پەژاک: شۆڕشی ١٩ی تەممووز بوو بە سەرچاوەی ئیلهام
هاوسەرۆکایەتیی پەژاک لە بەیاننامەکەیدا بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: "ئەم شۆڕشە بوو بە ڕەمز و سەرچاوەی ئیلهام بۆ ئازادی و پێکەوە ژیان و دیموکراتیکی گەلان."
هاوسەرۆکایەتیی پەژاک لە بەیاننامەکەیدا بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: "ئەم شۆڕشە بوو بە ڕەمز و سەرچاوەی ئیلهام بۆ ئازادی و پێکەوە ژیان و دیموکراتیکی گەلان."
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەی ١٢هەمین ساڵوەگەری شۆڕشی ڕۆژئاواوە پەیامێکی لە ماڵپەڕی خۆی بڵاوکردەوە و یادی شەهیدانی شۆڕشی بەرز ڕاگرت.
دەقی پەیامێکە بۆ هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نووسراوە بەم شێوەیەیە:
"بەبۆنەی ١٢ هەمین ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕشی گەلان لە ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو گەلانی هەرێمەکە دەکەین. ئەو شۆڕشە بوو بە هێما و ئیلهامی ئازادیخوازی و پێکەوە ژیانی دیمۆکراتیکی گەلان. ئێستا نەتەوەی دیمۆکراتیک بۆتە ڕۆژەڤێکی ڕاستەقینە و جددی بۆ ژیانی هەموو گەلانی ناوچەکە. بەدیڵێکی زۆر بۆ ئەو شۆڕشە درا و ئەو ڕێبازە بوو بە پرشنگی ڕووناکی بۆ هەموو مرۆڤایەتی. ئێمە بە ڕێز و حورمەتەوە هەموو شەهیدانی گەورەی یەپەگە، یەپەژە و هەسەدە و هەموو هێزە پاراستنیەکانی ئەم شۆڕشە بەبیر دێنینەوە و سڵاو و ڕێزی خۆمان پێشکەش بە زەحەمەتکێشان و بەرپرسانی ئەو شۆڕشە دەکەین.
هیوادارین وەک چۆن گەلەکەمان ئەو شۆڕشەی کردە هیوایەک بۆ مرۆڤایەتی، ئێوەش لە پاراستنی ئەم شۆڕشە مەزنە لە بەرامبەر هێرشی تیرۆریستی و فاشیستیەکان سەرکەوتوو بن. ئێمە دڵنیاین کە چۆن بەرخۆدانتان لە دژی داعش نموونەیەکی مێژوویی بوو، بەو شێوەیەش بەرخۆدانتان لە بەرامبەر هێرشە فاشیستیەکانی تورکی پشتیوانی داعش، دەبێتە شکۆیەکی مێژوویی بۆ هەموو ئازادیخوازانی جیهان. هیوای ئێمە و هەموو دڵسۆزانی ئەو شۆڕشە، سەرکەوتنە بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی هاوبەش و ئازاد، دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و گەیشتن بە ئامانجەکانتان."