جیهان
دوایین ھەواڵ
-
بەهۆی پیسبوونی ئاو و هەواوە ٥٠٠ هەزار منداڵ گیانیان لەدەستداوە
بەپێی لێکۆلینەوەیەک کە لە ئەمریکا کراوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە هیندستان و ئەفریقای باشوور ٤٧٦ هەزار منداڵی ساوا بەهۆی پیسبوونی ئاو و هەواوە گیانیان لەدەستداوە. -
لە بۆلیڤیا هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بەڕێوەچوو
دوای ئەوەی ئیڤۆ مۆرالیس بە ناچاری دەستیلەکارکێشایەوە، هاوڵاتیانی بۆلیڤیا دوای ساڵێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ دەنگیاندا. -
ناتۆ لەبارەی بەکارهێنانی سیستمی ئێس٤٠٠ هوشداری دایە دەوڵەتی تورک
ناتۆ لەبارەی بەکارهێنانی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕووسی هوشداری دایە دەوڵەتی تورک و ڕایگەیاند کە مووشەکەکان بۆ فڕۆکەکانی ناتۆ مەترسیدارە. -
ئەمریکا داوای لە دەوڵەتی تورک کرد کۆتایی بە هەوڵە تێکدەریەکانی بهێنێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە دەوڵەتی تورک کرد کە کۆتایی بە هەوڵە تێکدەریەکانی لە ڕۆژئاوای دەریای ناوەڕاست بهێنێت. -
تا ئیستا ١٠ ملیۆن ئەمریکی دەنگیانداوە
بۆ هەڵبژاردنی ٣ی تشرینی دووەم کە بریارە لە ئەمریکا ئەنجام بدرێت تا ئێستا ١٠ ملیۆن کەس دەنگیانداوە. -
ئەڵمانیا: دەبێت تورکیا ئاژاوەگێڕیییەکانی لە دەریای سپی کەم بکاتەوە
هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، تورکیا دووبارە کەشتیی پشکنینی رەوانەى رۆژهەڵاتی دەریای سپی کردووەتەوە و داوایکرد، تورکیا ئاژاوەگێڕییەکانی و کارە تێکدەرانەکانی لە دەریای سپی کۆتایی پێ بهێنێت. -
سوپای ئەمریکا ناوچەى هیلمەندی ئەفغانستانی بۆردومانکرد
سوپای ئەمریکا رایگەیاند، هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر ناوچەیەکی هیلمەندی ئەفغانستان. -
تا ئیستا ١٠ ملیۆن ئەمریکی دەنگیانداوە
بۆ هەڵبژاردنی ٣ی تشرینی دووەم کە بریارە لە ئەمریکا ئەنجام بدرێت تا ئێستا ١٠ ملیۆن کەس دەنگیانداوە. -
لە ڤیەتنام بەهۆی لافاوەوە ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی لافاوەوە لە ناوەندی ڤیەتنام، لانیکەم ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٤٦ هەزار کەسیش ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشت. -
هێزەکانی لیبیا لە تونس کۆدەبنەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لایەنەکانی شەڕی لیبیا بۆ دەستپێکردنی دیالۆگ لە سەرەتای مانگی داهاتوودا لە تونس دەست بە کۆبوونەوە دەکەنەوە. -
بە سەدان کەس بۆ قەرەباخ جارنامەی ئاشتیان بڵاکردەوە
بە سەدان کەس بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان کە تورکیا ئاگری شەڕەکە خۆش دەکات، جارنامەی ئاشتیان بڵاوکردەوە. -
ئازەربایجان و ئەرمینیان لەسەر ئاگربەست رێککەوتن
ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر ئاگربەست لە قەرەباغی سەروودا رێککەوتن. -
شەڕی قەرەباخ: دانوستانەکان لە مۆسکۆ دەستیانپێکرد
لەسەر بانگهێشتکردنی ڤیلادیمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسا، بەرپرسانی ئەرمەنستان و ئازەربایجان بۆ دانوستانەکان بۆ مۆسکۆ دەچن. -
سەرباری قوڵبوونەوەى قەیرانە ئابوورییەکان دەوڵەندەکان دەوڵەمەندتر بوون
