کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە زاخۆ خۆپێشاندان دەستی پێکرد
لەدژی ڕێگە پێدانی هاتنی ئۆتۆمبیلی تورکیا بۆ ناو باشوری کوردستان هاوڵاتیانی زاخۆ خۆپێشاندانیان دەستپێکرد. -
هێزەکانی پۆلیس رێگەیان نەدا هەدەپە لە باکرکوی لێدوانێک بڵاو بکاتەوە
لێدوانەکەی هەدەپە لە چوارچێوەی 'بەرنامەی تێکۆشان بۆ دیمۆکراسی'دا کە بە نیاز بوو لە گۆڕەپانی ئازادیی ناوچەی باکرکۆی ئەستەنبوڵ بڵاو بکاتەوە، بە بیانووی بڕیاری قەدەغەی قائیمقام هەیە، رێگری لێکرا. -
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک گوندەکانی زاخۆیان بوردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی باندرۆ و ئەڤلندیی سەر بە شارەدێی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆیان بوردومان کرد. -
لە ئەنجامی بوردومانەکەی ئەمڕۆی کانی ماسیدا بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی بوردومانی ئەمڕۆی فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆ سەر گوندی کانی مەزن، بەڕێوبەری قوتابخانەی گوندەکە گیانی لەدەستدا. -
نامەیەکی کراوە بۆ بارزانی، "هەر ئەوان بوون نەیانهێشت داعش بگاتە هەولێر"
محمد ئەمین پێنجوێنی سیاسەتمەداری ناسراوی کورد، دەربارەی گەمارۆی سەر کەمپی مەخمور، نامەیەکی کراوەی ئاراستەی ھەر یەک لە سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی پەدەکە کرد و داوای لێکردن، گەمارۆکەی سەر مەخمور لابەرن، ھەر ئەوانە بوون نەیانھێشت داعش بگاتە شاری ھەولێر. -
تاڵانکاریی قەیومەکان لە مێردین ئیدانە کرا
لە شاری مێردینی باکوری کوردستان، تاڵانکاریی قەیومەکانی رژێمی ئاکەپە-مەهەپە بە ئەنجامدانی چالاکیەک ئیدانە کرا. -
فڕۆکە جەنگیەکان بۆ پێنجەمین جار گوندی کانی مەزنیان بوردومان کردەوە – نوێ کرایەوە -
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی هەرێمی بەرواری کانی ماسێیان لە باشووری کوردستان بۆردومان کرد. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی خانتووری بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی خانتووری بڵاوکردەوە کە لە ٥ی ئابدا لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا ئەنجامدرا. -
گەنجانی کورد بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلا دەکەن
گەنجانی کورد کە بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلادا کردووە ڕایانگەیاند، بە بەشداریکردنیان وڵامێکی بەجێیان بە سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکداوە. -
لە سێرت ٥ ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران
پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایەسەر ماڵی ئەندامانی ئەنجومەنی سێرتی هەدەپە و ٥ کەس دەستگیرکران. -
کەژەکە لەدژی گەمارۆی سەر مەخموور بانگەوازی بۆ تێکۆشان کرد
کەژەکە رایگەیاند،"گەمارۆی سەر کەمپی مەخموور لەسەر داواکاری دەوڵەتی تورکە و بپ کۆتاییهێنان بە گۆشگیری و گەمارۆ بانگەوازی بۆ تێکۆشانێکی هاوبەش کرد. -
مزراکلی: بە سەدان ساڵ سزاشمان بدەن دەستهەڵناگرین
دکتور عەدنان مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد وتی،"پارێزگارە داگیرکەرەکان لە شارەوانیەکان دابمەزرێنن، دەستگیرمان بکەن و بە سەدان ساڵ سزامان بدەن، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین." -
یاساناسان: ڕاپۆرتی (سی پی تی) پشتڕاستکردنەوەی گۆشەگیریە
یاساناسان ئاماژەیان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و ڕایانگەیاند، بە راپۆرتی (سی پی تی) گۆشەگیری ئیمڕالی پشتڕاست بووەتەوە. -
کەنەکە: ٢٨ گەلاوێژ لە مێژووی ئێراندا سیمبولی ڕۆژی ڕەشە
