کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
عێراق هێزی ڕەوانەی شەنگال کرد
سوپای عێراق هێزی رەوانەی شەنگال کرد و لە چیای کۆڵکی ڕۆژئاوای شەنگال جێگیرکران. -
لە سلێمانی لەدژی پیلانگێڕی سەر شەنگال گردبوونەویەک ڕێکخرا
لەدژی پیلانگێڕیی نوێی حکومەتی عێراق و پەدەکە لە دژی گەلی ئێزیدی، لە سلێمانی گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بەڕێوەچوو و تێیدا داواکرا “ئیرادە و خۆسەری شەنگال بە بنەما بگیرێت و شەنگال نەکەنە قوربانی سیاسەتی هەڵە”. -
کەبەدەهە: ئێمە خاوەنی شۆڕشی ژنانین
نەبەدەهە بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "ئێمە خاوەنی شۆڕشی ژنانین." -
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ریزەچالاکی ئەنجامدا
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە لە زۆر شار ریزەچالاکی سووتاندنیان ئەنجامداوە. -
لە بەدلیس ٥ کەس دەستگیرکران
لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە بەدلیسی باکووری کوردستان، ٥ کەس هاتن کوشتن. -
کۆنگرەی گەل: پێگە و ئازادی شەنگال بۆ ئیمە هێڵی سوورە
کۆنگرەی گەل لە راگەیینراوێکدا تیشکی خستەسەر پلانەکانی سەر شەنگال و جەختی کردەوە کە ئازادی و پێگەی خەڵکی شەنگال هێڵی سوورە بۆ ئەوان، بۆیە بە هەر شێوەیەکیش بێت پێویستە ئازادی شەنگال پارێزراو بێت. -
جموجوڵی چەکدارەکانی پەدەکە لە ناوچەکانی گەریلا لە زیادبووندایە
هێزە چەکدارەکانی پەدەکە کە دوێنێ ٢ بازگەی سەربازیان لە هەرێمی مەتینا کە ناوچەی گەریلایە، دروست کردووە و دەستی بە چاودێریکردنی جموجوڵی گەریلاکان کردووە. -
هەرێمی زاپ و ئاڤاشین بوردومان کران
هەپەگە رایگەیاند لە بەرواری ٢١ و ٢٣ی تشرینی دووەم سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. -
کەنەکە و حزبی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە
کەنەکە و حزبی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە، هاوسەرۆکی کەنەکەش دەڵێت: کۆبوونەوەکەمان بەرهەمدار بووە. -
دیندار کاراتاش پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە وان دەستگیرکرا
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە وان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لەو هەڵکوتانەدا دیندار کاراتاش پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا-یان دەستگیرکرد. -
بەسێ ئەرزینجان: ئێمە پارێزەر و پێشەنگین
بەسێ ئەرزینجان ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە رایگەیاند، بە رێکخستنی خۆپاراستن و بەرخودانێکی گەورە پێشوازی لە ٢٥ی نۆڤەمبەر دەکەن. راشیگەیاند، هەم دەستکەوتەکانی ژنان دەپارێزن و هەم پێشەنگایەتی بۆ بونیاتنانی ژیانێکی ئازاد دەکەن. -
شاندی كهنهكه لەگەڵ ڕۆشنبیران و كهسایهتیهكانی گهرمیان كۆبووە
شاندهكهی كۆنگرهی نهتهوهیی كوردستان ـ كهنهكه، لە چوارچێوەی سەردانەکانیاندا لەگەڵ کەسایەتی و ڕۆشنبیرانی گەرمیان کۆبوونەوە و باسیان لە گرنگی دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی و دورکەوتنەوە لە شەڕو و ئاڵۆزیی کرد. -
تەژەکە ئەوروپا کەمپینی '١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر'ی راگەیاند
تەژەکە ئەوروپا لەبارەی ٢٥ی تشرینی دووەم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، بە کەمپینی خۆیان بەناوی '١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر' حساب لە ئەردۆغان دەپرسن کە بەرپرسی سەرەکی کوشتنی ژنانە. -
