ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
"با ئۆجالان ئازاد بکرێت، یەکێتی ئەوروپا و ئەنجوومەنی ئەوروپا ڕێکار بگرنەبەر"
لە ئەنجامنامەی کۆنفرانسی کۆمیسیۆنی هاوڵاتیانی تورکیا لە ئەوروپا، تیشکخرایە سەر بەرپرسیارێتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیماننامەی لۆزان و داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا. -
دایکانی شەممە: هیچ کاتێک دەست لەم تێکۆشانە هەڵناگرین
دایکانی شەممە داوای دادپەروەرییان کرد بۆ ئیبراهیم دەمیر و عەگیت ئاکیپا کە پێش ٣١ ساڵ کوژران. سەرۆکی کۆنسەی ناوەندی یەکێتیی پزیشکانی تورک، شەبنەم کۆرۆر فینجانجی بەشداری چالاکییەکەی کرد. -
تائێستا ٥١٢ یاداشت بۆ سەندنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارانی هەدەپ خراوەتە بەردەم پەرلەمان
لە کۆی ٧٣٣ یاداشت بۆ سەندنەوە و هەڵگرتنی پارێزبەندی لە پەرلەمانتاران کە خراونەتەبەردەم پەرلەمانی تورکیا کراون، ٥١٢داوایان لە دژی پەرلەمانتارانی هەدەپن. -
لە لەندەن گەنجانی کورد دژی داگیرکاری ڕێپێوانیان کرد
لە لەندەن گەنجانی کورد دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانیان کرد. -
لە کەرتی غەززە شەڕێکی قورس ڕوودەدات
لە ٦٣هەمین ڕۆژی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا، تەقینەوەی گەورە لە شارە گەورەکانی کەرتی غەززە و دەوروبەری ڕوودەدات. باشووری لوبنانیش بە چڕی بۆردومان کرا. -
لە ماوەی ساڵێکدا لە ئێران دەیان خوێندکار دەستگیرکراون
بەپێی ئامارەکان لە ماوەی ساڵێکدا لە ئێران ٤٤ خوێندکاری زانکۆ بە پاساوی جیاواز لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون, زۆرینەیان کوردن. -
بۆ "ڕۆژی خوێندنەوەی عەبدوڵا ئۆجالان" بانگەواز کرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە چەندین وڵات چالاکییەکانی "ڕۆژی نێونەتەوەیی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" ئەنجام دەدرێت. بانگەواز کرا بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکان. -
بنەماڵەی عەبدوڵا ئۆجالان داوا دەکەن "بەپەلە" سەردانی ئیمراڵی بکەن
بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پاش بوومەلەرزەکەی گەملیک داوایان کرد "بەپەلە" بچنە ئیمراڵی. -
چالاکیی زیندانیان گەیشتە ١٢هەمین ڕۆژ: کەمپەینەکە سەردەخەین
زیندانیانی پەکەکە لە زیندانی تیپی (H)ـی ئەسکیشەهیر ١٢ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە، داوا دەکەن هەمووان کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" سەربخەن. -
لە ئەسینا بە درووشمی "بکوژ ئەردۆگان" چالاکی ئەنجامدرا
دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری تورک، تەیب ئەردۆگان بە فەرمی سەردانی ئەسینای کرد، کورد و دۆستەکانیان بە درووشمی "بکوژ ئەردۆگان" چالاکیان ئەنجامدا. -
بە مووشەک هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بە مووشەک هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق. -
بارتین: پێویستە یاساکان لە ئیمراڵی جێبەجێ بکرێن
پەرلەمانتاری جولەمێرگی هەدەپ، ئۆزنور بارتین داوای کرد، داواکاری زیندانیانی مانگرتوو لە خواردن جێبەجێ بکرێت و گوتی: "پێویستە یاساکان جێبەجێ بکرێن، دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئەنجام بدرێت". -
لە وەزیر تونچ پرسیار کرا: بارودۆخی عەبدوڵڵا ئۆجالان چۆنە؟
