کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
داگیرکەران بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە هێرشیان ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانەکانی چەمچۆ و سیدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلایان ١٢ جار بە چەکی کیمیایی، ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کرد. -
کاڵکان: پیلانگێڕی بە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی بەردەوامە _نوێکرایەوە-
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ٢٤هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ڕایگەیاند، پیلانگێڕییەکە لە ئێستادا بە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمرالی بەردەوامیی هەیە. -
لە هەرێمی کوردستان ١٥٨ رۆژنامەنووس پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە
سەندیکای رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە بەرامبەر ١٥٨ رژنامەنووس گوشار و پێشێلکاری ئەنجامدراوە. -
سیامەند موعینی: گرینگترین رووداوی ساڵی ٢٠٢٢ شۆڕشی ژنە
سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پەژاک وتارێکی شیکاریی لەبارەی ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو و کاریگەرترین ڕووداوەکان لە ماڵپەڕی پەژاک بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاندووە، گرینگترین رووداوی ساڵی ٢٠٢٢ شۆڕشی ژنە. -
لە مەخمور چالاکی دژی گۆشەگیری بە گروپی نوێ بەردەوامە
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور چالاکی ئیشکگری دژی گۆشەگیری ئیمڕالی بە وەرگرتنی چالاکیەکە لەلایەن گروپێکی نوێوە بەردەوامە. چالاکوانان پەیامی ' تێکۆشانی ٤٥ ساڵی پەکەکە رووبەرووی هێرشی دڕندانە و پیلانگێڕێ دەوڵەتی تورک بووەتەو'. -
لە گرتووخانەی خارپێت ١٥ گیراو ئەشکەنجە دران
گیراوێک بە ناوی لوقمان ئاسلان لە گرتووخانەی خارپێت رایگەیاند کە پاسەوانەکانی گرتووخانەکە ١٥ گیراویان ئەشکەنجە داوە. -
لە ئامەد شەمەندەفەر لە ئۆتۆمبێلێکیدا:٤ کەس برینداربوون
لە گەڕەکی فابریکای ئامەد شەمەندەفەر لە ئۆتۆمبێلێکیدا و بۆ مەودای ١٥٠ مەتر ئۆتۆمبێلەکەی لەگەڵ خۆی راکێشا. ٤ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون. -
هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا، تیلسکۆپێک لەناوبرا
لە چالاکییەکانی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلادا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا، تیلسکۆپێک لەناوبرا و گورز لە کەرەڤانەیەک وەشێنرا. -
لە مەهاباد کۆمار چۆن دروست بوو و بۆچی ڕووخا؟
٧٧ ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا تێدەپەڕێت، کە لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ لە مەیدانی مێژوویی چوارچرا لە مەهاباد ڕاگەیەندرا. ئەو کۆمارەی، کە ماوەی ١١ مانگی خایاند، لە سایەی دەرفەتە مێژووییەکان دا دامەزرا. -
ژمارەی ١٤ی گۆڤاری ئاڵترناتیڤ بڵاوکرایەوە
ژمارەی نوێی گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤ کە زمان حاڵی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پەژاك)ە چاپ و بڵاو کرایەوە. -
هاوسەرۆکی پادێ: دەبێت لێپرسینەوە لەو هێزانە بکرێت کە بوونە هۆی کۆمەڵکوژی
هاوسەرۆکی پادێ حسێن حەجی رایگەیاند کە ئەڵمانیا لەلایەکەوە جینۆساید بە فەرمی دەناسێنێت، لەلایەکی دیکەوە بەو چەکە ئەڵمانیانەی دەدرێنە تورکیا شەنگال بۆردومان دەکرێت و وتی، " نامانەوێت بەفەرمی ناسینی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان وەک ئەوەی ئەرمەنییەکانی لێبێت". -
کەجەکە: واتای کۆماری کوردستان لە مەهاباد زۆر گەورەیە
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٧٧ـەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان لە مەهاباد پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "کۆماری کوردستان لە مەهاباد لەمڕۆشدا بۆ گەلی کوردستان واتا و بەهایەکی گەورەی هەیە". -
کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ قوربانیانی شێخ مەقسود و مێردین بڵاوکردەوە
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب و کۆمەڵکوژییەکەی مێردین بڵاوکردەوە. -
شوێنەواری زبڵ و کاولکاریی بە جێماوی سوپای تورک لە زاپ!
ئێمە لە سەنگەرەکاندا بووین، کە سوپای تورک لە مانگی کانوونی یەکەم دا کشایەوە. لە هەموو گۆڕەپان و ناوچەیەکی زاپدا شوێنەواری شەڕێکی قورس هەیە. بە ڕوونی دیارە، کە بۆردومانە قورسەکانی فڕۆکە جەنگییەکان سروشتیان وێران کردووە. -
جوانانی شۆڕشگێڕی سەردەشت چالاکیەکیان ئەنجامدا
جوانانی شۆڕشگێڕی سەردەشت و بۆ خاوەنداریەتی لە شۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی) چالاکیەکیان ئەنجامدا و بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بەبەرزی ڕاگرت. -
گرووپ و " ما مېوزېک "ی ېۋەم کۊنسێرت و ۋێش ، پێشکەش بە ژېنا ئەمېنیۍ کەرڎ
گرووپ و " ما مېوزېک "ی ېۋەم کۊنسێرت و ۋێش ، جە ئەنقەرە سازکەرڎ . گرووپ و 'ما ' ی گۊرانېەکۍ ۋێش جە کەساېەتی " ژېنا ئەمېنې "نە پێشکەش بە گرڎو ئا ژەنا کەرڎ کە وێڕاگرێنۍ و ۋەرەنگاری دوژمنی کەرانۍ . -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیزمری لەدژی پاسەوانەکان چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی بوبۆی هەبەدەهە لە ئیزمیر لەدژی پاسەوانەکان چالاکیان ئەنجامدا. -
هەپەگە لەبارەی کۆمەڵکوژی مێردین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
هەپەگە رایگەیاند، ئەو ٥ کەسەی لە مێردین شەهیدکران، وڵاتپارێزی هۆزی رێکانین و دەوڵەتی تورک ئەوانی کردووەتە ئامانج و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو کۆمەڵکوژیە هێرشێکی کۆنترایە. -
پەژاک بۆ کۆماری کوردستان و خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوا و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
پەژاک بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان و دامەزارندنی خۆبەڕیوەبەریی رۆژئاوای کوردستان و دەستپێکردنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
لاوانی ئاپۆچی لە مەهاباد بە رێکخستنی چالاکییەک ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان پیرۆز کرد
لاوانی ئاپۆچی مەهاباد بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، لە چالاکیەک دا ئەو ڕۆژە پیرۆز دەکەن و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی وەک هەنگاوێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کۆماری کوردستان دەزانن. -
خەڵکی گوندێکی کەرکوک پەلامارێکی چەتەکانی داعشیان تێکشاند
خەڵکی گوندێکی باشوری کەرکوک پەلامارێکی چەتەکانی داعشیان شکستپێهێنا و دوو چەتەشیان کوشت. -
لە شەنگال یادی سێ شەهید کرایەوە
لە شەنگال یادی بەرخۆدان تۆڵهەڵدان، ئازاد ئیزدین و ئەنوەر تۆڵهەڵدان فەرماندەکانی یەبەشە کرایەوە. -
هەدەپە لە سێرت لەگەڵ ریشسپیەکان کۆبووە
هەدەپە لە سێرت لەگەڵ نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ریشسیەکان کۆبووە. -
چالاکی دانیشتوانی مەخمور دژی گۆشەگیری بەردەوامە
چالاکی دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور دژی گۆشەگیری ئیمڕالی ٤٢ رۆژە بەردەوامە. -
لە سلێمانی یادی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەمی عەفرین کرایەوە
لە سلێمانی بەدروشمی “نا بۆ داگیرکاریی دەوڵەتی تورک، بژی بەرخۆدانی عەفرین” یادی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەمی عەفرینیان کرایەوە و بانگەوازی لە جیهان و ڕای نێودەوڵەتی کرا، چیتر چاو لە دڕندەیی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دانەخەن و سنوورێکی بۆ دابنێن.