ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کەجەدەکە-ئە بە پەیامێک ساڵی نوێی پیرۆزکرد
کەجەدەکە-ئە بە پەیامێک ساڵی نوێی لە گەلی کوردستان و دۆستەکانیان پیرۆزکرد و گوتی: "بۆئەوەی ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە ساڵی ئازادی ڕێبەرێتی و کوردستان دەبێت هەموو کەسێک سەفەربەربێت". -
هەبەدەهە لە ئیزمیر چالاکی سابۆتاژی ئەنجامدا
یەکینەکانی سەر بە هەبەدەهە رایانگەیاند، شەوی ٢٨ی کانونی یەکەم لە ناوچەی کارشیکایای ئیزمیر ئۆتۆمبێلی فاشیستێکیان سووتاندووە. -
زیندانییەکی مانگرتوو: هەتا گۆشەگیری هەڵدەگیرێت، چالاکییەکەمان بەردەوام دەبێت
زیندانی مانگرتوو ئەدهەم گۆکتورک کە لە زیندانی یۆزگات تیپی(ت) ژمارە ٢ ڕاگیراوە، ڕایگەیاند، کە چالاکییەکەیان بە ئیرادەوە بەردەوام دەبێت و داوای هەستیاری کرد. -
لە لایپزیگ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران
لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستانیان بەمەبەستی ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رێپێوانیان کرد. -
"ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی بەرخۆدان بوو لە دژی گوشار بۆسەر ڕۆژنامەوانانی کورد"
لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوودا ١٣٤ ڕۆژنامەوان کە زۆربەیان کوردن دەستبەسەر کران و ٣٣ ڕۆژنامەوان زیندانیکران. ڕۆژنامەوانانی کورد لە ساڵی ٢٠٢٣دا ڕووبەڕووی گوشار، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن بوونەتەوە. -
لە لەندەن هێرشە داگیرکەرییەکان شەرمەزار کران
کوردستانیان و دۆسیانیان لەبەردەم بینای سەرۆکوەزیران لە لەندەن کۆبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەرمەزار کرد. -
لە چەند شارێکی ئەڵمانیا چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هامبۆرگ، لوبەجک و شتۆتگارتی ئەڵمانیا بەڕێپێوانێک شەرمەزارکران. -
لە دویسبۆرگ دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزاکرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا کۆبونەوە و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا، شەنگال، باشوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزارکران. -
لە ئینگلتەرا پۆستکارتی 'عەبدوڵا ئۆجالان' دەبرێتە ماڵ و کارگەکان
بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ زۆرێک لەشارەکانی ئینگلتەرا، پۆستکارتی ساڵی نوێ بۆ ماڵان و کارگەکان نێردران. -
لە لۆزان ستاندی هۆشیارکردنەوە دانرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" هەموو هەفتەیەک ستاندی هۆشیارکردنەوە دادەنرێت، لەم هەفتەیەدا بانگەوازی هەستیاری کرا و کتێبەکان دابەشکران. -
ئێشکگریی دادپەروەری بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە
ئێشکگریی دادپەروەری بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە ئەدەنە و ئامەد و وان و مێرسین و ئیستنەبوڵ بەردەوامە. -
کوردێک لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە بە ئەشکەنجە گیانی لە دەستدا
هێزەکانی ئێران کوردێک بە ناوی مەنسور سەلاماتیان ئەشکەنجەدا و کوشتیان. -
ئۆزتورک تورکدۆغان: تورکیا بووەتە وڵاتی بێ یاسایی
ئۆزتورک تورکدۆغان، هاوسەرۆکی وتەبێژی کۆمیسیۆنی یاسای دەم پارتی، ڕایگەیاند، سەرەکی ترین نادادپەروەری گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و ڕایگەیاند:"دەبێت دەستبەجێ گۆشەگیری لە ئیمرالی هەڵبگیرێت". -
تاشکن: زیندانەکان بوونە گۆڕەپانی بەرخۆدان
لە ماوەی ساڵێکدا هەزاران پێشێلکاری مافەکان لە زیندانەکاندا ئەنجام دراوە. بەڕێوەبەری مەد توهاد-فەد، پارێزەر فرات تاشکن، ڕایگەیاند، زیندانەکان کە بوونەتە شوێنی ئەشکەنجە،گوشار و پێشێلکردنی مافەکان، گۆڕاون بۆ گۆڕەپانی بەرخۆدان. -
لە سویسرا ناڕەزایەتییەکان دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە
کوردستانیانی شاری ژنێڤی سویسرا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەر تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوا و باکوری سوریا بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرد. -
کۆنگرەی گەل: ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە ساڵێکی گرنگی تێکۆشان
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بەبۆنەی ساڵی نوێوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی: " لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندا بە ئامانجی ئازادی جەستەی سەرۆک ئاپۆ بەرخۆدان گەشەبکات". -
"گەلی کورد لە ئەنادۆڵ ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت"
هاوسەرۆکی گشتی پێشووتری هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند، پاش هەزاران ساڵ گەلی کورد لە جوگرافیای ئەنادۆڵ ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت و گوتی: "کورد ئیتر لەو شوێنە دەرچوون کە بۆیان دیاریکرا بوو". -
لە درێسدن هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکرا
لە درێسدن هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی گەلی کورد شەرمەزارکران. لە چالاکیەکەدا سڵاو لە هێزە کوردستانیەکان کرا کە بۆ ئازادی شەڕدەکەن. -
پارێزەران و بنەماڵەکان بۆ ئەوەی سەردانی ئیمراڵی بکەن داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵە و پارێزەرانی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی بۆ ئەوەی بتوانن چاویان پێیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتی کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی پۆلیسەکان چالاکییەکیان ئەنجامدا
ڕاگەیەندرا کە جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی مالی پۆلیس حۆسەین سەرینیۆڵ چالاکییەکیان ئەنجامداوە. -
ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی: ڕێگای ئاشتی لە ئیمرالییە
ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی باسی گۆشەگیری و مانگرتن لە خواردنیان کرد و ڕایانگەیاند کە پێویستە ڕێکخستنێکی بەهێز لە دژی ئەم سیاسەتانە سەرهەڵبدات. گەنجان وتیان:" ئەمڕۆ هەموومان لەژێر گۆشەگیریداین. پیویستە گۆشەگیری لە ئیمرالی کۆتایی بێت". -
پارێزەرەکان بۆ دیدار لە ئیمرالی داواکارییەکی نوێیان بەرز کردەوە
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە داواکارییەکی نوێیان بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تۆمار کرد کە ماوەی ٣٤ مانگە هیچ هەواڵێکی نازانرێت. -
سزای ١٠ ڕۆژ زیندانی تاکەکەسی بەسەر زیندانیانی مانگرتوودا سەپێندرا
هاوسەرۆکی ماتوهای-دەر، دیلەک دەمیر، ڕایگەیاند، زیندانیانی زیندانەکانی تەکیرداغ، ئانتالیا و سیلیڤری کە مانیان لە خواردن گرتووە، ماوەی ١٠ ڕۆژە سزای زیندانی تاکەکەسییان بەسەردا سەپێنراوە. -
کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان قوربانیانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی بە بیر هێنایەوە
کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان (جیک)، لە راگەیەندراوێکدا قوربانیانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی بەبیرهێنایەوە و ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربڕی. -
لە مارسیلیا مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕ بەڕێوەچوو
ئەو گەریلایانەی لە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکاندا شەهیدبوون بە مەراسیمێک لە شاری مارسیلیای فەرەنسا یادیان کرایەوە.