بەهۆی پەتای کۆرۆناوە قەیرانی ئابووری لەسەرتاسەری جیهاندا بەردەوامیی هەیە. لەو دۆخ و قەیرانەدا چەند ملیاردێرێک سەرمایەکانیان زۆر زیاد کردووە. -
ئەیلول گەرمترین مانگی ٢٠٢٠ بوو
بەپێی ڕاگەیەنراوی بەرنامەی لێکۆلینەوەی زەوی سەر بە کۆمسیۆنی ئەوروپا و ئاژانسی گەردوونی ئەوروپا، ئەیلول گەرمترین مانگی ٢٠٢٠ لە جیهاندا بووە. -
کەنەدا هەموو بازرگانی و هەناردەیەکی لەگەڵ تورکیا هەڵپەسارد
سەرەنجام ناڕەزایەتیەکان دژ بە هاوکاریە سەربازیەکانی کەنەدا بۆ تورکیا ئەنجامی لێکەوتەوە و وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە تویتێک دا ڕایگەیاند: هەموو بازرگانی و هەناردەیەکمان لەگەڵ تورکیا هەڵپەساردوە. -
خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بە گروپێکدرا کە (هیپاتیت سی) دۆزیەوە
خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بە مایکڵ هەوغاتونی ئینگلیز، هارڤەی ئالتەر و چارلس ڕیجی ئەمریکی درا. ئەم گروپە (هیپاتیتی سی) دۆزیەوە. -
لە بەلجیکا ٣ کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییە گەورەکەى رواندا دەستگیرکران
لە بەلجیکا ٣ کەس بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کۆمەڵکوژییە گەورەکەى رواندا دا دەستگیرکران. -
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لەژێر شەمەندەفەرێک بۆمبێک دۆزرایەوە
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە ژێر شەمەندەفەرێک پاکەتێک دۆزرایەوە کە بۆمبێکی تێدا جێگیرکرابوو. -
ماکرۆن: پەیامە شەڕخوازەکانی تورکیام تۆمار کرد
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند، ڕاگەیەنراوەکانی شەڕخوازی دەوڵەتی تورکیان لەبارەی قەرەباخ تۆمار کردووە. -
پەرلەمانتارانی فەڕەنسی: پێویستە کۆتایی بە دانوستانەکانی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا بهێنرێت
٢٧ پەرلەمانتاری فەڕەنسی لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا داوایان کرد کە کۆتایی بە پرۆسەی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپادا بهێنرێت. -
لە کەنەدا فرۆشتنی چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە تورکیا شەرمەزار کرا
لە کەنەدا ڕەوەندی کوردی بە دروشمی "پڕچەککردنی تورکیا بوەستێن" لە بەردەم بارەگای کۆمپانیای وێسکام (L3HARRIS Wescam) دروستکەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، چالاکی ئەنجام دا. -
لە کانێکی خەڵۆزی چیندا ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا
لە کانێکی خەڵوزی باشووری ڕۆژئاوای چیندا بەهۆی غازەوە ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا. -
بەهۆی هەڕەشەی تەقاندنەوەی بورجی ئیڤڵ داخرا
پۆلیسی فەرەنسا ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی مەترسی هەڕەشەی تەقاندنەوەی، بورجی ئیڤڵ و دەوروبەری چۆڵکراوە. -
لە بەراوەکانی جەزاییر تەرمی ١٠ کۆچبەر دۆزرانەوە
وەزیری پاراستنی جەزاییر رایگەیاند، هێزەکانی دەریایی لە بەراوەکانی ئەو وڵاتە تەرمی ١٠ کۆچبەریان دۆزیوەتەوە و وتی:"هێزەکانی دەریایی لە بەرواری نێوان ١٥ بۆ ١٩ی ئەیلولدا ٤٢ ئۆپڕاسیۆنیان بۆ گرتنی کۆچبەرە نایاسیەکان دەست ئەنجامداوە."