کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەنەکە: زمانمان ناسنامەمانە
کۆمیسیۆنی زمان، کەلتور و پەروەردەی کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى رۆژی جەژنی زمانی کوردییەوە رایگەیاند، زمانمان ناسنامەمانە و جەژنی زمانی کوردیی پیرۆز کرد. -
کاڵکان: ئێمە پابەندین بە رۆحی پرۆتۆکۆڵەکەى ساڵی ١٩٨٢ەوە – بەشی سێیەم و کۆتایی -
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، بە رۆح، جەوهەر و پێوەرەکانى پرۆتۆکۆڵی ١٩٨٢-٨٣ەوە پابەندن. راشیگەیاند، دەکرێت ئەوە ببێتە بناغە بۆ پەیمانى کۆنگرەى نەتەوەیی و ئەگەر هەنگاوێک بنرێت بە ٢ هەنگاو وەڵام دەدەنەوە. -
گەنجانی باشورچالاکی ڕێپێوان بۆ سەر زینی وەرتێ ئەنجام دەدەن
گەنجانی باشوری کوردستان بە دەسپێشخەری ڕێکخراوی گەنجانی وڵات پارێز چالاکی ڕێپێوان لە دژی هاتنی هێزی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەر زینی وەرتێ ئەنجام دەدەن. -
سەرۆکی پەرلەمانی باشوری کوردستان هەموو کۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی هەڵپەسارد
ڕێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی باشوری کوردستان، هەموو کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی هەڵپەسارد، تا شکۆ بۆ پەرلەمان دەگەڕێتەوە. -
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکەی هەفتانینی بڵاو کردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکەی هێزەکانی گەریلا کە لە ٢٣ی نیساندا لە هەرێمی هەفتانین ئەنجامیاندا، بڵاو کردەوە. -
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورک هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا و بەدلیسیان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ئاڤشین و زاپ لە هەرێمی پاراستنی مەدیا و ناوچەى شێخ جومعەیان لە بەدلیس بۆردومانکرد. -
دەوڵەتى تورک رێگای نەدا تەرمی گەریلایەک بشۆردرێت
سەربازانى رژێمی تورکی داگیرکەر رێگایان نەدا تەرمی ٢ گەریلا کە لە سەمسور شەهید بوو بوون بشۆردرێن و دواى شۆردنیان بە خاک بسپێردرێن. لە مەراسیمی بەخاکسپاردنیشیاندا تەنها رێگایان بە ٥ کەس دا بەشداری لە بە خاکسپاردنیاندا بکەن. -
گەنجانی چەمچەماڵ خۆیان بۆ رێپێوانەکەى زینی وەرتێ ئامادە دەکەن
گەنجانی ناوچەى چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی رایانگەیاند، بەشداری لە رێپێوانەکەى ١٦ی ئایار دەکەن بۆ زینی وەرتێ. -
پۆلیسی تورک لەسەر شەقامەکانی بسمیل منداڵێکى ٨ ساڵی کوردیان ئەشکەنجە کرد
پۆلیسی دەوڵەتى تورک لەسەر شەقامەکانی ناوچەى بسمیلی ئامەد منداڵێکى تەمەن ٨ ساڵی کوردیان لە کاتی یاریکردندا ئەشکەنجە کرد. چەند رۆژ لەوە پێشیش پۆلیس لە ناوچەى نسێبینی مێردین بە هەمان شێوە پەلاماری منداڵێکى کوردیان دابوو و ئەشکەنجەیان کردبوو. -
لە کەرکوک یادی لەیلا قاسم و شەهیدانی هەفتەی قارەمانی بەرز ڕاگیرا
لە چالاکییەکدا لە شاری کەرکوک یادی هەریەک لە شەهید لەیلا قاسم و شەهیدانی هەفتەی قارەمانی بەرز ڕاگیرا. -
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هەفتانین شەهید بوون
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی هەفتانین شەهید بوون و راشیگەیاند، ئەوان بە تاکتکی شەڕڤانانەوە، رێبازەکانی گەریلای سەردەمیان خستە روو. -
سیاسەتمەداری کورد ئالیناک ئازادکرا
سیاسەتمەداری کورد مەحمەد ئالئناک دوای سێ مانگ زیندان ئازادکرا. -
هێزەکانی گەریلا لە چەلێ لە بارەگا و سەنگەرەکانی سوپای تورکیدا
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە گردی ستونێ لە سەنگەر و پەناگانی سوپای داگیرکەری تورکیاندا. -