کاڵکان: بەرپرسی رێککەوتنی ئەمریکا و دەوڵەتی تورک و پەدەکە تێکچوو
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وتی، " سەرکێشی رێککەوتنی ئەمریکا و دەوڵەتی تورک و پەدەکە تێکچوو. ئێستا نۆرەی ئەردۆغانە. بۆ رزگارکردنی تەیب ئەردۆغان هەوڵ دەدرێت بەڕێوەبەرایەتی پەدەکە بخەنە جووڵەوە." -
شارپرێس: پارتى زهنگى شهڕێكى خوێناوى لهگهڵ پهكهكه لێدهدات
ماڵپەری شارپرێس رایگەیاند، ، لەڕۆژی ھەینی ڕابردوهوه پارتى ھێزێكی زۆری فەرماندەیی ھەڵگوردی سەر بەیەكەی ٨٠ی بردۆته سنوری ناحیەی قەسرێی سەر بەقەزای چۆمان و بهو جوڵانهى، پارتى زهنگى شهڕێكى خوێناوى لهگهڵ پهكهكه لێدهدات. -
کوردانی ئێزدی لە روسیا لە دژی گێرەشێوێنیەکانی پەدەکە ناڕەزایەتیان دەربڕی
کوردانی ئێزدی لە شاری چەلیابینسکی روسیا لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی هۆشیاداریاندا و بانگەوازیەکیشیان ئاڕاستەی بنەماڵەی بارزانی کرد. -
قڕکردنی سیاسی بەردەوامە: ٤٤ کەس رەوانەی دادگا کران
دوای دەستگیرکردنیان، ئەمڕۆ ٤٤ کەس لە شاری ئامەد رەوانەی دادگا کران. -
پەدەکە هێزێکی زۆری رەوانەی قەسرێ و حاجی ئۆمەران کرد
پەدەکە هێزێکی زۆری بە چەکی قورسەوە ڕەوانەی قەسرێ و حاجی ئۆمەران کرد، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند، کە ئاگاداری جوڵەپێکردنی ئەو هیزە نین. -
پەدەکە لە دەڤەری مەتینا بازگەی نوێی دانا
هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە دەوروبەری گوندی بریفکای دەڤەری مەتینا بازگەیەکی نوێی دانا. -
ئەو ھێزەی رەوانەی سیدەکان کراوە برایەکی مەسعود بارزانی سەرپەرشتی دەکات
بەرەبەیانی ئەمرۆ پارتی دیموکراتی کوردستان جوڵەی بە ھێزێکی چەکدار کرد بەرەو ناوچەی سیدەکان، بەپێی زانیاریەکان سیھاد بارزانی برای مەسعود بارزانی سەرپەرشتی ئەو ھێزە دەکات. -
مەخەدەشە: لە ژێر ناوی دەرکردنی یاسا فەرمانی نوێ لە دژی ئێزدیەکان دەردەکەن
ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەریی دیموکراتی شەنگال بانگەوازییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: شەنگال لەژێر مەترسیی فەرمانێکی نوێ-دایە، پێویستە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ پاراستنی کۆمەڵگای ئێزدی ئامادەبن. -
پەکەکە: ٤٣هەمین ساڵیادمان دەبێتە ساڵی تێکۆشانی گەورە و دەستکەوتەکان
"٤٣هەمین ساڵیادی پەدەکە دەبێتە ساڵی تێکۆشانێکی گەورە کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەڵدەوەشێتەوە، سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لەناو دەچێت و کۆتایی بە داگیرکەریی دەوڵەتی تورک دێت. دەبێت بە ساڵی بەدیهاتنی دەستکەوتەکان." -
لە ٤ گوندی میدیاد و کەربۆران بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ درا
لە ٤ گوندی هەردوو ناوچەی میدیاد و کەربۆرانی سەر بە شاری مێردین بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ راگەیێنرا. -
کەنەکە لەگەڵ حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوویەوە
شاندێکی کەنەکە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد قەرەمووس لەگەڵ هەریەک لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانیی حزبی کۆمەنیستی ئێران کۆبوویەوە. -
بایک: داهاتوو بۆ پارادیگماکەى ئێمەیە
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، "گەورەترین هێز و هێڵی ئایدۆلۆژی پارادیگمای نوێی گەلی کوردە. بەو پارادیگمایە تێکۆشانی گەلی کورد بووە خاوەن کارەکتەری تێکنەشکان و لە بن نەهاتن. داهاتو بۆ ئەو پارادیگمایەیە".