ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
پاکتاوی سیاسی لە مێرسین؛ ژمارەیەکی زۆر دەستبەسەرکران
لە مێرسین لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپ عەلی بیلەن و چەندین کەسی دیکە دەستگیرکران. -
پارێزەر بن خەلیفە: فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئامرازێکە بۆ کوشتنی بێ دادگایی کردن لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە
پارێزەر سەلما بن خەلیفە لەنزیکەوە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکات کە بە فڕۆکە شەڕکەرەکانی لە مەخمور و شەنگاڵ ئەنجامی دەدات و ڕایگەیاند، کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووەتە ئامرازی کوشتنی بێ دادگایی کردن. -
خەڵاتی جەمال نەبەز درایە مامۆستای کورد زارا موحەمەدی
خەڵاتی جەمال نەبەزی بەرلین درایە مامۆستای کورد زارا موحەمەدی کە لەلایەن ئێرانەوە گیرا و دواتر ئازادکرا. -
تەرمی جەمال تانهان بەخاکسپێردرا
ئەمڕۆ تەرمی جەمال تانهان بەخاکسپێردرا. -
کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق پشتیوانی لە "هەڵمەتی ئازادی" دەکەن
سیاسەتمەداری عێراقی، شێخ ڕەحیم سەعدی، پشگیری بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەربڕی و دەڵێت: "فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان چارەسەرە بۆ هەموو کێشەکانی ناوچەکە". -
١٨هەمین کۆنفرانسی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت
کۆمیسیۆنی هاووڵاتیانی تورکیا لە ئەوروپا (EUTCC) لە پەرلەمانی ئەوروپا ١٨هەمین کۆنفرانسی کورد بەڕێوە دەبات. -
ژمارەی زیندانیانی بەشداری مانگرتن لە خواردن لە زیادبووندایە
دوو زیندانی دیکە بەشداریی مانگرتن لە خواردن بوون کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان دەستی پێکردووە. -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری پێشکەشکرا
پاڕێزەران بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان پێشکەش کرد. -
یەپەسە لە ئیستەنبوڵ دوو چالاکی جیاجیای ئەنجامدا
یەپەسە رایگەیاند، کە ٢٩ی تشرینی دووەم لە مەجیدکۆی و ئاڕناڤۆتکۆی یەکینەکانیان ئۆتۆمبێلەکانی دوو فاشیستیان سوتاندوە. -
کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە
دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکاتە سەر هەر چوارپارچەی کوردستان. ئەو هێرشانەش چەندین کۆمەڵکوژییان لێکەوتووەتەوە. -
تەرمی ئۆرهان ئێلما بەخاکسپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە ئۆرهان ئێلما کە لە شەڕەکەی دوێنێی ناوچەی کەربۆران شەهید بوو، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیرایەوە و بەخاکسپێردرا. -
دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنی دەربارەی هەڵبژاردنی کەرکوک دواخست
دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکان دەربارەی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، بۆ ١٢ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دواخست. -
کەجەدەکە-ئە: بومەلەرزەکەی گەملیک نیگەرانییەکانمانی دەربارەی ئیمراڵی گەیاندە لوتکە
کەجەدەکە-ئە ڕایگەیاند، دوای بومەلەرزەکەی گەملیک بە پلەی ٥.١، نیگەرانییەکانمان دەربارەی ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەیشتۆتە لوتکە. -
جەژنی ژیانەوە لە لایپزیگ پیرۆزکرا
لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا. -
دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی خۆی ئاشکرا کرد
لە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکەدا هاتووە، "ئەمڕۆ زیاتر لە هەموو کاتێکی دیکە پێویستە یەکگرتوویی سیاسی لە نێو هێزە کوردییەکاندا بێتە ئاراوە". -
لە پاریس پەیوەست بە هەردوو کۆمەڵکوژییەکە ڕێپێوان دەکرێت
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکانی ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ و ٢٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بە داخوازی "دادپەروەری" و "شەفافیەت" ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە زرێپۆشێکی پۆلیسیان کردە ئامانج
جەنگاوەرانی دیلان کۆرتاکی هەبەدەهە لە ئەسینیورتی ئیستنەبوڵ بە بۆمبی دەستی هێرشیان کردە سەر زرێپۆشێکی پۆلیس. -
بومەلەرزە گەملیکی هەژاند
لە کەنداوی گەملیک لە دەریای مەڕمەڕە بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری ریختەر بومەلەرزە روویدا. -
جەمال تانهان زیندانیی سیاسی گیانی لەدەستدا
جەمال تانهان کە تووشبووی شێرپەنجەبوو، دوای ئەوەی لەپێ کەوتبوو و بێهۆش ببوو، بڕیاری ئازادکردنی درا و پاش ٤٣ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. -
لە پێشبڕکێی دەوڵەتان لە سەر پەرەپێدان بە درۆن، بەرپرسیارێتی ئەخلاقی لە کوێدایە؟
ئەو چەکە تازەیەی کە هەرەشە لە هەموو زیندەوەران دەکات، ساڵی رابردوو لە بازاری چەکدا پشکێکی گەورەی لە گرێبەستەکاندا بەرکەوت. -
لە هەیلبۆرن بە بەشداری سەدان کەس مەراسیمێکی کولتوری سازکرا
لە شاری هەیلبۆرنی ئەڵمانیا مەراسیمی کولتوری کورد سازکرا. لە مەراسیمەکەدا پەیامی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" راگەیەندرا. -
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە دارمشتات و دۆرتموند پیرۆزکرا
لە شارەکانی دارمشتات و دۆرتموندی ئەڵمانیا ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا. -
لە لەندەن هێرشی پۆلیسی بەریتانیا بۆ سەر کۆمەڵەی کوردی شەرمەزارکرا
لە لەندەن دژی هێرشی پۆلیس بۆ سەر کۆمەڵەی کوردی چالاکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو. -
سزای زیندانی تاکەکەسی بەسەر زیندانییە ناڕەزاییەکاندا سەپێنرا
بەپێی زانیارییەکان، ئەو زیندانیانەی لە زیندانی تیپی (F) ی ئەدەنە دژی پێشێلکارییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی، سزای زیندانی تاکەکەسیان بەسەردا سەپێنراوە. -
کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کورد بەڕێوەبەرایەتی نوێی هەڵبژارد
کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کورد لە چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆیدا، بەڕێوەبەرایەتی نوێی هەڵبژارد.