کەنەکە ڕایگەیاند، ڕووخانی سیستهمی پاشایهتی له ئێران دهبا ببووایه به خاڵێکی وهرچهرخان له مێژووی بزووتنهوهی ئازادیخوازیی خەڵکانی ئێران و خەڵکی کوردستان، بەڵام بۆ شەپۆلێکی پۆپۆلیستیی مەزهەبیی وەک ڕژێمی ئەمڕۆی ئەردۆغان گۆڕا. -
خەلیقی: لە هێرشی پادگانی سنە بۆ سەر خەڵک زیاتر لە ٢ هەزار هاووڵاتی شەهید بوون
حسێن خەلیقی لەبارەی دۆخی سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران و هەوڵی کورد بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی لە رێگەى دانوستانەوە و پاساوەکانى رژێم بۆ ھێرشکردنە سەر کوردستان و دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئاژانسەکەمان دوا. -
ژمارەیەک لە هونەرمەندان و شاعیران هێرشەکانی تورکیایان ئیدانە کرد
دوای نێوەرۆی ئەمرۆ ژمارەیەک لە هونەرمەندان و شاعیرانی باشوری کوردستان لە سەکۆی پارکی ئازادی شاری سلێمانی هێرشەکانی تورکیایان شەرمەزار کرد. -
ئەلئەهرام: کاتی دەستپێکردنی کەمپینێکی گەورەیە بۆ ئازادیی ئۆجالان
دکتور فەتحی مەحمود کە یەکێکە لە هەواڵساز و نووسەرە بەناوبانگەکانی کۆنترین رۆژنامەی میسری بە ناوی ئەلئەهرام لە دوایین گۆتاری ئەم حەفتەیەیدا تیشکی خستووەتە سەر پرسی کورد و عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، جەختیش دەکاتەوە کە کاتی ئازادی ئۆجالان هاتووە. -
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە گابار شەهید بوون
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریای ئاشکرا کرد کە لە ٣٠ی تەموزدا لە گابار شەهید بوون و رایگەیاند، "هاوڕێکانمان بروسک، بۆتان و ڕۆهات بە بەرخۆدانە داستانییەکەیان هێلێ تێکۆشانیان بۆ ئێمە دیار کرد." -
لە حەفتانین و چەلێ ٨ سەربازی سوپای تورک کوژران
هەپەگە ڕایگەیاند لە حەفتانین و چەلێ لە چالاکی گەریلاکاندا لانیکەم ٨ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژراون. -
یەپەسە ژن لە سێ شار چالاکی ئەنجامدا
تیمەکانی تۆڵەی ڕۆژەڤین گارزانی یەپەسە ژن ڕایگەیاند کە لە ئەستەنبوڵ، ڕوحا و ئانتالیا لە چوارچێوەی 'هەنگاوی تۆڵەکردنەوەدا' چالاکیان ئەنجامداوە. -
لە فیلیپین بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا
لە ناوەندی فیلیپین بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٦.٦ ڕوویدا. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، کەسێک بەهۆی گیانی لەدەستداوە. -
لە جۆلەمێرگ تیرۆری دەوڵەت: ١٢ کورد دەستگیرکران
دادگای تورک لە ١٣ کەس کە دەستگیرکرابوون، بڕیاری گرتنی بۆ ١٢ کەس لە جۆلەمێرگ دەرکرد. -
مەشەدە: لەگەڵ دوژمنی ئێزدیەکان هاوکاری نەکەن
مەشەدە ئاماژەی بە هێرش و سیاسەتی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر شەنگال کرد و ڕایگەیاند، هەندێک دەزگا کە بە ناوی ئێزدیەکان دەجووڵێنەوە، هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەن و داوای لە کۆمەڵگای ئیزدی کرد هوشیار بن. -
پەژاک: ٢٨ی گەلاوێژ هێرشی کۆنەپەرەستی و دیکتاتۆریەت بۆ سەر ئازادی و دێمۆکراسی بوو
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەی ٤١هەمین ساڵی هێرشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ناوچە ئازادکراوەکانى رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاندراوێکى بڵاکردەوە. -
شەڕی بڕوا و تاکتیکی دەوڵەمەند
ئاسمین بندار گەریلای یەژاستار لە بەرخودانی جەنگی حەفتانین دا بریندار بووە و داوای لەو کۆنترایانە کرد کە کەوتونەتە پێش هێزەکانى تورکەوە و وتی "کارێکى شیاو نییە بۆ چەند قوروش رۆڵەکانی خۆتان بکوژن و دەست لە شکۆی خۆتان هەڵگرن".