کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئەنجوومەنەی خۆبەرێوەبەری دیموكراتیكی شەنگاڵ: لایەنگێڕی شەڕ نین، بەڵام دەستكەوتەكانمان دەپارێزین
ئەنجوومەنی خۆبەرێوەبەری دیموكراتیكی شەنگاڵ لەسەر هێرشەكانی حكومەتی عێراق بۆ سەر شەنگاڵ رایگەیاند؛ ئەوان داواكارن رێز لەمافەكانی ژیانی كۆمەڵایەتیان بگیردرێت و لەم رووەوە ئامادەی دانۆستاندن، پەیوەندی و گەیشتن بەرێگە چارەسەری دیموكراتیكن. -
لە سلێمانی سەدان کەس لە دژی داگیرکاری ڕژانە سەر شەقامەکان
سەدان هاوڵاتی لە شاری سلێمانی بە پێشەنگایەتیی ژنان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ ئەو داگیرکەرییە ڕژانە سەر شەقامەکان. -
هەپەگە: داگیرکەران لە دژی گەریلا گازی ژەهراوییان بەکارهێنا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە رایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر چالاکییەکانی گەریلادا گورزی قورسی بەرکەوتوە، لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی کوڕەژارۆ، وەرخەل، شەهید شاهین، کونیشکا و شاخی ئۆرتێ گازی ژەهراویی بەکارهێنا. -
لە کەلار داگیرکەری شەرمەزارکرا
لەشارۆچکەی کەلاری باشوری کوردستان دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەرباشووری کوردستان، خۆپیشاندان ئەنجامدرا و داوایان دەکرد فشار درووست بکرێت لەسەر لايەنە سياسیەکان بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی فراوان دژی داگیرکاری. -
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید بەدران بەرپرسیاری چالاکی دژی بارەگای دەوڵەتی تورک لە شێلادزێ لە ئەستۆ گرت
تیمی تۆڵەی شەهید بەدران گوندکڕەمۆ، بەرپرسیاری چالاکی ٢٢ی نیسانی لەدژی بارەگای سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی شێلادزێی باشوری کوردستان لە ئەستۆ گرت. -
كەنەكە؛ كۆمەڵكۆژی ئەرمەنیەكان ریسوا و شەرمەزار دەكات
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان"كەنەكە"، رایگەیاند؛ لەكاتی كۆمەڵكۆژی ئەرمەنیەكاندا لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عۆسمانیەوە ژمارەیەك زۆر لەكوردانی ئیزیدیش كۆمەڵكۆژ كراون. -
گەریلا هاوار شەنگال: یەکگرتنی گەلان پلانی سەر شەنگال تێکدەشکێنێت
گەریلا یوسف تاهیر بە ناسناو هاوار شەنگال کە خەڵکی ناوچەی بەعیجی موسڵە، ئاماژەی بە گرنگی هزر و فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ برایەتی گەلان کرد و رایگەیاند کە بەم هزرە بەشداری ریزەکانی تێکۆشاندا کردووە. -
ئەحمەد ئەلسۆفی: هێرشی دەوڵەتی تورك بەئەرێكردنی مەسرور بارزانی پێكهاتووە
ئەحمەد ئەلسۆفی نوێنەری پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە؛ بەراستی بێدەنگی زۆرێكی لەسیاسەتمەداران لەبەرامبەر بەهێرشی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر باشوری كوردستان جێگەی دڵتەنگیە و نیشانەی بەرژەوەندی هاوبەشە. -
"پێویستە لەم قۆناغەدا هەموو كەسێک بەرامبەر بە داگیركەری ئەركی خۆی جێبەجێ بكات"
شیار شەڤگەر ئەندامی فەرماندەیی یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان "یەرەكە" سەبارەت بەو شەڕانەی لە چیاكانی كوردستان بەرێوە دەچن هەڵسەنگاندنی گرنگی کرد. -
لە زاپ ٣ داگیرکەر سزادران و لە ئاڤاشین گەریلایەک شەهید بوو
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکیی گەریلاکان دا لە زاپ ٣ داگیرکەر سزادراون. گەریلایەکیش بە ناوی حازم عەلی نوفل لە ئاڤاشین شەهید بووە. -
هێزل ئۆزگوور: كات كاتی چالاكییە
ئەندامی دەستەی فەرماندەیی یەژئا ـ ستار هێزل ئۆزگوور رایگەیاند؛ بەمسۆگەری ئێمە لەدژی هێرشی داگیركەری سەردەكەوین. راشیگەیاند، "كات كاتی چالاكییە، نەک كاتی ئاخاوتنە". -
ڤیدیۆ و وێنەی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا لە کاتی رۆیشتن بۆ چالاکی
ڤیدیۆ و وێنەى تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا لە زاپ تۆمار کرا، کە دەڕۆن بۆ ئەنجامدانی چالاکی. گەریلاکان دەڵێن: "ئێمە دەچین بۆ چالاکی و ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنین. ئێمە دوژمن تێکدەشکێنین". -