بایک: دەبێت کۆتایی بە ئاڵۆزییەکەى زینی وەرتێ بهێنرێت – بەشی دووەم -
جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، یەکێتی کوردان بە پیرۆز دەزانن. راشیگەیاند، دەبێت پەدەکە کێشەى زینی وەرتێ دوانەخات و لە زووترن کاتدا کۆتایی بەو ئاڵۆزییە بهێنێت و هەر هێزێک بکشێتەوە بۆ شوێنێ پێشووی خۆی. -
گەنجان لە چەمچەماڵ گۆشگیری و داگیرکەریان شەرمەزار کرد
گۆشەگیرکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هێرشەکانی زینی وەرتێ لە چەمچەماڵ شەرمەزارکران. -
بۆ ڕێپێوانی درێژی زینی وەرتێ بانگەوازی بەشداریکردن کرا
ڕێپێوانی مەودادرێژی زینی وەرتێ ١٦ی ئایار بە پشتگیری ١٠٥ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی ئەنجامدەدرێت. بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانەکەش بانگەوازی بەشداریکردن کرا. -
لە خانەقین چەتەکانی داعش ئاگریان لە دەغڵودانی جوتیاران بەردا
لە سنووری خانەقین چەتەکانی داعش ئاگریان لە دەغڵودانی جوتیاران بەردا. -
لە شاری وان ژمارەی نەخۆشەکان ڕووی لەزیادبوونە
لە شاری وان بەهۆی ڕێوشوێنی کەم لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووان لە ماوەی چەند ڕۆژدا گەیشتە ٣٨٠ کەس. هەروەها کردنەوەی مۆڵ و سەرتاشخانە و ئارایشگاکان بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ. -
' سزانەدانی بکوژان، بووە بە خوویەکی ئاسایی دەوڵەت'
پلاتفۆرمی رەنج و دیمۆکراسیی ئامەد لە دژی تیرۆری هیزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک ناڕەزایەتی دەربڕی و رایاگەیاند، سزانەدانی بکوژان، بووە بە خوویەکی ئاسایی دەوڵەت. -
گەنجانی باشور بۆ زینی وەرتێ دەست بە رێپێوانێکی بەرفراوان دەکەن
گەنجانی باشوری کوردستان لە پەیامێکدا رایانگەیاند، بڕیاریان داوە لە ١٦ی ئەم مانگەدا بە رێپێوانێکی دوور و درێژ بەرەو زینی وەرتێ بکەونە رێ. -
ئایدەنیز سەردانی گۆڕستانی تاتوانی کرد
سالیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە سەردانی گۆڕستانی کارشییاکای تاتوانی کرد. لە پەیامێکدا ئایدەنیز جەختی کردەوە کە ئەو دەسەڵاتەی هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان، لەناو دەچێت. -
بولدان هۆشداریدا: لە بەرامبەر هێرشەکان بێدەنگ نابین
پەروین بولدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە رایگەیاند، هێرشەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە/مەهەپە بۆ سەر گەلی کورد و گۆڕستانی عەلەویەکان و زیندانیان زیادی کردووە و جەختیشی کردەوە کە ئەوان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگ نابن. -
ئەمڕۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم ژنە تێکۆشەری گەلی کوردە
ئەمڕۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم ژنە تێکۆشەری گەلی کوردە کە لە ١٢ی ئایاری ساڵی ١٩٧٤ لە لایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس لەسێدارەدرا. -
لە دەرسیم ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش تێکشکێنرا و ٤ سەرباز کوژران
هێزەکانی گەریلا لە دەرسیم لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٤ سەربازی سوپای تورک کوژران. -
بایک: دەبێت کۆتایی بە ئاڵۆزییەکەى زینی وەرتێ بهێنرێت –بەشی یەکەم -
جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، یەکێتی کوردان بە پیرۆز دەزانن. راشیگەیاند، دەبێت پەدەکە کێشەى زینی وەرتێ دوانەخات و لە زووترن کاتدا کۆتایی بەو ئاڵۆزییە بهێنێت و هەر هێزێک بکشێتەوە بۆ شوێنێ پێشووی خۆی.