پەرلەمانتاری هەدەپ جەنگیز چیچەک سەرنجی خستە سەر بوومەلەرزەکەی گەملیک و سەبارەت بە بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پرسیاری لە وەزیری داد یڵماز تونچ کرد. -
دۆسییەی کۆبانێ: بەو دۆسییە لە کونیا و ئیزمیر کورد کوژران
پارێزەر زەینەب سەدەف ئۆزدۆغان لە دانیشتنی دۆسیەی کۆبانیدا وتی: "لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم دۆسیەیە لە کۆنیا و ئیزمیر ٢ جار بە مەبەستی کوشتن هێڕشکرایە سەر گەلی کورد". -
نۆبەتی دادپەروەری بەردەوامە: کۆتایی بە گۆشەگیریەکان دەهێندرێت، کۆمەڵگا هەناسەیەک هەڵدەمژێت
لە دژی گۆشەگیریەکانی سەر ئیمراڵی نۆبەتی دادپەروەری لە ئامەد، وان، ئەدەنە و مێرسین دەستیپێکرد، لە چوارەم ڕۆژی خۆیدایە. لە چالاکییەکاندا وترا: "ئەگەر کۆتایی بە گۆشەگیریەکان بهێندرێت کۆمەڵگا هەناسە هەڵدەمژێت". -
کۆن-مەد: ئێمە تێکۆشانی ئاپێ وەهاپ دەگەیەنینە سەرکەوتن
کۆن-مەد وەهاپ گۆگەباکانی بەبیر هینایەوە و وتی:"ئێمە تیکۆشانی ئاپێ وەهاپ بەرەو سەرکەوتن دەبەین." -
تولای حاتیمئۆگیولاری پشتیوانی بۆ مانگرتووان دەربڕی: دەبێت دەستبەجێ گۆشەگیری هەڵبگیرێت
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپ تولای حاتیمئۆگیولاری سەردانی گڵکۆی دەنیز پۆیراز و جەمال تانهانی کرد و لە وتەیەکدا ئاماژەی بە بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن کرد. -
کۆنفرانسی کورد لەپەرلەمانی ئەوروپا: لۆزان کارەسات بوو
لە سەرەتای دانیشتنی دووەمین ڕۆژی کۆنفرانسی کورد کە لە پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت، ڕێککەوتنی لۆزان و ئەنجامەکانی هەڵسەنگێندرا. -
پارێزەران بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان پێشکەشکرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان پێشکەش کرد. -
هەڕەشە لە زیندانیانی مانگرتوو دەکرێت
بەڕێوەبەری زیندانی ئەرغلی هەڕەشەی لە زیندانیانی مانگرتوو کردووە و رایگەیاندووە، "سیستەمی ئیمرالی بەسەرتاندا دەسەپێنین، ئازادیتان ڕادەگرین دەبێ تا دەمرن لێرەدا بن." -
'بێدەنگی نێونەتەوەیی بەرامبەر هێرشەکانی سەر شەنگاڵ شەرمەزارییەکی گەورەیە'
بەڕێوەبەری ڕێکخستنی ژنانی دادپەروەر(سی ئی ئۆ) د. لەیلا فەرمان بێدەنگی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگاڵی بە شەرمەزارییەکی گەورە ناو برد و ڕایگەیاند، کە کار بۆ بە تاوانبار ناسینی دەوڵەتی تورک دەکەن. -
ژنانی زینداکراوی زیندانی گەبزەش بەشداریان کرد لە مانگرتن لە خواردن
ژنانی زیندانیکراوی زیندانی گەبزە ڕایانگەیاند کە لە بەرامبەر گۆشەگیریەکانی سەر ئیمرالی مانیان لە خواردن گرتووە. -
ئێشکگریی دادپەروەری بەردەوامە: بەرخۆدانی زیندانییان سڵاو کرا
چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری لە ئامەد، وان، ئەدەنە و مێرسین بۆ زیندانیانی مانگرتوو لە خواردن دەستیپێکرد، بەرخۆدانی زیندانەکان سڵاو کرا. -
شاندێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی کەتەلۆنیا کۆبووەوە
شاندێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی کەتەلۆنیا پرە ئاراگۆنێس بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوکاری نێوان هەرێم و کەتەلۆنیا کۆبووەوە. -
زیندانیانی ئامەد: چالاکانە بەشداری لە پڕۆسەی بەرخۆدان بکەن
زیندانیانی زیندانی ژمارە ١ی ئاسایشی باڵای ئامەد بانگەوازیان بۆ هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسی پرسی کورد'کرد و داوایان لە هەموو لایەک کرد چالاکانە بەشداری پرۆسەی بەرخۆدان بکەن.