سوپای داگیرکەر لە هێڵی ئامێدی و دێرەلۆک هێرش دەکات
هەلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورک، لە هێڵی ئامێدی و دێرەلۆکی ژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکە، هێرش دەکاتە سەر کورەژارۆ. گەریلاش بە چەکی قورس وڵام دەدەنەوە. شەڕ و پێکدادان بەردەوامە. -
چالاکوان، مافناس و پارێزەرانی ڕۆژهەڵات و ئێران، هێرشی داگیرکەریان شەرمەزار کرد
کۆمەڵێک چالاکوانانی کۆمەڵایەتی، مافناسان و پارێزەرانی یاسایی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە. -
گەنجانی شێلادزێ: ئێمە بێدەنگ نابین
جڤاتی گەنجانی شێلادزێ ناوی ئەو کەس و بەرپرسانەی پەدەکە ئاشکرا دەکات کە ڕۆڵیان هەبووە لە سەرکوتکردنی گەنجان و زیندانیکردنیان و هەوڵەکانی میتی تورکیش دژی گەنجانی ناوچەکە ئاشکرا دەکات. -
سبەینێ ژنان لە سلێمانی دژی داگیرکەری و خیانەت ڕێپێوان ئەنجام دەدەن
ژنان لە سلێمانی دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەن. -
هەدەپە بانگەوازی لەهێزەكانی باشور دەكات: بێدەنگ نەبن
نوێنەرایەتی هەدەپە لەباشوری كوردستان راگەیاند، لەبەرامبەر بەهێرشی داگیركەری بێدەنگ نەمێنن، لەبەر ئەوەی لەژێر بەرپرسیاریەتیەكی قورسدا بمێننەوە. -
بەرخۆدانی گەریلا بەردەوامە: ٢٩ داگیرکەر سزادران، گورز لە ٣ هەلیکۆپتەر وەشێنرا - نوێکرایەوە -
تیمە گەڕۆکەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، شەو و ڕۆژ چالاکی ئەنجام دەدەن. لە چالاکی گەریلاکاندا ٢٩ داگیرکەر سزادران، ١٠ داگیرکەر بریندار بوون و گورز لە ٣ هەلیکۆپتەر وەشێنرا. -
مانگرتن له خواردنی زیندانیان له ئیسڵاحیه له رۆژی ١٨ههمیندایه
له زیندانی جۆری تی ئیسڵاحیه مانگرتن له خواردنی بێكۆتایی و بێ گهڕانهوهی ٧ زیندانی له رۆژی ١٨ههمیندا بهردهوامه. -
ناسنامهی ٣ گهریلا كه له زاپ شههیدبوون راگهیهنرا
ههپهگه ناسنامهی ٣ گهریلای ئاشكرا كرد كه له زاپ شههید بوون و رایگهیاند، " هاوڕێیانمان زیلان، مزگین و رۆژگراڤ به بوێری گهورهی خۆیان گورزی گهورهیان له دوژمندا، بهرامبهر به هێرشهكان به قارهمانانه وهستانهوه و شههیدبوون". -
دەوڵەتی تورک چینۆک-ی بۆ شەڕکردن لە دژی کورد کڕیوە
دەوڵەتی تورک ساڵی ٢٠١١ ڕێککەوتنێکی واژۆکرد بۆ کڕێنی کۆپتەرەکانی چینۆک، کە لە توانایدایە ٦٠ چەکدار و ١٠ تۆن بار هەڵبگرێن، بەڵام بەهۆی تێچوونی زۆرەوە کڕینەکەیان دواخست و دیسانەوە لە ساڵی ٢٠١٥دا دەستیان بە هەوڵەکانیان بۆ کڕینی چینۆک کردەوە. -
نەپەگە: ئەگەر لە زاپ تێکبشکێن لە ئەنقەرەش تێکدەشکێن
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) پەیامێکی ئاراستەی هەموو گەریلاکان کرد و ڕایگەیاند، شەڕی "هەبوون و ئازادی بەڕێوەدەچێت" و وتی: "ئەگەر دوژمن تێکبشکێنین، ئەوا نەک تەنها لە زاپ، بەڵکو لە ئەنقەرەش تێکدەشکێت". -
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی گورزلێدان لە کۆپتەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی گورزی گەریلاکانی بۆ سەر کۆپتەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە چیای کوڕەژارۆ لە ناوچەى زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بڵاوکردەوە. -
یەرەکە: لە هێرشەکەی سەر ئاسۆسدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە
یەرەکە ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ٢٢ی نیسان بۆ سەر ناوچەی ئاسۆس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە، بەڵام زیان بە باخ و رەز و باخچەى هاووڵاتییان گەیشتووە. -
لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین ٢١ داگیرکەر سزادران
گەریلاکان سوپای تورکی داگیرکەریان کە سێ رۆژە هەوڵ دەدات لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین داگیرکەران جێگیر بکات، کردە ئامانج، ئەمڕۆ ٢١ داگیرکەر سزادران. لە گۆڕەپانی بەرخودانەکە شەڕی قورس بەردەوامە.