کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
یەنەکە: هێرشی تورکیا پێشێلکردنی سەروەری عێراقە
سەرۆكی فراكسیۆنی یەنەکە لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، پێشێلكردنێکی زەقی سەروەری خاك و ئاسمانی عیراقە. -
سوپای عێراق هێرشی کردە سەر هێزەکانی یەبەشە لە سنونێی شەنگال
سوپای عێراق هێرشی کردە سەر خاڵی کۆنتڕۆڵی ئاسایشی گوندی دگورێی سنونێ. لە ئەنجامدا شەڕ روویدا. -
دەوڵەتی تورک پیر و گەنج نازانێت: هاوڵاتیەکی ٨٠ ساڵی زیندانیکرد
بەشیر یڵدرمی ٨٠ ساڵ کە خەڵکی گوندی تمۆقی ئێلحە دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر زیندانیکرا. -
پەیەدە: پێکەوە لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک هەڵوێست وەربگرین!
پەیەدە لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک رایگەیاند، جارێکی دیکە دەوڵەتی تورک شکست دەهێنێت. پەیەدە بانگەوازی هەڵوێستوەرگرتنی لەبەرانبەر هێرشەکان کرد. -
لە ٦٦ کەس کە لە ئامەد دەستگیرکران ٤ کەسیان رەوانەی زیندانکران
لە چوارچێوەی لێپرسینەوە ئاهەنگەکانی نەورۆزی ئامەد، ٦٦ کەس دەستگیکرابوون. لەو ٦٦ کەسە، ٤ کەس رەوانەی زیندانکران. -
هەپەگە: لەزاپ چوار داگیركەری تر سزا دران - نوێکرایەوە-
گەریلاكانی هەپەگە و یەژئا ـ ستار بەچالاكی جۆربەجۆر وەڵامی هێرشی داگیركەران دەدەنەوە. لەچالاكیەکی تری گەریلاكاندا چوار داگیركەری تر سزا دران. -
گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی بەشداری لە ڕێزەکانی گەریلا کرد و لە بانگەوازی خۆی بۆ جوانان وتی: خاوەن هەڵویست بن
گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی بەشداری لە ڕێزەکانی گەریلا کرد و لە بانگەوازی خۆی بۆ جوانان وتی: ئەرکی سەرەکی جوانان خاوەنداری لە ڕێگای ئەم شەهیدانەیە و بێ دەنگی لە بارودۆخێکی وەهادا هەڵەیێکی مێژووییە. -
ئهنجومهنی گهلی مهخمور: ئێمه به شێوهیهكی ههمهلایهنه لهسهر پێ و ئامادهین
دوای ئهوهی دهوڵهتی تورك به هاوكاری پهدهكه دهستی به هێرش بۆ سهر گۆڕهپانهكانی گهریلا كرد، گهلی كورد له ههموو شوێنێك ههستایه سهرپێ. یهك لهو ناوهندانهش مهخموره. یوسف كارا باسی لهوهكرد، كه مهخمور گهریلا به تهنیا جێناهێڵێت. -
كۆمپانیای دابهشكردنی كارهبا سزای بەسەر هەزار بنەماڵەدا سەپاند
لە ١٨ گەڕەكی ئامەد بەبانگەشەی"كارەبای نا یاسایی" نزیك لەهەزار بنەماڵە بە بڕی ملیۆنان لیرەی تۆركی سزایان بهسهردا سهپێنرا. -
چاودێرێکی سیاسی: ئەوانەی دەستیان لەگەڵ دوژمن تێکەڵ کردووە چارەنووسیان شەرمەزارییە
محەمەد نەسڕەدین چادێری سیاسی و سیاسەتمەدار دەڵێت: "ئەو لایەنەی ئەمرۆ پێشڕەوی بۆ لەشکری تورکیا دەکەن، یەکەم زەرمەند دەبن و پێگە و دەسەڵاتی خۆیان لەهەرێمی کوردستان لەدەست دەدەن". -
هێرشی داگیرکاری بۆ سەر زاپ و ئاڤاشین: ٢٨ داگیرکەر سزادران - نوێکرایەوە
سوپای تورکی داگیرکەر لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر ئاڤاشین و زاپ. هەپەگە لەبارەیەوە ڕایگەیاند: "تا ئێستا ٢٨ داگیرکەر سزادراون، ٩ داگیرکەریش برینداربوون و ٢ کۆپتەری هێرشبەریش گورزیان لێدراوە". -
سەربازە توركەكان لەسەر سنوری رۆژهەڵات ٢ گەنجیان ئەشكەنجەدا
٢ كەس كە ویستوویانە بپەڕنەوە رۆژهەڵاتی كوردستان لە ناوچەی سەرای دەستگیردەكرێن. سەربازە تورك داگیركەرەكان، ئەو ٢ كەسەیان رووت كردووەتەوە و ئەشكەنجەیانیانداون. -
د. کامەران مەنتک: شەڕ لەمەتینا قۆناغێكی تری دەستپێكرد!
دکتۆر کامەران مەنتک لە بابەتێکدا لە لە فەیسبوکی خۆی لەسەر هێرشی سوپای تورک بۆ سەر کوڕەژارۆ لە زاپ نوسیویەتی، " ئەو هێزەی كۆنتڕۆڵی ئەو لوتكانە بكات باڵادەستی سەربازیی خۆی دەسەپێنێتە سەر ناوچەكە بەگشتی و تا دەگاتە دەشتاییەكانی مووسڵ". -
پەدەكە هێزێكی زیاتر رەوانەی كۆرەژارۆی ناوچەى زاپ كرد
لە ناوچەی كوڕەژارۆی زاپ لە نێوان گەریلاكانی هەپەگە و ئەرتەشی توركی داگیركەر شەڕێكی قورس بەرێوە دەچێت. هاوکات پەدەكەش هێزێكی گەورەی رەوانەی كۆرەژارۆ و شێڵادزێ و دێرەلووك کردووە، كە دەكەونە دامێنی چیای كۆرەژارۆ. -
گەریلاکانی هەپەگە لە چیای ڕەشی زاپ لە داگیرکەرانیان دا
سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی چیای ڕەش هێرشی ئاسمانیی ئەنجامدا و هەوڵیدا سەربازەکانی لە ئاسمانەوە دابەزێنێت. ئەو سەربازە داگیرکەرانە، کە دەیانویست پێشڕەوی بکەن لەلایەن گەریلاکانی هەپەگەوە بە توندی بەرەنگارییان کرا. -
هێرشی قورسی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر ناوچەى زاپ – نوێکرایەوە
بۆردومانی قورس و تۆپبارانی چڕ و هێرشی زەمینیی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەى زاپ بەردەوامیی هەیە. سوپای تورکی داگیرکەر دەیەوێت لە ئاسمانەوە لە ناوچەکانی چیای ڕەش، کوڕژارۆ و شکەفتا بریندران هێز دابەزێنێت. -
هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر زاپ
بۆردومانی قورس و تۆپبارانی چڕی سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی ناوچەی زاپ بەردەوامە. -
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە. -
کەنەکە جەژنی پاسکالای لە پەیڕەوانی ئایینی مەسیحی پیرۆز کرد
کەنەکە جەژنی پاسکالای لە گەلانی ئاشور، کلد و سوریانی و هەموو پەیڕەوانی مەسیح پیرۆز کرد و وتی، " هیوادارین ئەم جەژنە، ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی لە سەرانسەری وڵاتمان و جیهان." -
یاڵچین کە لەسەر سنوور بە ئەنقەست لەلایەن سوپای تورکەوە کوژرا بەخاک سپێردرا
تەحسین یاڵچین دوێنێ لە سنووری ناوچەی ڕوبارۆکی جۆلەمێرگ لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە کوژرا و ئەمڕۆ تەرمەکەى بەخاک سپێردرا. -
لە نێوان قەرەتەپە و جەلەولا تەقینەوە ڕوویدا
لە نێوان قەرەتەپە و جەلەولا-ی سەر بە خانەقین، تەقینەوە ڕوویدا و بەهۆیەوە ئەفسەرێک کوژرا و دوو سەرباز برینداربوون. -
لاهۆر شێخ جەنگی: پەدەکە بڕیاریداوە ئەم گەلە بکاتە قوربانی خۆی
لاهۆر شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەنەکە لەبارەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورک کە پێکەوە کۆبونەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " پەدەکە ئەم گەلەی کردووەتە قوربانی خۆی." -
دوای کۆبونەوەی بارزانی لە تورکیا، فڕۆکە چاودێریەکان لەسەر ئاسمانی مەخمور دەفڕن
سەرنجڕاکیشە دوای کۆبونەوەی مەسرور بارزی لەگەڵ تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورک لە کۆشکی دۆڵمەباخچە، فڕۆە چاودیریەکان لەسەر ئاسمانی مەخمور دەستیان بە جموجووڵ کرد. -
سهربازانی تورك له روباروك گهنجێكیان كوشت
سهربازانی توركی داگیركهر له ناوچهی روباروك لهسهر هێڵی سنووری باشوری كوردستان گهنجێكیان به ناوی تهحسین یاڵچن كوشت. -
ناسنامهی چوار گهریلای شههید راگهیهنرا
ههپهگه ناسنامهی چوار گهریلای ئاشكرا كرد كه به هۆی رووداوێكهوه شههیدبوون و رایگهیاند، "داوادهكهین كه به دهوری ئهو بههایانهی شههیدانمان هێناویانهته ئاراوه كۆببینهوه و پهره به تێكۆشان بدهین".