حزبی شیوعی عێراق: پێویستە کۆتایی بە دەستدرێژییەکانى دەوڵەتی بهێندرێت
سکرتێری حزبی شیوعی لە عێراق ڕایگەیاند، دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پێشێلکارییەکی دڕندانەیە و پێویستە حکومەت کۆتایی بەو دەستدرێژییانە بهێنێت.
سکرتێری حزبی شیوعی لە عێراق ڕایگەیاند، دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پێشێلکارییەکی دڕندانەیە و پێویستە حکومەت کۆتایی بەو دەستدرێژییانە بهێنێت.
ڕائید فەهمی سکرتێری حزبی شیوعی لە عێراق سەبارەت بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە لێدوانێکدا بە رۆژنیوزی راگەیاندووە، دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پێشێلکارییەکی دڕندانەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی تورک و هەندێک لە وڵاتانی دیکەی دراوسێ تا دێت شەڕانگێزییەکانیان بەرامبەر عێراق زیاد دەکەن و پێشێلی سەروەری عێراق بە ئاشکرا دەکەن.
باسی لەوەشکرد، سوپای داگیرکەری تورک دەستیکردووە بە بڵاوبوونەوە و درووستکردنی بنکەی نوێ لە خاکەکەماندا و دەبێت حکومەتی عێراق هەڵوێستى هەبێت و کۆتایی بە هەموو دەستدرێژییەکانى ئەو وڵاتە بهێنێت.
جێگاى ئاماژەیە، ماوەی دوو هەفتەیە، دەوڵەتی داگیركەری تورك هەزاران سەرباز و سەدان تانكی هێناوەتە سنووری پارێزگای دهۆك و هێرش و داگیركارییەكانی بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنی و گوندشینان زیاتر كردووە، دانیشتووانی ئەو سنوورانە بەهۆی بۆردوومانەكانی دەولەتی تورکەوە ناچاربوون گوندەكانیان چۆڵ بكەن.
هـ. ب