشێتەوە، بەوپێیەی دۆخی تەندروستی باش نییە. -
فەڕەنسا: ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست گۆڕەپانی یاریکردنی تورکیا نییە
فلۆرەنس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا ڕایگەیاند کە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بۆ بابەتی نەتەوەیی تورکیا گۆڕەپانی یاریکردن نییە. -
فەڕەنسا، یونان، ئیتاڵیا و قوبڕس مانۆرێکی هاوبەش ئەنجام دەدەن
دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بە شێوەیەکی نایاسایی دەستی بە کاری دەرهێنانی غازی سروشتی کرد، فەڕەنسا، یونان، ئیتاڵیا و قوبڕس مانۆرێکی هاوبەش ئەنجام دەدەن. -
لە کۆنگۆ کۆتایی بە سوورێژە هات، لە ماوەی ٢ ساڵدا ٧ هەزار منداڵ گیانیان لەدەستدا
وەزیری تەندروستیی کۆماری کۆنگۆی دیمۆکرات رایگەیاند، لە وڵاتی ئەوان کۆتایی بە سوورێژەی منداڵان هاتووە و لە ماوەی دوو ساڵیشدا ٧ هەزار منداڵی خوار ٥ ساڵان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. -
لە ستۆکهۆڵم چالاکی بۆ بایکۆتکردنی کەلوپەلی شیلی ئەنجامدرا
گروپێک لە شیلیەکان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، بۆ شەرمەزارکردنی حکومەتی وڵاتەکەیان کە مافی مرۆڤ پێشێل دەکاتم بانگەوازیان بۆ بایکۆتکردنی بەرهەمە شیلییەکان کرد. -
لە شاری مومبایی هندستان باڵەخانەیەک رووخا
لە شاری مومبایی هندستان باڵەخانەیەک کە لە ٤٧ شوقە پێک هاتووە، رووخاوە و زیاتر لە ٩٠ کەس لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا ماونەتەوە. -
لە فیلیپین لە دوو تەقینەوەدا ١٤ کەس کوژران و ٧٥ کەس برینداربوون
لە دوورگەی ژۆلۆی فیلیپین لە ئەنجامی دوو تەقینەوەدا ١٤ کەس کوژران و ٧٥ کەسیش برینداربوون. -
لە بەندەرەکان مەترسی ئەمۆنیۆم زیادی کردووە
دوای تەقینەوەی بەیروتی پایتەختی لوبنان کە بەشێکی بەیروتی وێران کرد، لە بەندەرە نێودەوڵەتیەکان لێکۆلینەوە لە کۆگاکانی نیتراتی ئەمۆنیۆم دەستیپێکردووە. -
ئیمارات و یونان مانۆری هاوبەشی سەربازی ئەنجام دەدەن
ئیمارات عەرەبی و یونان هەفتەی داهاتوو مانۆرێکی هاوبەشی سەربازی ئەنجام دەدەن. -
لایەنەکانی لیبیا بڕیاری هەڵبژاردن و ئاگربەستیاندا
لایەنەکانی شەڕی لیبیا، ڕایانگەیاند کە شەڕ لە هەموو وڵات دەوەستێنن و هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن. -
لە سوودان بەهۆی لافاوەوە ٧٢ کەس گیانیان لەدەستدا
لە سوودان بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر لافاو دروست بوو و ژمارەی ئەو کەسانەی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧٢ کەس. -
قەیرانی کۆڤید ١٩، ١٠٠ ملیۆن کەس بەرەو هەژاری دەبات
بانکی جیهانی هوشیاریدا کە ئەو قەیرانەی بەهۆی پەتای کۆڤید١٩ دروست بووە، کاریگەریەکی زۆر لەسەر مرۆڤ دروست دەکات. -
لە ئەڵمانیا سۆسیاڵ دیموکرات و پارتی سەوز بەهێز دەبن
لە ئەڵمانیا بەپێی دوایی ڕاپرسی ڕێژەی دەنگی سۆسیاڵ دیموکراتەکان کە ئۆلاف سچۆلزیان کردووەتە کاندیدی سەرۆکوەزیری ٢% زیادی کردووە و کاندیدکردنی سچۆلز کاریگەری لەسەر دەنگی پارتی سەوزیش داناوە. -
بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی ڕێوشوێنەکان توندتر دەکات
بەریتانیا لە دەریای مانشێ بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی پەنابەران دەستی بە گرتنەبەری ڕێوشێن کرد. -
لە دامەزراندنی بەلاڕووسەوە سەرۆکەکەی نەگۆڕاوە
ئەلکساندر لوکاشەنکۆ کە ٢٦ ساڵە وڵاتەکەی بە سیاسەتی 'دەستی پۆڵایی' و بە زۆردەستی بەڕێوەدەبات، لە هەڵبژاردنەکانی دوێنێی بەلاڕووسدا ٧٩% دەنگەکانی بەدەستهێنا و جارێکیتر وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژیردرایەوە. -
کۆریای باشور، بە هۆی لافاوەوە زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە کۆریای باشور باران بارین بووە هۆی دروستبوونی لافاو و لە ئەنجامدا تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسیش بێسەروشوێنن. -
ئەمساڵ لە ئەتلەنتیکا زریان و گەردەلوولی گەورە ڕوودەدەن
بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، وەرزی زریان و گەردەلوول لە ئەتلەنتیکا بە پێی پێشبینیەکان چالاکتر دەبێت و لەنێوان مانگەکانی ٧ و ١١ دا زریانی زۆر گەورە دروست دەبن. -
لە ئەفریقا بۆ پاراستنی دارستانەکان سوپای سەوز پێکدەهێنرێت
لە ئەفریقای ڕۆژئاوا بۆ پاراستنی داراستانەکان کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، بە بەشداری سەدان کەس سوپای سەوز پێکدەهێنرێت. -
بەهۆی ئاگر کەوتنەوە له نهخۆشخانهیهكی هندستان ژمارهیهك توشبوی كۆرۆنا سووتان
ئاگرێك له بهشی چاودێریی نهخۆشخانهیهكی تایبهت له هندستان كهوتهوهو و بههۆیهوه ژمارەیەک ژن و پیاوی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا سووتان و گیانیان لهدهستدا. -
کۆنگۆ، لە ماوەی ٦ مانگدا ١٣٠٠ کەس کوژراون
لە کۆماری دیمۆکراتی کۆنگۆ تەنها لە ماوەی شەش یەکەمی ئەمساڵدا ١٣٠٠ کەس لە لایەن گروپە چەکدارەکانەوە کوژراون. -
لەدژی لوکاشەنکۆ سێ ژن پاڵێوراون
٩ی ئاب لە بیلاڕووسیا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجامدەدرێت و لەدژی لوکاشەنکۆ کە ٢٦ ساڵە لەسەر دەسەڵاتە ٣ ژن خۆیان پاڵاوتووە. -
تهندروستیی جیهانى هۆشدارى دهداته ئهو وڵاتانهى دهست به گهشته ئاسمانییهكان دهكهنهوه
رێكخراوى تهندروستی جیهانى له پێگهى تایبهتى خۆى هۆشدارى نوێى بڵاوكردهوه سهبارهت بهو وڵاتانهى كه ئاسانكارى دهكهن له رێكارهكانى رووبهڕووبوونهوهى كۆرۆنا و دهست به گهشته ئاسمانییه نێودهوڵهتییهكان دهكهنهوه. -
هێرشەکانی دارفوور زیاتر کاریگەری لەسەر منداڵان دروست دەکات
لە سوودان لەگەڵ ئەوەی دیکتاتۆری ئەلبەشیریش کۆتایی هات، بەڵام هێرشی قڕکردنی دارفوور بەردەوامە. ئەو هێرشانەش کاریگەری زۆر لەسەر منداڵان دروست دەکات. -
هیندستان بەهۆی خواردنەوەی مادەی پاککەرەکانەوە ٩ کەس گیانیان لەدەستدا
لە باشووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان بەهۆی ئەوەی خۆیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن، ٩ کەس مادەی پاککەرەوەی کیمیاییان خواردەوە و بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستدا.